هەولێر:حزبی شیوعی خۆپیشاندانێکی جەماوەری لەدژی جەنگ وداگیرکاری تورکیاونەدانی موچەی تەواو لەکاتی خۆیدالەبەردەم پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی شاری هەولێر/
ئەمڕۆ لە ٧-٦-٢٠٢١حزبی شیوعی کوردستان  سەرپەرشتی گردبوونەوەیەکی  ناڕەزایەتی جەماوەری کرد  لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان لە دژی لەشکرکێشی دەوڵەتی  تورکیا  بۆسەر خاکی کوردستانی عێراق وێرانکردنی دیهات ودارەستانەکانی  کوردستان لەلایەن سوپای دەوڵەتی تورکیاوە.
هەرەوەها خەڵکی ناڕازی لەهەمان خۆپیشانداندا داوایی چارەسەری کێشەی نەدانی موچەی فەرمانبەران و کارمەندانی کرد وبەهەمووجۆرێک دژایەتی لێبڕین وکەم کردنەوەی موچەی کارمەندان و نەدانی موچەکانیان لەکاتی خۆی دا کرا.
 هەربۆ ئەو مەبەستەش یاداشتنامەیەک ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان  و حکومەتی هەرێمی کوردستان ونوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان کرا.کە هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن وپشتیوانی خواست وداواکاری یەکانی جەماوەری ناڕازی وخۆپیشاندەربکەن.
داواکاری یەکانی خۆپیشاندەران بریتی بوو لە ئەمانە:
١-ڕێگرتن لەڕوودانی جەنگ و داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا.
٢-فشاربخەنە سەر دەوڵەتی تورکیا بۆ قەرەبووکردنەوەی زەرەروزیانی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەی سوپای تورکیا هێرشی بۆ کردووە داری دارەستانەکانی بڕیوەتەوە لەباشوری کوردستان. 
٣-چارەسەرکردنی کێشەی موچەی  فەرمانبەرانی کوردستان.
٤-پێدانی موچەی تەواو لەکاتی خۆی دا بەبێ لێبڕین .
٭ئەم هەنگاوە حزبی شیوعی هەنگاوێکی ئەرنێی یە کە لەچەند شارێکی کوردستان  خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجامداوە  بۆچارەسەری کێشەی کەمی خزمەتگوزاری یەکانی خەڵک .
Leave A Reply

Your email address will not be published.