هەر ڕەنگێک وبەرگێک بپۆشن هەمان ناوەرۆکیان هەیە

0

کاوە عومەر
برنج هەر برنجە بەسپی،بەسوری،بەزەردی،روبی هەناری پێوەکەیت ڕەنگە تام وشێوەکەی بگۆڕیت،بەڵام ناوەرۆکەکەی ناگۆڕێت کەبرنجە،حزبەکانی دەسەڵاتیش لەکوردستان،یەکگرن وجیابن وگۆڕان وئیسلامیەکان یەکبگرن ویەکیتی وپارتی یەکبگرن وهەمویان یەکبگرن وناوی خۆیان بگۆڕن هیچ لەناوەرۆکی دژی ئازادی وئینسانی یان ناگۆڕدرێت،ئەمانە هەر دەبێت خەڵک بەیەکەوە هەرهمویان بەجەنگ وتەباییانەوە لەژیانی خۆیانیان دورخەنەوە.

خەڵکی کوردستان ٣٠ساڵە دەسەڵاتی یەک حکومەتی و دوو حکومەتی و٣ حکومەتی و شەڕو ئاشتی ئەم حزبانە ئەزمون دەکەن.

جگەلە بێ کاری وبێ موچەیی ونەبونی خزمەت گوزاری و سەرکوت وبێ مافی و کردونیاننەتە کەرەسەی یەکلایی کردنەوەی دەسەڵاتەکانیان لە شەڕەکانیاندا هەر خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش خەسارەی گیانی ومادی بەرکەوتوەو  بوەتە قوربانی ولەئاشتیەکانیشیاندا هەر ئەوان بونەتە قوربانی و پەلکێشیان کردون بۆ بەردەم سندوقەکانی دەنگدان و ڕەوایەتیان بەدەسەڵاتەکانیان لێوەرگرتون وبە چوارساڵی تر درێژەیان بە خۆ دەوڵەمەند کردن لەسەر حسابی سفرەو گرفانی بەتاڵی خەلکی کوردستان داوە، باشترین بەڵکگەش سەروەت وسامانی سەرکردەو سەرۆکەکان و خیزان وکەسە نزیکەکانیانە خوێندنەگەو قوتابخانەو خەستەخانە وزانکۆو پەیمانگە تایبەتیەکانیانە کە خۆیان کردنیانەتەوە کەچی خۆیان ومنداڵەکانیان لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن وچارەسەر وەردەگرن،مەبەستم ئەوەیە کە بڵێم دۆخێکیان دروست کردوە کە خۆشیان باوەڕو متمانەیان بەو دام ودەزگا تایبەتانە نیە کە خۆیان بە پارەی دزراوی خەڵک دروستیان کردوەو هەرچی کەرتی گشتیش هەیە نەخۆسخانەو قوتابخانەو زانکۆو کارەباو ئاو پشتگوییان خستون ووەک ترانزێت ومەیدانی قاچاخچیەکانیان لێ کردون بۆ ئەوەی نەخۆش وخویندکارو هاوڵاتی ناچار بکەن ڕوبکەنە کەرتی تایبەت.

ئەم دەسەڵاتە دەبێت لە ڕیشەوە بگۆڕدرێت وئەبێت ئەم حزبانە هەر جل وبەرگێک لەبەر بکەن خەڵک بەهەمان ناوەرۆکەوە بیان بینێت کە هەبون وپێشتر بینونیان.خەڵکی کوردستان شایستەی ژیانێکی ئازادو ئارام ویەکسان وئینسانین ودەبێت خەبات و تێکۆسانیشیان هەر لەو پێناوەدابیت.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.