دهۆک: ئاگرێکی گەورە لەکەمپی ئاوارەکانی شاریا،کەزۆرینەیان ئیزدیین کەوتەوە خێوەتێکی زۆر سووتاوە

0

ئەڵتەرنتیڤی شورایی :

ئەمڕۆ ٤/٦/٢٠٢١ لە شاری دهۆک لە کوردستانی عیراق لە کەمپی ئاوارەکانی ئاگر  شاریا  کەزۆرینەیان ئیزدین کەوتەوە.بارودۆخی ئاوارەکانی ئەم کەمپە زۆر خەراپە لەزۆرێک لەپێداویستی سەرەتایی ژیانی ئینسانی بێ بەشن.

بەهۆی ئەو ئاگرەوە چەندەها خێوەت سووتاوە و زیانێکی زۆر لەخەڵکی ئاوارە کەوتووە کەلوپەلەکانیان سووتاون. بەزانیاری یەکان ئەم پەنابەرانە ئاوارەی دەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بوون ،بەڵام  بەهۆی ململانێی نێوان  حکومەتی عێراق و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوچەکەیان ئارام نەبۆتەوە تا بگەرێنەوە ئێستاش دا  ترسیشیان لەوە هەیە دووبارە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش زیندو بێتەوە .

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.