شاری ئورمیە:خوێندکاری زانکۆ (ڤیان موحەممەدی) مانی لە خواردن گرتووەلەناو زینداندا !

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

ڤیان موحەممەدی، کە قوتابی یە لەزانکۆی تاران   کە لە٣٠/٤/٢٠٢١  لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی  ئیتڵاعاتی ئێران، لە شاری ئورمیە زیندانی کراوە،بۆ لێکۆڵینەوە گوازراوەتەو بۆ بەندیخانەی ئورمیە و دواترگوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ئیتڵاعاتی سپا لە شاری ئورمیە.

ئەم کچەخوێندکارە کەخەڵکی شاری مەریوانە  بەهۆی  ئەوەی کە بەناهەق زیندانی کراوە ودادگا لە ماوەی زیندانی کردنی دا ڕێگەی نەداوە چاوی بە مناڵەکانی بکەوێت ،  مانی لە خواردن گرتووە.

ئەم قوتابی یە  ئەم هەنگاوەی وەک نیشاندانی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر کردەوە دژەئینسانی یەکانی  مەئمورانی ڕژێم کە ڕێگەیان نەداوە مناڵەکانی ببینێت ئەنجام داوە،هەر بۆیە لە٣٠ی ئایاری ٢٠٢١  دەستی بەمانگرتن لە خواردن کردوە ،بە گوێرەی زانیاری یەکان کەبە ماڵپەری ئەڵتەرناتیڤی شورایی گەیشتووە تائێستاش لە مانگرتن بەردەوامە ئەم ژنە خوێندکارە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.