بەبێ ئاگادارکردنەوەی دادگا هێزەکانی یەکیتی هەڵدەکوتنە سەرماڵی دکتۆرە باخان بۆماوەی چەند ڕۆژێک زیندانی دەکەن

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ 
هێزەکانی ئاسایشی یەکێتی لە ساڵیادی دامەزراندنیاندا هەڵدەکوتنە سەرماڵی دکتۆرێک، بەبێی ئاگاداری دادگا هێزەکانی یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی  دکتۆرە باخان ئازاد عبدالرحمن ،سێ ڕۆژ لەمەوبەر ئاسایشی یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی  دایکی و مۆبایلی خۆی و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی دەستبەسەردا دەگرن و دەیبەن.
بەپێی زانیاری یەکان لەناو ماڵەکەدا بەدوای ئەو فایل و دۆکیومێنتانەدا گەڕاون کە لەماوەی ڕابردوو لەلایەن د. باخان بڵاوکراونەوە وەک ئاشکرا کردنی گەندەڵی و دەرمانی ئێکسپایەرو چەندین دۆسیەی گەندەڵی بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە. سەبارەت بەم هەواڵە ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردۆتەوە کە دکتۆرە باخان بە ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤی ڕاگەیاندووە، کە لەزینداندا لەگەڵ کەسانی داعش و بازرگانی مادەی هۆشبەر دانراوەو سوکایەتی پێکراوەو تائێستاش مۆبایل و کەلوپەلەکانی لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە دەستی بەسەرداگیراوە.
هەتا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگشتی و وەزارەتی تەندروستی بەتایبەتی هیچ جۆرە  لێدوانێکیان نەداوە  لەسەر ئەم کردەوە دژە ئازادی  و دژ بە مافەکانی  مرۆڤ . 
ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی ڕابردوو چەندین جار هەڕەشەی لێکراوەو تۆماری دەنگی ئەو هەڕەشانەی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردۆتەوە. 
لە کوردستان چەندەهاجار هێزەچەکدارەکانی  یەکێتی و پارتی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی مخالیفین و ڕەخنەگران وچالاکوانانی سیاسی و مەدەنی بێ ئاگاداری دادگاکان ڕفاندوویانن وزیندانیان کردوون .

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.