بەهەزارەها هاوڵاتی لەشارەکانی فەڕەنسا هاتنە سەرشەقامەکان لە دژی ڕاسیزم
تایبەت بەئەڵتەرناتیڤی شورایی پاریس فەڕەنسا /
ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە١٢/٦/٢٠٢١ بەهەرەها خۆپیشاندەر لەسەرجەم شارەکانی فەڕەنسا بەیەکەوە لەتێکۆشانێکی یەکگرتوودا هاتنە سەر شەقامەکان.
بەیەکەوەبەڕێگاوە بەرەو زیاتر هێنانەدی ئازادی دژی کردەوەویاساکانی فاشیزم و ڕاست ڕەوە کان هاتنە سەر شەقامەکان ،بەگوێرەی زانیاری یەکان کە زیاد لە ٧٥هەزار هاوڵاتی فەرە نسا لەهەمو شارەکان هاتونەتە سەرشەقام دژی پارتی ڕاستڕەی فەرنسا ، لەخۆپیشاندان وناڕەزایەتی دا بەبێ ئەوەی هیچ ئاژاوەیەک بنێنەوە و هەروەها هەموو جۆرە خەڵکێک بەگشتی وخەڵکی بەتەمەنە بەشدار بوون.
هەرەوەها جان لویک میلانشۆ و پارتی چەپڕەو لە ریزی پێشەوەی خۆپیشاندەراندابوو .هەربەهۆی ئەوەی کە لەپێشەوەی ناڕەزایەتی یەکاندابوو کەسێکی ڕاستڕەو ئاردی کرد بەسەر سکرتێری پارتی چەپ جان لویک. ئەمەش وەک گاڵتەپێکردن پێی .