شيکارێک بۆدەروونناسی وێنەکێشانی مناڵ

0

وەنەوشە كەريم زادە

پيش ووتار:

هەست بە وينەكيشان هەرلە ساتەكانی منداڵيەوە لە ناخی مرۆڤدا هەيە و دەتوانين بلێین ,لەگەڵ لەدايكبوونی منداڵ هەستی وينەكيشانيش لە ناخيدا دروست دەبێت، هەموویان پێش لە ڕويشتن بۆ باخچەی ساوايان زۆر جار ديوارە كانیان بە پاندان هێل هێل كردووە ئيستاش ئەگەر سەيری منداڵانی خۆتان يان دراوسێ بكەن دەبينن هەمان هەستی ساتەكانی منداڵی خۆتان لە ناخی هەموو ئەو منداڵانە كە دەيبينين هەيە.

لەوانەيە بە هۆی جياوازی كەلتوری يان كاريگەری كۆمەڵگا هەندی جياوازی ببيندرێت بەڵام دەتوانین بڵێین بە بی جياوازی لە زۆرينەی منداڵانی جيهان لە كاتی لە دايكبوون ئەو هەستە هونەريشە لە دايک دەبێت،لە ڕاستيدا وينە و وينەكيشان زمانی منداڵە وتەنها يەک پەندان و يەک لاپەرەی سپی دە توانيت چەند كاتژمێر منداڵان بە خۆی سەرقاڵ بكات و هيزی بيركردنەوە و خەیاڵی منداڵ بەرفراوان بكاتەوە.

منداڵان بە پیچەوانەی مرۆڤە بە تەمەنەكان لەجیاتی ئەوەی كە تەنها بە قسەكردن هەستو و بۆچۆنی خۆيان دەرببرن, هەوڵ ئەدەن لە رێگای وينە كيشانەوە ناخی خويان دەرببرن.

لە بەر ئەوەش زوربەی پسپۆڕانی بواری سايكۆلۆجيای منداڵان لەو باوڕە دان كە دكتۆری ليهاتوويی دەروون ناسی دەتوانێت چ لە رێگای وينەی منداڵەكان لە خولياكان,هيواكان,ئاواتەكان و تەنانەت ئازارەكانی منداڵان تێبگات و هەوڵ بدات بۆ چارەسەر كردنی كيشەكانيان.

وينەكان چی بو دكتۆری دەروون ناس روون دەكاتەوە؟

١: ئايا منداڵان لەگەڵ باوک يان دايک كيشەی هەيە؟

٢: ئايا دايک و باوک خۆیان لەگەڵ خودی خوياندا كيشە يان هەیە؟

٣: منداڵ لە گەشەكردنی منداڵيدایە، يان تووشی هەندێ حالەتی سەركوت كردن بووە؟

٤: منداڵ هەست بە ئازادی ئەكات يان هەست بە بستنەوە؟

٥: منداڵ هەست بە تەنهايی دە كات يان ئەوەی كە خۆی لە نيو هاوريانی خۆی ئەدوزيتەوە؟

٦: منداڵ كەسايەتی داهيێنەری هەيە يان تەنها لاسايی هاوپۆلەكانی ئەكاتەوە؟

منداڵ بە بێ ئەوەی كە خۆی بزانێت لە رێگای وێنە كێشانەوە هەموو راستيەكانی خۆی دەر ئەبرێت و وەكوو شاعيرێكی مەزن كە چۆن بە ووشەكانی رووناكی دەبەخشێت منداليش بە هەمان شێواز بە وينەی خەياڵی هەوڵ ئەدات تا خوولياكان و ئاواتەكانی دوور و درێژی خۆی لە داهاتوودا بەم شيوازە بخاتە ڕوو.

لەبەر ئەوەش هەندێک ميژوو نووسەكان باسی ئەويان كرددوە كە زۆربەی سەرۆكەكانی جيهان يان ئەو كەسانەی كە لە تەمەنی ٤٠ يان ٥٠ساڵيدا كاريگەريان بووە لە ئاستی جيهاندا,لە ساتەكانی منداليەوە وينەی داهاتووی ,خويان لە سەر لاپەڕە ئامادە كردووە و قوناغ بە قوناغ هەوليان داوە تا خولياكانی منداليان بێتە ئامانجێكی راستەقينە. منداڵ هەميشە هەوڵ ئەدات كە جيهان نەبەو شيوازە كە ئيمە دەيبينين , بەڵكو بەو شيوازە كە خۆی هەستی پی ئەكات و خۆی , دەبینيت لە سەر لاپەڕەی سپی وينەی بكات.

بە داخەوە دايک و باوک , خزموو كەسوكار زۆر جار لەجیاتی ئەوەی كە هەوڵ بدەن منداڵەكان بە شيوازێک پەروەردە بكەن كە ئازادانە و بە ئارەزووی خۆی وينەبكات, هەندێ جار گاڵتە بە هيڵ كێشانی منداڵان ئەكەن و هەست بەوە ناكەن كە منداڵ لەو رێگايەوە, تواناكان و داهاتوویی خۆی دەسەلمێنێت ودەری ئەخات بازنەكان و هێلەكان لە روانگەی منداڵانەوە زۆر زۆر مەسەلەێكی گرنگە,بەڵام ئێمە لە زمانی ئەوان تێناگەين, هەندێ جار دكتۆری دەروون ناس لە رێگای بازنەكانو, هێلەكان ئاستی ترمی يان بەرزی ئازارە كانی منداڵ ئەدوزێتەوە. يەكێک لە گرنگترين تايبەتمەندی وينە بو منداڵان و پسپۆڕانی بواری دەروون ناسی ئەويەكە::

١: دكتۆری پسپۆڕانی منداڵان يان باوک ودايک و مامۆستای قوتابخانە پيويست ناكات كە ڕاستەوخۆ كاريگەريان ببێت لە سەر منداڵ, وێنە ئامريكی يەكجار يارمەتيدەرە بو ئەوەی كە بە شيوازێكی كاريگەر و ناراستەوخۆ لەگەڵ جيهانی منداڵ و كيشەكانی پەيوەندی درووست بكەيت, بە مەبەستی يارمەتيدان بە منداڵ.

٢: هەلی ئەوەش بۆ دكتۆر و بنەماڵەی منداڵەکە دەرەخسيت كە لە سەتە جياوازە كاندا چەندين وينەی خويندكارەكە هەلسەنگێنن و بە هەلسانگاندنی جاروبار بۆيان دەرئەكەوێت كە تا چ رادەێیک كێشەی دەروونی منداڵ چارەسەر كراوە. خالێكی زۆر گرینگ هەيە كە بە داخەوە زۆر جار گرینگی پێنادرێت و ئەويش ئەوەيە كە منداڵ وەكوو هونەرمەند وايە, بەو شيوازە كە هەيە لەگەڵ راستيەكانيدا نابينێت, بە مانايێكی تر يە و شيوازەكەی خۆی هەست بە جيهان و كومەڵگا دە كات و وێنەكان دەكێشێت.

كە واتە لە پولێكدا كە ٢٠ منداڵی تێدا هەيە ٢٠ وێنەی جياواز دەبينن كە خۆی دەسەلمێنێت كە هيچ دو مندالێک وە كوو يەک بيرناكەنەوە, تەنانەت هەستيشيان زۆر جياوازە.

لە بەر ئەوەش ئەگەر بنەماڵە و كەسايەتی تريش لە منداڵ ئاگاداری ئەو مەسەلەيە ببن, زور نهێنيان بۆ دەرئەكەوێت بەڵام نەبە مەبەستی زانياریێكی گشتی, بەڵكوو وە كوو دكتۆرێكی دەروون ناس كە بە بچووكترين پەڕاويز گرنگترين كێشەكان ئەدوزيتەوە.

هەست بە تەنهايی, هيلاكی و ئازار لەوێنەكاندا ئەوكاتەی كە منداڵ بە هۆی توندووتيژی جەستەيی يان بە هۆی قسەی تاڵ لە لايەن دايک و باوكی نەخويندەوارەوە هەست بە ئازار دەكات و ئەوساتەی سووكايەتی بەرامبەری ئەكرێت, لە دواييدا كە لە نێو, وێنەكانيدا, دەری ئەبڕێت, هێلی بڕاو ناراستەوخۆ بازنەی ڕەش و هەموو ئەو شتانە كە لە نێو و وێنەكانيدا دەری ئەبڕێت دەسەلمێنێت كەلە بنەماڵە يێكدا ئەژی كە بەبەر دەوامی لە ململانی بە سەردەبات. هەندی جار خانویێك وێنە دەكات كە هيچ پەنجەرەيێكی نيە وئاسويێكی روون نابيندرێت و هەست بە مردوويەتی وێنەكە دەكەيت,ئەم جورە وێنە كێشانە دەری ئەخات كە لە ناخی منداڵدا هيوا و ئومێد مردووە و هيچ ئاسويێكی روون لە بەر دە می منداڵ نابيندرێت. پەيامێك بو دايك و باوك: هەستی منداڵی لە ناخی هەمووماندا هەيە و ئێمە بە چاوەكانی ئەو مندالەيە كە روژێك سەيری جيهانمان كردووە , بەڵام بە داخەوە تا رادەیێك لە جيهانی منداڵ دوور كەوتووينەتەوە كە بۆ تيگەييشتن لە وێنەكانی منداڵان, تەنها سەير كردن بۆ ئێمە ناتوانيت كاريگەری ببێت بەڵكو پیويستە كە ئێمە بە شێوازێكی ئاكادميك ليكولينەوەی بۆ ئەنجام بدەين, بەو مانايە ئەوندە گرینگی بدرێت بە منداڵ و وێنەكانی كە هاوكات كە وێنەكان دەكێشێت داوايی لی بكرێت كە بۆچوونی خۆی دەرببڕيت سەبارەت بە هەموو ئەوشتانە كە وێنەی كردووە و هەلی بو برەخسێت كە بە ئاسايی و بەبێ ترس لە بارەی ئازارە كان و كەمووکوڕیيەکانی ناخی كە لە نێو وێنەکانيدا دەبيندرێت قسە بكات.

Leave A Reply

Your email address will not be published.