کوشتنی ئافرەت بوەستینن

0

دکتۆرە دیلمان ئازاد حسن پسپۆری پزیشکی دادوەری مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی

هەمان کارەسات لەناو کۆمەڵگا دووبارە دەبێتەوە و بەبیانوی ناشرین بۆ کوشتنی ئافرەت.ئێمە لە پزیشکی دادوەری مانگانە چەندین کوشتنی نا حەقی ئافرەتان بە چاوی خۆمان دەبینین لەسەر دەستی کەس و کاریان ڕوودەدات بە بێ ئەوەی کاردانەوەیەکی ئەوتۆ هەبیت لەسەر کوشتنیان .

لە کاتی ئێشکگریم بوو شەو درەنگ ئافرەتیک لە ناوەراستی تەمەنیدا کە هینرایە پزیشکی دادوەری لەلایەن پۆلیس بە پێی وتەی شایەت حالەکان: لە مالی خۆی لە حەمام میردەکەی کوشتویەتی بە بەکارهینانی چەقۆ لەپیش چاوی مندالەکانی.

کە بەراستی زۆر بە درندانە کوشتبووی و زۆر کاری تێمکرد و تەماشای ئافرەتەکەم دەکرد و لە دلی خۆم دەمووت(دەبی رقی چ شتێک وا گەورە بیت ئەو ئافرەتە وا بەشێوەیەکی دڕندانە بکوژرێت).

ئەو ئافرەتە خاوەن مندالە زۆر بێناز فرێدرا پزیشکی دادوەری و کەسیش نەهاتە دوای .وەکو پزیشکی دادوەر ی پشکنینی خۆمانمان کرد و راپۆرتمان نوسی.

لێرەدا پرسیارەک دیتە ئارا! تاکەی کۆمەڵگا وا بمینی و تاکەی کوشتنی ئافرەت وائاسان بیت ئەوە جگە لە کارەساتی کوشتنەکە دوای مردنیشی ئابڕۆی دەبەن و باسی دەکەن ناهیلن روحی بحەسێتەوە.

ئەی ئەو کارەساتە جەرگ برە کە لەپێش چاوی مندالەکان ڕوودەدات دەبیت کاریگەری دەروونی ئەم مندالانە چۆن بیت و باری دەروونیان چی لێبیت…لە داهاتوو چییان لیدەرچیت.

باشە هەر هۆکارێک هەبیت هەر بیانۆیەکت هەبیت فەرموو ریگای دادگا بگرە و بڕۆ لێی جیا ببەرەوە. تۆ بۆت نەهاتووە کۆتایی بە ژیانی کەسیک بینی و مندال لە نازی دایکی بیبەش بکەی.

ئەی باشە کە کوشتت کێشەکەت چارەسەر کرد! بە دلنییاییەوە نەخیر بەلکو قولترت کرد .بەداخەوە بۆ کۆمەڵگایەک کە ئافرەتیک دەکوژێ زۆر بەئاسانی دەلی لەسەر شەرەف کوشتم و بە ئازایش وادەلی. دوایی بیر ناکاتەوە ئەو منداڵە بەستەزمانانە لەم کۆمەڵگایە داهاتوویان دەفەوتی بەهۆی ئەو ئابرو بردنە ئەوە جگە لە دایکیان بێبەش دەبن لەناو کۆمەڵگاش زەحمەت جێگایان دەبتەوە.

ئایا ئیمەی ئافرەت قەرداری ئافرەتبوونمانین؟؟ حەزدەکەم بزانن ئەوە کاریکی نامرۆڤانەیە . کوشتن یان توندو تیژی دژی ئافرەت ئازایەتی نییە بەلکو لوتکەی نامرۆڤایەتییە . وەکو پزیشکیک زۆر کاری تێکردم ئەم بابەتە هەرچەندە من ئەو بابەتانە باس دەکەم بەلکو بتوانین هەندی دیاردەی ناشرینی ناو کۆمەڵگا بگۆرین .

(هەر حالەتیک کە باسی دەکەین بەو جۆرە دەستکاری دەکەم کە نەناسریتەوە تەنها بەرچاو ڕوونی بیت بۆ کۆمەڵگایەک کە خۆم لەناوی دەژیم و منداڵەکانمان لەناوی گەورە دەبن).

Leave A Reply

Your email address will not be published.