سلێمانی:ناڕەزایەتی شوفێرانی تەکسیەکانی ناوشاری سلێمانی،دژی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لە بەردەم پارێزگایی سلێمانی
ئەڵتەرناتیڤی شورایی سلێمانی /
ئەمڕۆ ٥/٦/٢٠٢١ بەهۆی بەردەوام بوونی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی یەوە شوفێرانی خاوەن تەکسیەکانی ناوشاری سلێمانی هەستان بەئەنجامدانی خۆپیشاندان وناڕەزایەتی دژ بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی .
لە بەردەم پارێزگایی سلێمانی خۆپیشاندەرانی ناڕازی کۆبونەوە ،داواکاری یەکانیان بریتی بوو لەچارەسەرکردنی کێشەی سووتەمەنی وڕێگرتن لەبەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی بوو.
بەگوێرەی زانیاری یەکان لەئێستادا نرخی سوتەمەنی بەم جۆرەی لای خوارەوەیە :
نۆرمال: ٧٠٠ دینار
محسن: ٧٥٠ دینار
سۆپەر:٨٠٠ دینار
*بەردەوام نرخەکانی سووتەمەنی گۆڕانیان بەسەردادێت بەرزتر دەبنەوە.