مارکسیزم لینینیزم ناوچەیی کورستانی بەش بەش کراوی دەست ئیمپریالیەتی ئەنگڵۆئەمریکی

0

کۆسەلان ڕەشید هەورامی

بەشی نۆیەم

هەندانێک هەن،دەیانەوێ مارکسیەت لەقاوغی خۆی بهێننەدەرەوە،بیخەنەخانەودیووەخانی خزمەت گوزاری بورجوازیەتی قەومی شۆڤێنی کوردیەوە،ێەمەلەلایەک،لەلایەکی تریشەوە،بتوانێ سامان وکەلەپورومێژووی مارکسیەت ودەورگێڕانی لەناوجوڵانەوەی نیشتمان پەروەری وبەرەی ئازادی وڕزگاری خوازی دژی کۆنەپەرستی وبورجوازیەتی سۆزانی (لینین)واتەنی کەبۆسوودی خۆیی لەگەڵ پیسترین ودڕندەترین دوژمنانی گەلدا،خۆی دەبەستێتەوەومساوەمەدەکات لەسەرحسابی میللەت ونیشتمان،ئەمەهەمووی بسڕێتەوەولەمارکس وبیری مەزنی مارکسیەت ولینینیەت،تووری بداتەزبڵخانەکانەوە،کاتێک ئەویش دێ وتەنهامارکسیەت دەگرێ ولینینیەت فڕێ ێەداتەلاوەودێ ووابۆکاروقسەدەچێ،کەتاکوئێستا،مارکسیەت،بیرەمەزنەکانی لەناوکون وقوژبنی کوردستانی گەورەدا،جێگیرنەبووبێ ولانەی گەرمی بۆخۆیی خۆش نەکردبێ.

(لینین)ڕابەری چینی پڕۆلیتاریای جیهانی،دەربارەی بورجوازیەتی قەومی ژێردەستە دەڵێت: کاتێک بورجوازیەتی نەتەوەیی چەوسێنراو،دژی نەتەوەیی چەوسێنەرتێکۆشان دەکات،ئێمەهەمیشەهەتاهەتاولەهەمووبارودۆخەکاندا،بەوپەڕی گەورەیمانەوەکەلەهی کەسانی تر،پترترە،پشتگیری وپشتیوانی دەکەین،چونکەئێمەدوژمنی کاسەیی سەری چەوسانەوەین وبەئازایەتی وڕاست وڕەوان بەربەرەکانی ئەوچەوساندنەوەیەدەکەین.لەلایەکی تریشەوە،کاتێک بورجوازیەتی قەومیەتی چەوسێنراووزوڵم لێکراوبۆشۆڤێنیەتی قەومی بورجوازیانەی خۆی کاردەکات،ئێمەبەجیدی دژی دەوەستین.

واتە،ئێمەبەهەمووشێوەیەک بەرگری تەواوی ئیمتیازاتی قەومیەتی زاڵم،دەکەین وکردەوەکانی ڕیسوادەکەین،هەرلەوکانەشدابەهیج جۆرێ لەگەڵ هەوڵ وتەقەلاکانی بورجوازیەتی قەومی زوڵم لێکراودا،نابین،کاتێک دەیەوێ تەواوی هەوڵ وچالاکیەکانی خۆیی بۆسوودوبەرژەوەندیەکانی خۆیی بخاتەکار.بڕواننە:.مختاران (لینین)5لاپەڕە166ودواتریش.

ئاشکرایە،لەهەرنەزعەوبۆچوونی بورجوازیەتی قەومی زوڵم لێکراودا،ناوەڕۆکێکی دیموکراتیانەی گشتی هەیەدژی هەمووچە،وسانەوەیەک،ئەمەیە(لینین)واتەنی کەبێ چەندوچوون پشتیوانی لێ دەکرێ ودەکەین،هەروەها،ئەفکاری مارکسیەت وچینی کرێکارلایەنی بورجوازیەت ناگرن،تەنهابۆسوودوقازانجی ئاشتی قەومی نەبێت!!!ئەمەیە،کەئەمڕۆهەڵوێستی ڕاستەقینەیی زۆربەیی حزبەشیوعیەکانی جیهان وناوجەکەیی خۆمان ودیارەولەبەرچاوانە.بەڵـــــــــــــــێ،گلەییمان لەهەندێ لەچەپگەرایی سۆشیاڵ قەومی هەیە،دەربارەیی بۆچونەکانی مارکس،بەرامبەربەقەومیەت،ێەڵێن…. ناوەڕۆک وگەوهەری بیروباوەڕی مارکسی بەرەودوا،بریتیە،لەپیشاندانی دەورگێڕانی مێژووی پژۆلیتاریای جیهانی،.بەوچاوەی،کەواپڕۆلیتاریابنیادنەری کۆمەڵگایی سۆسیالیستیە،تۆبڵێی،ڕێڕەوی ڕووداوەکانی هەمووجیهان ڕاستی ودروستی ئەم بیرەمەزنەیی مارکسیەتی پیشان نەدابێ،لەوکاتەی کەمارکس پێشکەشی کردووە؟کەمارکس ئەوبیرەمەزنەی ،بۆیەکەمجار،ساڵی 1844،زاخاوداوەتەوەولەگەڵ بەیانی شیوعی دا،کەمارکس وئەنجڵس نووسیویانە،
ماویەتی… چوارشەمە 2/6/2021
Leave A Reply

Your email address will not be published.