مارکسیزم لینینزم وناوچەی کوردستانی دابەشکراوی دەست ئیمپریالیەتی ئەنگڵۆئەمریکی

0

کۆسەلان ڕەشید هەورامی

بەشی دەیەم 

لێرەدا،ڕاستیەک دێتەمەیدانەکەکەئەمووئەو،ئەم گرووپ ویائەوحزب،ئیدعایی مارکسیەتی خۆیی دەکات،ئەوەش ھەروالەخۆڕایی نیە،ئەوئیدعایانەناکەن،بەڵکوئەوئیدعایەئەنجامی ڕێڕەوی کاروکردەوەی دیالەکتیکی مێژووییە،کەلەبوارێکدایەلەگەڵ سەرکەوتنی مارکسیەتدا،لەڕووی تیئۆری یەوە،بێ چەندووچۆن دوژمنانی مارکسیەتی تەنگەتاوکردووە،ناچاری ئەوەن کەجبەوعابایی مارکسیەت بۆخۆیان بەڕوون ولەبەری بکەن.

بیروبۆچوونی لیبرالیەتی ناوخۆیان،دەزانن لەحاڵەتی داوەشاندایە،ئەوعاباوجبەیە ئەکەنەبەرلەپێناوی بوژاندنەوەی خۆیاندالەوێنەیەکی سۆشیالیستانەی ھەڵپەرستیدا.پێی ناوێ ئاماژەی ڕاستی بوونی ئەمڕۆیی ئەم وئەوبکەین لەناوچەیی کورستانی عێراق دا،تەنھاسەرنجدانی ئەولاپەڕەبەسە،کەلاپەڕەی تایبەت تەرخان دەکرێ بۆشێواندن وتێکدانی بیری مەزنی مارکسیزم وڕووتکردنەوەی لەگەوھەروناوەڕۆکی وھەوڵدان بۆئەوەی بیخەنەباری بورجوازیەتی قەومی شۆڤێنیەوە.

ئەم وئەوکەلەبوونی شارەزایی بیری مەزنی مارکسیدا،ساویلکەن وکارنەزانن پێنوسی بۆدەخەنەکار… پێی ناوێ خاوەن پێنوس ولاپەڕەکان وڕاگەیاندنەکان وتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان وکتێبەکان ئاماژەکەین،ئەی تەنانەت ئەوەنیەھەندێ بەناوچەپگەرایی سۆشیاڵ قەومیەوەبەناوی بیرەوەریەوەھێرش دەکەنەسەرمارکسیەت،پارەی باشیان ئەخەنەخزمەت بەناوی ڕاوبۆچونی ئازادونیقاش وتعددیەت.

تۆبڵێی بەناوچەپگەرایی سۆشیاڵ قەومی بەڕاستی بێت؟ئەوەی ئەمڕۆ،دێ وخامەدەخاتەکار،بەناوی چەپگەرایی سۆشیاڵ قەومیەوە،قسەدەکات ولەژێرئەوپەردە،شەق وشڕەداپەلاماری مارکس وئەنجڵس ولینین وبیرەمەزنەکانیان وڕژێمی سۆشیالیستی ئەدات وشاڵاوئەباتەسەر،ڕابەرانی سۆشیالیستی وتاوانبارکردنی،چەندان تۆمەت وتاوان.ئێمەڕاست وڕەوان بەوچەپگەرایانەبێ سەروبەرە،کەبوونی لەبووندانیە،تەنھادوژمنانی مارکسیەت لینینیەت نەبێ کەلەژێرئەوناوەداپەلاماری خۆیی ئەیات ھیچی ترنیە.

ماویەتی

4/6/2021ھەینی

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.