کوردستان:بەهۆی نەبوونی یاسای سەلامەتی کرێکار،ڕۆژانە لەسەرکارەکانیان کرێکاران دەبنە قوربانی

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی/

سەرلەبەیانی ٤/٧/٢٠٢١ كرێكارێك  لەکاتی کارکردندا كه‌وته‌ ژێر ئامێرى پانكه‌ره‌وه‌ى قیڕ و گیانى له‌ده‌ستدا ،بەیانی ڕۆژی یەک شەمە لەکاتی کارکردندا لە جووت سایدی کەلار- سلێمانی و نزیک گوندی سەید محمود شۆفێری ( ڕۆڵە) قیرپانکەرەوە ، بەهەڵە کرێکارێکی شێلاوە بەناوی( دانا عمر عبداللە ) لەدایکبووی ١٩٨٣ دانیشتووی دەربەندیخان و دەست بەجێ گیانی لەدەستدا.

بەپێی ووتەی شۆفێرەکە و شایەت حاڵەکان ، کرێکارەکە بەمەبەستی پشودان ،پشوویی داوە لەسێبەری عادیلەکە پاڵ کەوتوە شۆفێرەکەش بەگی کردوەو کرێکارەکەی شێلاوە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە.

ڕۆژانە لەکوردستان لەسەرکارەکانیان کرێکاران دەبنە قوربانی وگیان لەدەست دەدەن یان توشی برینداربوون دەبن.ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە لەکوردستان هیچ یاسایەک نییەکەبەرگری لەمافی سەلامەتی گیانی کرێکاران بکات ،خاوەن کارەکان بەرپرس بن لەسەلامەتی گیانی کرێکاران  ودابین کردنی هەلومەرجی سەلامەتی بۆکرێکاران هەروەها دابینکردنی ژیانێکی شایەستە بەکرێکاران ئەرکی دەست بەجێی حکومەتە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.