لەهەڵبژاردنی ئێراندا ڕێژەی یەکی زۆر کەم لەخەڵک بەشداری کرد لەدەنگدان هەرچەندە میدیاکانی دەسەڵات وسەرۆک شێخ لەکورستانی عێراق بەشداربوو لەبانگەشەدا

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /

ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی  -١٨ی ٦ی ٢٠٢١  خولی   ١٣ هەمینی نمایشی شانۆی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم بۆ سەرکۆماری و شۆرای گوند و شارەکان له‌ کوردستان و ئێران لە ٧٠ هەزار بنکەی دەنگدان ده‌ستی پێکرد.  خودی ئەم هەڵبژاردنە بۆ خەڵک ڕوونە کە هێچ گۆڕانێک ناتوانێت بکات  تەنها جۆرێک لەسازکرنی شانۆگەری یە .

بەگوێرەی زانیاری یەکانی ناوخۆی شارەکانی ئێران له‌ هه‌موو ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدانی ڕۆژی هەینی خه‌ڵکێکی  زۆر که‌م بەشداری کردووە  ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندێ ناوه‌ندی ده‌نگدان ته‌نها داروده‌سته‌ و کارمه‌ندانی ناوه‌نده‌کانی ڕژیم بیندراون.بەشێک لەخەڵکی شارەکانی کوردستان لەو ڕۆژەدا چوونەتە گەشت وسەیران بۆ دەرەوەی شارەکەیان .هەروەها بەشێکیش تەنها بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی بەشداربوون چوون بۆبنکەکانی دەنگدان بەڵام لەسەر کارتەکانی دەنگدانیان جنێووقسەی جۆراوجۆری بێزارییان نووسیووە.

ئه‌م بایکۆته‌ی بەشداری نەکردنی خەڵکی ئێران زەنگێکە بۆ ووشیاری بوونەوەو ڕێکخراوبوونی خەڵک لەدەوری خواستە ئینسانییەکانیان .هەر بۆیە ئەم بایکۆتە به‌رینه‌ سه‌رانی ڕژیمی تووشی شۆک کردوه‌، خەڵک لە ماڵەکانیان ماونەتەوە و نەچوونەتە  سەر سەندوقەکانى دەنگدان. دەرئەنجامی ئەم بەشداری نەکردنە  له‌ هه‌ندێک شوێن ده‌زگای ئیتلاعاتی ڕژیم ده‌ستی کردوه‌ به‌ گرتن ئه‌شکه‌نجه‌دانی خه‌ڵک له‌وانه‌ له‌ پارێزگای گه‌یلان تاکو ئێستا بە گوێرەی زانیاریی یەکان ٢٧ کەس  ڕاپێچی زیندان کراون.

لەئێران بەشداری کردن لەهەڵبژاردن بۆتە عەیبە وشەرمەزاری بەڵام لەکوردستانی عێراق بەپێچەوانەوە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانیانەوە بەگرینگی یەوە باسی هەڵبژردنی ئێران دەکەن هەر وەک هەنگونیان لەدار دۆزیبێتەوە دەی کەنە گەرمە هەواڵە.

هەروەها بەئاشکرا لەلایەن شێخ نەهرۆ محەممەد كەسنەزانی، رێبەری تەریقەتی قادریی كەسنەزانی کەلەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا خۆی وباوکی یەکێک بووە لە بەعسی یە هەرە دڵسۆزەکانی سەدام حسێن ،ئێستاش بانگەشە بۆ بەرپرسانی ڕژێمی ئێران دەکات داوا لەخەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات بچن دەنگ بدەن ،ئەمەش ئەوپەڕی شەرمەزاریی وبانگەشەی دژەئینسانییە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.