بەم نەخشە ڕێگایەکۆمەڵگایەکی باشتر بەدی دێت

0
عبدالرحمن رسول
لەگەڵ زۆربوون گەشەی کێشەکانی کۆمەڵگا وزیادبوونی بێکاری وهەژاری ونەخۆشی وگرفتەجۆراوجۆرەکاندا خەڵک بەردەوام پرسیار دەکات کە چۆن بتوانێت خۆی ڕزگاربکات لەدەست ئەوکێشەوگرفتانە کەڕوبەڕووی خۆی وکۆمەڵگاکەی دەبێتەوە.بەڵام بەرلەئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە پێویستمان بەهەبوونی وەڵامی پرسیارێکی ترە ئەویش ئەوەیە ئایا خۆمان ئەرکمان چی یە کەپێویست دەکات ئەنجامی بدەین بۆ هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشتر دوورلەچەوسانەوە.دواتر بگەڕێن بۆ وەڵامی ئەو پرسیارەی کە چۆن دەتوانین خۆمان ڕزگاربکەین لەدەست کێشەکانی بێکاری وهەژاری وچەوسانەوە کە ڕۆژانە ڕوبەڕوومان دەبێتەوە؟
پێش ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە پێویستە جارێکی تر لەخۆمان بپرسین ڕاشکاوانە وڕاستگۆیانە، ئایا دەمانەوێت لەدەست چەوسانەوە وبێ موچەیی وهەژاری وبێکاری وسەرکوت و نایەکسانی ونابەرابەری ڕزگارمان بێت یان تەنها دەمانەوێت خۆمان وەک تاکێک کەسی ترنا کە موچەکەی پێ بدرێت یان ژیانی باشتر بکرێت؟! ئەگەر ئێمە لەخەمی گشتی دا نەبین تەنها بیرلەبەرژەوەندی وهەبوونی موچەی خۆمان بکەینەوە ئەوا ڕاشکاوانە دەڵێم نەتواندرێت کۆمەڵگایەکی باشتر لەڕووی دەست ڕاگەیشتن بە ماف وئازادی وژیانێکی باشتر بەدی بهێنین نەشتوانین خۆمان بەتەواوی ڕزگاربکەین لەدەست یاساکانی چەوسانەوە ولێبڕین وکەمی موچەوهەبوونی کێشەوگرفتەکانی تر.
لەبەرئەوەی دەسەڵاتی ملهوڕ بەپێی پاراستنی بەرژەوەندی یەکانی بەرپرسەکانی موچەیان کرێی بۆ کارمەند وکرێکاران دابین دەکات بە ئارەزوویی خۆی دەی بڕێت و دەی دروێت کەس نابێت ڕێگری بێت ئەمەش لەبەرئەوەی بناغەی سیستەم ودەسەڵات لەسەریاساکانی کۆنەخوازی وچەوسانەوەی بێ ڕوحمانە دامەزراندووە. هەربۆیەشە زۆر جار شێخێک یاخود سەرۆک عەشیرەتێک کەمێژووەکەی پڕە لەتاوانکاری ودژەئینسانی دەکاتە ژمارەیەک لەمیدیاکانی گرینگی پێدەدات،یان بانگخوازێکی فتوادەر بۆکوشتن لەدژی ئازادیخوازویەکسانیخوازی دەکاتە ژمارە یەک لەڕاگەیاندنەکانی دا گرینگی پێدەدات وپارەو سامانی بۆ هەڵدەڕێژێت ئەمەش جێگای سەر سووڕمان نی یە چونکە دەسەڵات دەیەوێت لەبەرژەوەندی خۆی کۆمەڵگا ئاراسته بکات نەک بەرژەوەندی گشتی مرۆڤەکان.هەربۆیە دەبێت زۆر ووریابین لەوەڵامدانەوەی خۆمان کەتەنها بڵێین خۆمان وەک تاک یان گرووپ ویاخود بەش بۆ ڕزگاری وهێنانەدی ژیانی باشترمان، ئەوابەدەستی خۆمان و فکری خۆمان دەبینە درێژە پێدەری هەمان ڕێبازوکارگەی بەرهەم هێنەری یاساکانی کۆنەخوازی وچەوسانەوە کە درێژکراوەی چەندین ساڵەی هەمان سیستەم ودەسەڵاتی بۆگەن وچەوسێنەر دەبین. هەروەک کاڕڵ مارکس،دەڵێت ئەگەردەتەوێت کەسێکی بێ نرخ نەبی،ئەوا پشت لەخەمی خەڵک مەکە.
ئەمەش بەواتای ئەوە دێت کە خەم وکێشەوگرفتی مرۆڤەکانی تر بەهی خۆمانی بزانین ،دڵسۆزانەوڕاستگۆیانە پشتیوان وهاوکاریان بین بۆ هێنانەدی ماف وئازادی یەکانیان.لە ئێران وعێراق وکوردستان بەردەوام بەهۆی بەرز بوونەوەی ڕێژەی بێکاری وهەژاری وبرسێتی خەڵک ناڕەزایەتی وخۆپیشاندان ئەنجام دەدات ئەمە هەنگاوێکی زۆرباشە بەڵام هۆکاری ئەوەی کەنەتواندراوە کاریگەری زۆر باشی هەبێت وببێتە هۆکارێک بۆ گۆڕانکاری ژیانی خەڵک بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە خودی ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەکان بەش بەش ،شار ،شار .
بەش بەش واتە لەبەشێکی خەڵکدایە لەچەند ڕۆژ ومانگی تر دەچێتە ناو بەشی تر ،نموونە چەند ڕۆژێک مامۆستایان خۆپیشاندان دەکەن بۆهێنانەدی خواست وداواکاری یە ڕەواکانیان دواتر دەچنەماڵەوە بەبێ کەمترین دەستکەوت وبەدەستهێنانی خواست وداواکارییەکانیان ،دواتر پێشمەرگە٫پۆلیس دێنە سەر شەقام دەڵێن موچەمان کەمە ئەم بەشەش بەهەمان شێوەی مامۆستا وفەرمانبەران ،چەند ڕۆژی تر ژنان دێنە سەر خیابان بۆ چەندین داواکاری و مەحکوم کردنی توندوتیژی وکوشتن لەدژی ژنان ،ئەمەش دەکرێتە هەواڵ وبڵاودەبێتەوە بەبێ هیچ کاریگەرێک کەبتوانێت گۆڕانکاری باشتر بەدی بهێنێت بۆ ژیانی ژنان . هەروەها ماوەیەکی تر بەهۆی سەرت کوت وزیندانی کردنی چالاکوانانی مەدەنی وسیاسی وڕۆژنامەنووسان خەڵکی ناڕازی دێنە سەر شەقام ودوایی هێنانەدی ئازادی دەکەن و ئازادکردنی زندانیانی سیاسی وچالاکوانان دەکەن .
پاش ماوەیەکی تر کرێکاران وزەحمەتکێشان دێنە سەرشەقامەکان بۆ باشکردنی ژیان ودابینکردنی کرێ وبێمەکانیان ،ئەوانیش دەچنەوە ماڵەکانیان ،دواتر خانەنشینان و خەڵکی بێکارو هەژار دێته سەرخیابان وشەقامەکان بە بەرزکردنەوەی چەند دروشم وداواکارێکی ڕەوا وهەق بەڵام دوایی بەڵێن دانی بەرپرسانی دەسەڵات جێبەجێ ناکرێت. ڕۆژانەش لەتەلەفیزیۆن و ڕاگەیاندنەکانەوە گوێ بیستی خەڵکی هەژار دەبین کە داوایی بەهانە چوونی یەوە دەکات کە پێویستی بە هاوکاری هەیە ناتوانێت کرێی خانووەکەی دابین بکات و ناتوانێت چارەسەری نەخۆشی یەکەی بکات بەهۆی هەژاری یەوە ،بەردەوامیش وێنە وئەم چیرۆکانە دەبینین وگوێ بیست دەبین کە لەفڵان شاریان گەڕەک وشوێن ژنێک سووتا یان خۆی کوشت یاخود کوشتیان یان گەنجێک لەبەر بێ پارەیی خۆی کوشت ئەمانە هەواڵی ڕۆژانەی میدیاکانن .
ئەم شێوازە ناڕەزایەتی یە لەژێرسایەی سیستەم ودەسەڵاتێکی کۆنەخوازوچەوسێنەری سەرمایەداری دا هیچ ماف وئازادی یەک بەدەست نایە.چونکەچەندەها ساڵە بەم جۆرەیە کۆمەڵگا زیاتروێران دەکرێت وخەڵک زیاتر دەکرێتە قوربانی وژینگە زیاتر لەناو دەچێت. هەروەک کاڕڵ مارکس دەڵێت (ئەگەرسیاسی یەکان ڕێکبکەون پارەمان ئەدزن ئەگەر شەڕیان بێت ژیانمان ئەدزن.).بۆئەوەی باشتر نەخشە ڕێگای ڕزگاریمان بناسین پێویست دەکات واقیعێتی کۆمەڵگا لەڕوویی برسێتی وهەژاری یەوە بزانین کەبەپێی سەرچاوە فەرمی یەکانی حکومەتی عێراق کۆمەڵگای کوردستان وعێراق لەم بارودۆخەدا دەگوزەرێت کەتێیدایە بەم جۆرەیە.لەگەڵ زیاتر فۆرشتنی نەوت وهەناردەکردنی زیاتری نەوت و غازدا کەدەبێتە هۆی زیادبوونی پارەوسامان بۆ بەرپرسەباڵاکانی حیزبەکان وحکومەت وسەرۆک عەشیرەتەکان و بانگخوازانی دینی وقەومی لەهەمان کاتیشدا ڕێژەی هەژاری وبێکاری وبرسێتیش بەرز دەبێتەوە . بەپێی وەزارەتی پلاندانانی عێراقی، ژمارەی دانیشتوانی عێراق بە کوردستانەکەیەوە گەیشتۆتە ٤٠ ملیۆن کەس. لەو ژمارەیە ٣١.٧% لە هێڵی هەژاریدا دەژی (لە ٢٠١٦ دا ئەو ڕێژەیە ١٢% بووە). گووتەبێژی وەزارەت عبدالزهرة الهنداوي لەساڵی ٢٠٢١ دەڵێت: ژمارەی هەژاری ١٠ ملیۆنی تێپەڕاندووە. هێڵی هەژارییش بە ١١٠ هەزار دینار (٧٥) دۆلار دیاری کراوە بۆ هەر یەک کەس لە مانگێکدا ئەمەش بەپێی پێوەرە جیهانی یەکانە. لەوە بۆ خوارەوە هێڵی برسێتیە.
کەوایە ئەو نەوت وغازەی فرۆشراوە لەلایەن بەرپرسەباڵاکانی حیزب وحکومەتی کوردستان وعێراقەوە دەستی بەسەردا گیراوە ودزراوە هەربۆیەشە زۆر خۆش بەخت وخۆشگوزەران دەژین کوڕوکچەکانیان لەوڵاتەپێشکەوتووەکان وئەورپاوئەمریکا وبەریتانیا گەشت دەکەن ولەزانکۆکان دەخوێنن بەئارەزوویی خۆیان ،خۆشیان لەبەرپرسەکان هەرکاتێک کەمترین نەخۆشیان هەبێت دەچنە نەخۆشخانەکانی ئەوروپا ،بەڵام ئەوا خێزانە کرێکاروزەحمەتکێش و هەژارەکان توانایان بەسەر پێداویستیە هەرە گرنگەکانی ڕۆژانەی ژیاندا ناشکێت بە فەرمانبەرانیشەوە کە بریتیە لە (کرێی خانوو، خۆراک، هاتووچۆ، چاودێریی مناڵ، تەندروستی، قوتابخانە، جلوبەرگ، ئاوو کارەبا).ئەم پێوانەیەش لە عێراق و کوردستاندا لە خوار پێوەری ئاسایی هەژاری یە،کەوایە زۆر بەڕوونی دیارە کۆمەڵگای کوردستان وعێراق بۆتە کۆمەڵگایەکی چینایەتی تەواو کە کەمینەیەک لەبەرپرسان وماستاوچی وپارێزەرانی ئەم سیستەم ودەسەڵاتە ملهوڕە چینایەتی یە ،زۆرینەش بریتی یە لەخەڵکی ئاسایی یە کە زۆرینەی بەرەو هەژاری وبێکاری وبرسێتی زیاتر ملدەنێ .بۆچارەسەری تەواوی ئەم کێشەوقەیرانانە پێویست دەکات شەڕی چینایەتی خۆمان بکەین بە ئەنجامدانی شۆڕشی هاوپشتی ویەکگرتووانەی چەوساوەکان وخەڵکی ناڕازی کۆمەڵگا.نابێت چۆکمان بشکێت لەئاست بەربەستەکانی تێکوشان بۆهێنانەدی نان،کار،ئازادی دەبێت ڕاشکاوانە بەدیلی چینایەتی خۆمان بەیان بکەین و ڕای بگەیەنین کە ئێمەی ناڕازی بەچەوسانەوە ونابەرابەری ونایەکسانی وکوشتن وتیرۆروسەرکوت وگەشەی بێکاری وهەژاری کۆمەڵگا دەمانەوێت ئەم سیستەم ودەسەڵاتە چەوسێنەرودزوکۆنەخوازە بڕوات و بخرێتە زبڵدانی مێژووە سەرجەم بەرپرسەکانی ئەو دەسەڵاتەش دادگایی بکرێن بەهۆی ئەنجامدانی تاوان ودزینی سەروەت،وسامانی گشتی خەڵکی کۆمەڵگاوە .ڕاشکاوانە پێویستە خەڵکی ناڕازی ڕای بگەیەنێت بڵێت دەمانەوێت لەڕێگای حکومەتی شورایی وئیدارەدانی شورایی یەوە ئێدارەی کۆمەڵگا بەڕێوەببرێت ڕاستەوخۆ خەڵکیش چاودێربێت بەسەر سەرجەم هەنگاو وکاروچالاکی یەکانی دەسەڵات وحکومەت.
هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشتر بەڕێکخراوبوونی خۆمان لەدەوری هاوچینەكەمان دەبێت کەخەڵکی ناڕازی یە بەهەبوونی یاساکانی چەوسانەوە وکۆیلایەتی ئێستا دەبێت بەردەوام بەیەک دەنگ ویەک هەڵوێست بڵێین بەڵێ بەدیلمان هەیە.ئەویش ئیدارەدانی شورایی یە.
خوێنەرانی ئەزیزهەرکەدەڵین ئەم دەسەڵات و سیستەمە بۆگەن ودز وچەوسێنەرە بەشۆڕشی دەگۆڕدرێت،یەکسەر لایەنگرانی دەسەڵات وسیستەم پێمان دەڵێن بەدیلتان چیە.وەک ئەوەی نەزانن جێگرەوەی دەسەڵاتی کەمینە دەسەڵاتی زۆرینەیە کە دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی خەڵکە لەڕێگای شوراکانی یەوە،بەدیلی خۆشگوزەرانی کەمینە خۆشگوزەرانی گشتی یە واتە خۆشگوزەرانی و دابینکردنی کارەبای بەردەوام و پێداویستی چارەسەری تەندروستی و خوێندن و پەروەردەی پێشکەوتوو و ژینگەی جوان وخاوێن بۆ هەمووان بێت،بەدیلی هەڵاواردن زۆر ڕوونە کە هێنانەدی بەرابەری و یەکسانی یە وبەدیلی سەرکوت وزنیندانی کردنی ڕۆژنامەنووس وهەڵسوڕاوانی سیاسی ومەدەنی ،هێنانەدی ئازادی یە وجێگرەوەی پەڕلەمانیش و هەڵبژاردنی هەر چوار ساڵ جارێک کە مل پان وزرتەبۆزەکانی ناو حیزبەکانی دەسەڵات دەبنە بازرگان وسەرمایەدارو ، بەدڵنییایی کۆبونەوەی گشتی خەڵکە لەگەڕەک و کارگەوشوێنی کارو ژیان بۆ پێکهێنانی شوراکانی شوینی کارو ژیانە ،دواتر دامەزراندنی حکومەتی شورایی یە.کە لەم حکومەتەدا کەس لەسەر دزی وتاڵانی وگەندەڵی نابێتە بازرگان وسەرمایەدار بەپارەی دزینی سامان و پارەی گشتی خەڵک چونکە خودی خەڵک ڕاستەوخۆ چاودێرە بەسەر سەرجەم کاروچالاکی یەکانی حکومەتی شورایی دا ،زۆر بەئاسانی دەتواندرێت بەرپرسان ڕاپێچی دادگاکانی حکومەتی شورایی بکرێن کەتاوان باربوون سزابدرێن بەئاشکرا.وەڵامی دروستی ئەوپریارەش کەدەپرسن چارەسەر چی یە وچ بکرێت بۆڕزگاربوونی کۆمەڵگا لەم قەیران وکێشەی هەژاری وبێکاری ونەبوونی موچەو ئاوارەیی گەنجان بۆ وڵاتان؟ وەڵامەکەی ئەوەیە کە دڵسۆزانە و ڕاستگۆیانە وڕاشکاوانە هاوپشت ویەکگرتووبین بۆ ڕێکخراوبوونی بزووتنەوەی چینایەتی خەڵکی بێکار کرێکار وچەوساوە وبێ بەش وکرێکاروزەحمەتکێشانی کۆمەڵگا هەنگاوی چالاکانە بنێین بۆ گەشەدانی تێکۆشانی یەکگرتووانەی خەڵکی ناڕازی لەپێناوی لەگۆڕنان و ڕوخانی ئەوسیستەم ودەسەڵاتەکۆنەخوازوچەوسێنەرودزوگەندەڵە لەکوردستان ولەعێراق دا .دواتر حکومەتی شورایی دابمەزرێت بۆئەوەی زۆر بەئاسانی وەکو مافێکی سادەی هەریەکەمان دەستمان ڕابگات بەهێنانەدی نان،کار،ئازادی.
* تێ بی نی :ئەم بابەتە لە بڵاوکراوەی بۆپێشەوە لە لاپەرە (٦ ) لە ژمارە (٩٩ ) لە ١/٦/٢٠٢١ بڵاوکراوەتەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.