ڕاماڵینی هەڵەکانی کەسانی دەورو بەرمان !

0
ن. تارا ئەمین سەپان
هەموومان ڕۆژانە بەرەو ڕوی چەندین کێشەو پێکدادان و زوڵم و ناحەقی و قسەی ناخۆش و تانەو تەشەر خەفەت یان لەیەک تێنەگەیشتن دەبینەوە، بەداخەوە دەبێتە مایەی دڵ تەنگی و خەفەت بۆمان توشی جۆرێک لە بێ هیوایمان دەکات لەمێشکماندا دەمێنێتەوە ،لەگەڵ قورسی و جەنجاڵی ژیاندا وادەکات ببێتە بارێکی قورس و گران بەسەر شانمانەوە.
گومانی تێدا نیە کە کاریگەری لەسەر دەرونمان دەبێت وەبەڕوخسارمانەوە دەردەکەوێت ناتوانین بەئاسانی وئارامی ژیان بەڕێکەین ئەو ئەرکانەی سەرشانمانن ناتوانین بەجوان ترین شێوە جێبەجێی بکەین نابینە کەسێکی ڕوخۆش و کراوەو خۆشەویست.
بۆیە باشتر وایە کەبەردەوام گسکێکمان هەبێت بۆ ڕاماڵینی ئەوشتانە بۆئەوەی لەلای خۆمان کۆیان نەکەینەوە ،بەردەوام بتوانین دوری خەینەوە لەخۆمان و بیان سڕینەوە ،بۆئەوەی کەڵەکە نەبن لەناخماندا .
ڕاستە قورسە هەنێ شت لەبیر ناکرێت، بەڵام دەبێت هەوڵ بدەین لەبیر خۆمانی بەرینەوەو پشت گوێی بخەین ،ئەوەی پێمان چارەسەر دەکرێت بیکەین ،ئەوەی چارەسەر ناکرێت بیری لێنەکەینەوە ،بۆئەوەی بتوانین بەئارامی ژیان بەڕێکەین، توشی کێشەی دەرونیمان نەکات ،وەکەسانی دەوروبەرمان بێزار نەکەین بەکێشەکانمان ،وە کەسێکی ڕۆح سوک و گەشاوەو دڵ خۆش بین دەبێت وابکەین هەوڵ بدەین.
هیوادارم هەریەک لەشوێنی خۆیەوە هەوڵ بدات، تا دەتوانێ دڵی کەس عاجز نەکات ،کەس دڵ بریندارو دڵ شکاو نەکات .کاتێک لەگەڵ بۆچون و تەبیعەتی یەکێکدا ناگونجیین ،هەوڵ بدەین خۆمان بەدور بگرین بۆ ئەوەی کێشەمان نەبێت.
وە بیکەینە سیفاتیکی جوان بۆخۆمان کە کێشەمان لەگەڵ یەکێک دەبێت، ئەوەندەی تیا بێڵینەوە ،ڕومان بێت سەیری یەکتری بکەین ،قسەی نابەجێ و ناشرین و نەگونجاو بەکارنەیەنین.
پێشینان وتویانە جێگەی فیشەک چاک دەبێت، جێگەی قسە چاک نابێت. واتە قسەی واهەیە لەفیشەک خراپ ترە لەبەر ئەوە تا بتوانین نەیکەین باشترە، وەبتوانین بێدەنگ بین لەهەندێ کاتدا باشت.
دەتوانین بەشێوەیەکی جوان و عاقڵانە تێگەیشتوانە قسەلەسەری بکەین شیکار بۆ کێشەکە بکەین و وەلەیەکتر تێبگەین.
May be an image of indoor
Leave A Reply

Your email address will not be published.