هەڵبژاردن ڕەواییدانەوەیە بەدەسەڵات وسیستەمی ناڕەوا!

0

کاوە عومەر

هەڵبژاردن لەسیستەمی سەرمایەداریدا ڕەواییدانەبەدەسەڵات وسیستەمێکی ناڕەوا ئینجا لەعێرا ق وکوردستان لەوەش خراپتر بەدەسەڵاتی تاڵانچیان و تاوانکارانی  ئاینی ونەتەوەیی و تائیفی وبنەماڵەیی بۆرژوازیە .

بەگشتی ئەگەر بارودخێکی ئازادانە بۆ هەڵبژاردن بەشێوەیکی ئازادو یەکسان بۆ هەموان دەستەبەر بکرێت،ئەوە هەڵبژاردن و دەسەڵاتێکی سەردەمیانەی دامەزراو لەسەر بنەمایی ماف وئازادی هاوڵاتیان بەشێوەی یەکسان بەراورد ناکرێت بەدەسەڵاتە داسەپاوە دیکتاتۆرە تاک حزبی وبنەماڵەیی وئاینی و نەتەوەییەکان،بەراورد ناکرێت بە ئاڵو گۆڕی دەسەڵات لە ڕێگەی شەڕو کودەتایی سەربازی نیوان باڵەکان وئەحزابەکانی بورژوازی کە زۆرینەی قوربانیەکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش دەبن.

بەڵام هەموو ئەو ڕاستیانە ناتوانن پاساوبن بۆ ئەوەی کە ئازادی و خۆشگوزەرانی ویەکسانی بۆ هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە بەبێ لەبەرجاو گرتنی ئینتیمای ئاینی ونەتەوەیی وڕەگەزی و ڕەنگی پێست وزمانیان دەستەبەر نابێت،بە هۆکارێکی سادە ئەویش ئەوەیە کەلە چوارچیوەی سیستەمی سەرمایەداریدا هەڵبژاردن بۆ کۆتایی هێنان بە هەڵەواردنی ئابوری و نایەکسانی نیوان ئینسانەکان ودەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی گشتی نیە.

بەڵکو بۆ ئارایشت دانەوەی هەمان سیستەمە لەڕیگەی ئەحزاب ودەموچاویی جیاوازەوە بە بەشداری پێکردنی زۆرینەی هاوڵاتیان لەڕیگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە لەجیاتی پەنابردن بۆ کودەتاو هیزی سەربازی هەرچەندە ئەمە لەزۆر وڵات وشوینی دونیا هیستا جێکەوتە نەبوەو لەوڵاتنی  ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت وەک سوریاو ئیران وعێراق و سعودیەو  هتد  هەڵبژاردن ناتوانێت دەسەڵاتی بنەماڵە یان دەسەڵاتی ئاینی و نەتەوەیی داسەپاو بگڕێت.

واتە دەستاو دەستکردنی دەسەڵات لەڕیگەیی سندوقەکانی دەنگدانەوە ناکرێت ،هەڵبژاردن لەم وڵاتانەدا جگەلە بەڵێنن تازەکردنەوە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتی ئەو بنەماڵەو حزب وکەسایەتیە دیکتاتۆرانە شتێکی تر ناکات.

هەر بۆیە خەڵکی ئیران وعێراق  وسوریاو زۆر وڵاتی تر بۆ ئەوەی بارودۆخی هەڵبژاردنی ئازادانە تر بەمەبەستی دەستاودەستکردنی دەسەڵات بەدی بهێنن ئەبێت شۆڕش و ڕاپەرین بکەن سەرەتا،بەڵام بۆ ئیمە کۆمۆنیستەکان وچینی کریکارو مەحرومانی کۆمەڵگە هەڵبژاردن لەپێشکەوتو ترین بارودۆخیدا ناتوانێت وەڵامی ڕیشەیی بەگرفتەکانی ژیانی ئینسانی ئەم سەردەمە بداتەوە وسیستەمەکە کە هۆکاری گشت کویرەوەری وهەڵاواردن وجەنگ وئاوارییە ناگۆڕێت و ئێمە نامانەوێت هەرچوار ساڵ جارێک پەلکێشی بەردەم سندوقەکانی دەنگدان بکرێین وچارەنوسی سیاسی وئابوری وکۆمەڵایەتی خۆمان ڕادەستی کۆمەڵێک نوینەری ئەحزابی قەومی ئاینی بکەین و هەتا ٤ساڵی تر بگەڕێینەوە ماڵەوەو هیچ دەورو دەخالەتیکمان نەبێت لە جیهانێکدا کەخۆمان بنیاتی دەنێین وقوربانی بۆ ئەدەین .

هەربۆیە پێمان وایە دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی جەماوەری لەڕیگەی کۆبونەوە گشتیەکان و دامەزراندنی شوراکانی شوینی کارو ژیان و دامەزراندنی سیستمەکی ئازادو یەکسان لەسەر بنەمایەکی ئینسانی بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئینتیماییی ئاینی ونەتەوەیی و ڕەگەزو زمان وڕەنگی پێستی ئینسانەکان شایستەتین دەسەڵات وسیستەمی شایستەی ئینسانی ئەم سەردەمەیە لەم دونیا پێشکەوتوە خەیاڵی وسەرسوهێنەرەیی ئەمڕۆماندا،ئیمە ئەگەر هەموان ئیرادەبکەین دەتوانین ئەم دۆزەخەی سەرمایەداری بۆزۆرینەی کۆمەڵگەی دروست کردوە بکەینە  جێگایی هاتنەدی لوتکەیی خۆشگوزەرانی وئازادی ومرۆڤ دۆستی بۆهەموان بێ جیاوزی.

Leave A Reply

Your email address will not be published.