ئازادی بەبێ ڕزگاری چەوساوەکان بەدی نایە!

0
عبدالرحمن رسول
١٭هەر لەسەرەتاوە بەئیفلاسی لەدایکبوو حکومەت:
دەسەڵات لە باشووری کوردستان لەڕوویی سیاسی وئێدارەدانەوە ئیفلاسی هێناوە بەڵام بەزەبری هێزی چەکداروچاوسوورکردنەوە خۆی ڕاگرتووە ئەم چاوسوورکردنەوەش کاریگەری سلبی خستۆتە سەر زۆرێک لەحیزب وکەسایەتی یەڕۆشنبیری وسیاسی یەکان بەهەمان شێوەی دەسەڵاتی حیزبی بەعس لەپێش ١٩٩١ .هەرچەندە لەگەڵ هاتنە سەر دەسەڵاتیش بەکردەوەی توندوتیژو کردەوەی دژە ئینسانی ودژە دیموکراسی بناغەی ئەو جۆرە حکومەت ودەسەڵاتە چەوسێنەروکۆنەخۆزایانداناوە،کەوایە بەئیفلاسی لەڕوویی نەبوونی شارەزایی کارگێڕی وئیدارەدانێکی پێشکەوتوو لەدایک بوو. هەر لەسەرەتای ساڵی ١٩٩١یەکەمین کاریان سەرکوتی بزووتنەوەی شوراکان بوو کە بزووتنەوەیەکی ئینسانی هەقخوازانەی خەڵکی کرێکارێکاروزەحمەتکێش بوو چەندین تێکۆشەری گەنج ولاویان کردە قوربانی .بەزەبری کوشتن وهەڕەشەوهێرشی چەکدارانە بۆسەریان نووسینگەو بنکەکانیان داخست.
لە دوایی ساڵی ١٩٩١ شێوەی ئیدارەدانی کوردستانی عێراق بەپێی بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک کۆمەڵگایەکی ئاوارەیی ناسێندرا کەنەتواندرێت سەربەخۆ دەوڵەت دابمەزرێنێت نە لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراقیش بەتەواوی یەک جۆرو شێوازی ئیدارەدانی لەخۆی گرتووە .دەرئەنجامی ئەم شێوازە مامەڵەکردنە بووە هۆی ئەوەی کە لەکوردستان زۆر دواکەوتوانە و دژە ئینسانیانە ئیدارەی کۆمەڵگا بدرێت لەڕوویی کارگێڕی وخزمەتگوزاری یەوە.لەڕوویی کارگێڕی ئیدارەدانەوە کوردستان لەدوایی ساڵی ١٩٩١ دابەشکرا بەچەند ناوچەیەکی حیزبی کەشێوازی ئیدارەدان بەهەموو جۆرێک دووربووە لەیاسا وبنەماکانی نەک مافی مرۆڤ بەڵکو دووریش بووە لەیاساوبنەماکانی دیموکراسی بۆرژوازی وسەرمایەداریش ڕاستەوخۆ سەرجەم جومگەگانی دەسەڵات پاوەن کراوە ودەستی بەسەرگیراوە لەلایەن حیزبە خێڵگەراکانەوە.هەربۆیەش لەدوایی ساڵی ١٩٩١ وێڕایی ئەوەی بەناو هەڵبژاردنکرا وخەڵک دەنگیدا بەڵام بەهیچ جۆرێک نەک هیچ جۆرەیاسایەکی دیموکراسی ومەدەنی جێبەجێ نەکرا هەروەک هەڵبژاردنەکانی حیزبی بەعسی فاشیزم هەمان جۆر سیستەمی کۆنەحوازو چەوسێنەری دژەئینسانیان درێژەپێدا.بەڵکو ئەو جۆرە کرانەوەی لەدوایی ساڵی ١٩٩١ خەڵکی هەنگاوی بۆدەنا بەسروشتی خۆی لەڕوویی کۆمەڵایەتی یەوە لەناویان برد و بەرەو ڕاپێچکردنی خەڵک بەملکەچکردن بە یاساحیزبی یە خێڵایەتی یەکانیان ئاراستەی کۆمەڵگایان زۆر بەخەراپی گۆڕی.دەرئەنجامی ئەمەش بۆوە هۆکاری سازکردنی شەڕی حیزبەکان لەناو کوردستان تەنانەت ململانێی ئەوەیان دەکرد کامیان هەرچی زووترە سوپایی داگیرکەری دەوڵەتانی فاشیزمی ناوچەکەی وەک ئێران وعێراق وتورکیا بهێنێتە کوردستان فەڕشی سووریان بۆ ڕابخات.بەهۆی هاوکاری ئێرانەوە لەناوچەی هەڵبجەوبیارە و چەند شاروگوندێک لەژێر دەسەڵاتی ئیسلامی یەکاندابوو ،کە هەرچی ئازادی وڕیفاهێیەت و مافی ژن ومافی مرۆڤ هەبوو ڕاستەوخۆ زیندەبەچاڵ کرابوو ،دوای شەڕێکی سەخت وقوربانی دانێکی زۆری کوڕەهەژار وزەحمەتکێش کەچەکداری ئیسلامی یەکان ویەکێتی نیشتمانی کوردستان بوون ئەوجا ئەوناوچانە کەوتنەوە دەست یەکێتی .
ئەم حیزبە خێڵەکییانە بەردەوام شەڕیان سازکردووە بۆ زیادبوونی دەسەڵاتی پاوەنەخوازییان .لەشەڕی نێوان پارتی ویەکێتی دا هەزاران گەنج و لاو بوونە قوربانی یان بەدیلی کوژران یان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستدا ،تەنانەت ئێستاش بەشێک کادروئەندامانی یەکێتی وپارتی لەلای یەکتری بێ سەروشوێنن کەلەسەردەمی شەڕی حیزبیاندا زیندانی کراون یان بەدیلی گرتوویانن ،کەس نازانێت چارەنووسوویان چییان لێ بەسەرهاتووە وچۆن کوژراون ئێستاش خانەوادەوخێزانی ئەو قوربانی یانە ساڵانە سەردانی مەکتەبی سیاسی حیزبەکانی یەکێتی وپارتی دەکەن بۆ ئاشکرا کردنی چارەنووسی ڕۆڵەکانیان .دواتر شەڕی نێوان پارتی کرێکاران و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ویەکێتی نیشتمانی کوردستان کە خەڵکێکی زۆر بووە قوربانی .یەکێتی وپارتی وئیسلامی یەکان بەم جۆرە ئیدارەی کوردستانیان داوە بەدەوامیان شەڕیان کردووە لەسەر دەسەڵات خوێنی گەنجان ولاوانی کوردستانیان ڕشتووە لەپێناوی بەرژەوەندی ودەسەڵاتی حیزبیاندا .
ئەم جۆرە حیزبانەبوون هاوکارویارمەتی دەربوون بۆ هاتنی دەزگاکانی ئیتڵاعات ومیت وجاسوسەکانی ئێران وتورکیا بۆ تیرۆرکردنی هەلسوڕاوانی سیاسی لەئوپۆزیسیۆنی ئێران وتورکیا لەکوردستانی عێراق،ئەزیزانی خوێنەر لەئێستاشدا کوردستانی عێراق لەڕوویی ئیدارەدانەوە دابەشکراوە بەسەر سێ ناوچەی حیزبی دا ئەویش ناوچەیەک ناسراوە بەپارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وناوچەیەکی تریش ناسێندراوە بە ناوچەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وبزووتنەوەی گۆڕان و هەروەها ناوچەیەکی تریش قەندیل وچەندین گوند و شوێنی ترە کە ناسێندراوە بەناوچەی پارتی کرێکارانی کوردستان ،هەرسێ ناوچەکەش بەبێ جیاوازی بەزەبری هێزی چەکداری دوورلەبنەماو یاسا مەدەنی ودیموکراسی یەکان خۆیان بەسەر خەڵکی ناوچەکەدا سەپاندووە باج زۆریشیان بەسەر خەڵکدا سەپاندووە لەژێر ناوی جۆراوجۆردا.
٢٭جۆری خزمەتگوزارییەکان بۆدەسەڵاتەنەک بۆخەڵک :
ئاکامی ئێدارەدانێکی بەوجۆرە کەلەژێر تەوژمی حیزبی خێڵایەتی وکۆنەپارێزی ودژەئیسانی دابێت بەدڵنییایی یەوە دوور دەبێت لەشێوازی ئەندازەیی وخزمەتگوراری پێشکەوتنخوازی وشارەستانی ومرۆڤ دۆستی ومرۆڤ پەروەری .چاوێکی خێرا بگێڕین بەسەر جۆری خزمەتگوزاری وشێوازی خزمەتگوزارییەکان باشتر ئەمە ڕوونتر دەبێتەوە ،بواری پەروەردەو خوێندن وفێرکردن کە لەسەردەمی ڕژێمی بەعس وێڕایی ئەوەی دەوڵەتێکی دیکتاتوری لەعێراق هەبوو بەڵام بۆ هەمووان یەک جۆر پەروەردەو خوێندن وفێرکردن هەبوو ،ئەم بەشە ڕاستەوخۆ موڵکی گشتی بوو لەوەزیروپلەباڵاکانی حکومی هەتا خەڵکی کرێکاروهەژار لەهەمان قوتابخانە وزانکۆی عێراق و هەمان جۆر وانەی دەخوێند وفێردەکرا ،(هەرچەندە ڕەخنەمان هەیە لەسەرجۆری ناوەڕۆکی وانەکان ).لەدوایی ساڵی ١٩٩١ ساڵ لە دوایی ساڵ بەجێبەجێکردنی نەخشەڕێگایەکی سەرمایەداری قۆناغ بەقۆناغ وهەنگاو بەهەنگاو گرینگی دان بەکەرتی گشتی پەروەردەو خوێندن وفێرکردن لەلایەن ئەم دەسەڵاتە کەم کرایەوە،لەبەرامبەردا لەڕێگای کادیرەکانی حیزبەوە هەروەک کۆمپانیایەکی بازرگانی بۆ بەتاڵانکردنی گیفانی خەڵک گەشەیان بە کەرتی تایبەتی خوێندن وپەروەردە وفێربوون دا ،لەهەرشاروناوچەیەک چەندین زانکۆ وپەیمانگایی تایبەتییان کردەوە و زۆرترین ڕیکلامیان لەڕاگەیاندنە حیزبی یەکانیان بۆ کردن.ئەزیزانی خوێنەر هەربۆیەشە لەئێستادا بەجۆرێک کەرتەکانی پەروەردە فرامۆش دەکەن کە موچەی مامۆستایان وکارمەندانی دوادەخەن ونادەن و مامۆستایانی وانەبێژ وێڕای ئەوەی بەردەوام خۆپیشاندان وناڕەزایەتی دەردەبڕن بەڵام وەڵام بەخواست وداواکارییە ڕەواکانیان نادەنەوە.ئامانجی دەسەڵات ئەوەیە بەتەواوی کەرتی گشتی هەرەس پێبهێنێت و دەرگایی زانکۆ وقوتابخانەگشتی یەکان دابخات ،ڕاستەوخۆ بیان کاتە کەرتی تایبەتی کە بازرگانە حیزبی یەکان ڕوڵی تێداببینین بۆکۆکردنەوەی پارەی زیاتر.هەربۆیەشە زۆر بەخێرایی زانکۆوپەیمانگایی نوێ تر دەکاتەوەوبەگرینگی یەوە لەڕاگەیاندنەکان باسی دەکات وکاتی زۆر بۆ بانگەشەی کەرتی تایبەت تەرخان دەکات.
٣٭خزمەتگوزاری تەندروستی لەژێرپەرچەمی حیزبەکان:
ئەم جۆرە دەسەڵاتەی چەتەگەرییەی حیزبەکانی کوردستان کەرتی گشتی تەندروستی لەناوبرد،ساڵی پێش ١٩٩١دەوڵەتی عێراق بەیەک جۆر بەرنامە خزمەتگوزاری پێشکەشی نەخۆشخانەکان دەکرد و چارەسەر بۆهەموو خەڵکی عێراق یەک شێوازو یەک جۆربوو چونکە نەخۆشخانەکان موڵکی گشتی بوو.لەدوایی ١٩٩١ ئەم حیزبانە مهوڕی یەکانیان بردە ناو بواری تەندروستیش هەرچی کەرتی گشتی هەبوو بەتایبەت تەندروستی، بەجێبەجێکردنی بەرنامەیەکی نیوەلیبڕاڵی سەرمایەداری کەرتەگشتی یەکانی تەندروستی لەناوبرد وئیفلیج کرد،پاش چەندەساڵ لەدەسەڵاتدارێتی ئەم هێزە مافیاگەرییانە خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی هەتابڵێی زۆر وێرانە،دەتوانم بڵێم لەهەموو کوردستان یەک نەخۆشخانەی گشتی پێشکەوتوو شارەستانی بوونی یە ،کەهاوڵاتی بۆچارەسەر ناچار نەبێت بچێتە وڵاتانی ئێران وتورکیا و ئەوروپا.بەڵام بەردەوام گەشەیان داوە بەنەخۆشخانەتایبەتییەکان چونکە سەرجەمیان هی کادیروبەرپرسەباڵاکانی ئەوحیزبە چەتانەیە لەکوردستان.هەتا لەدەسەڵاتیشدابن هەربەم جۆرەدەبن .
٤٭خزمەتگوزاری ڕێگاوبان وئاوەدانکردنەوە لەژێر دەسەڵاتێکی حیزبەخێڵگەراکاندا :
ئەم بەشە وێرانە ڕێگاکان لەبەرکۆنی وخەراپیان زۆرترین ڕووداوی هاتوچۆ تێدا ڕوودەدات،ئەگەر ڕۆژانە سەیری ڕووداوەکانی هاتوچۆ بکەین زۆر زیاترە لەتوشبووانی نەخوشی کرۆنا.کەبەردەوامیش ئەم کۆمەڵکوژییەی هاتۆچۆ درێژەی دەبێت ،ئامانجی ئەمەش ئەوەیە دەسەڵات لەداهاتوودا کەرتی هاتوچۆوڕێگاکان بەخشکەیی تەسلیمی کەرتی بازرگانی وکۆمپانیاکانی حیزبەکان بکات.هەروەک کەرتەکانی تەندروستی وپەروەردە وخوێندن.کاڕڵ مارکس دەڵێت :ئەگەر دەتەوێت ببی بەمرۆڤێکی خوێڕی وهیچ وپوچ تەنها پشت بکەرە خەم وکێشەکانی ئەوانی تر. ئەم بەرپرسە حیزبییانە هەرلەسەرەتاوە ووتەکەی کاڕڵ مارکسیان جێبەجێ کردووە هەربۆیە بێ باکن لەقوربانیدان بەخەڵکی کوردستان وزیاتر وێرانکردنی ژینگەی جوانی کوردستان.
٥٭هۆکاری بێ باکی دەسەڵاتی ملهوڕی چەوسێنەر لەبەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان پێش ئەوەی دەسەڵات بێت خۆمانین :
ئاشکرایە وزۆرینەی خەڵکی کوردستان بەگشتی وئازادیخوازویەکسانیخوانی کوردستان باش دەزانن کە ملهوڕی یەکانی دەسەڵاتی حیزبەخێڵەکێیەکان هەر لەسەرەتاوە بەم جۆرە ئاوازە بووە وزۆر بێ ڕوحمانە و شارەزایانە بەربونەتە گیانی هەر جوڵەیەکی ئازادیخوازومرۆڤ دۆستانەو پێشکەوتنخوازانە لەکوردستان،هەربۆیەش ڕێگایان نەدا بەشاعیرونووسەرانی وەک بەکر علی کە بەشیعرو هۆندراوەکانی خەمی چینەکەی خۆی بەیان بکات ودەنگ وسەدای هەقخوازانەی هەژاران ودانیشتووانی خانووە کۆن وڕووخاوە کانیان بەیان بکات هەربۆیە بەئاشکرا لەسلێمانی تیرۆریان کرد لەدواتر محمد حەلاق وهاوڕێکانی تیرۆرکران ودواتر پێنچ لە هاوڕێ یانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری تیرۆر کرا ، پێشتریش ڕێناس وئارام ونەزیرعمر و مامۆستا سەڵاح تیرۆرکرابوون،دواتر چەندین تێکۆشەری ئازادیخوازی ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکوردستان تیرۆرکران و دواترو بەردەوامیش لەم وشارو ئەوشار ڕۆژنامەنووسانی وەک سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامەحمە و کاوە گەرمیانی و ویدات حسێن و دواتریش خەڵکی خۆپیشاندەر کەداوایی نان،کار،ئازادییان دەکرد بەئاشکرا بەرفیشەک دران لەشارەکان وکرانە قوربانی و بریندار کران .لە ١٦ـی شووباتی رابردوودا دادگەی تاوانەکانی دووی هەولێر لە دووەم دانیشتنی دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادیناندا هەریەک لە ئه‌یاس کەرەم، شێروان شێروانی‌، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار محەممەد زێباری‌ و هاریوان عیسای بە شەش ساڵ زیندانی حوکمدا، بڕیارەکەش کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا. رۆژی ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دۆسیەی حوکمدراوانی بادینان لەسەر داوای دادگەی تێهەڵچوونەوە، رەوانەی دادگەی پێداچوونەوە کرا.وێڕای هەبوونی ناڕەزایەتی زۆری ناوخۆیی کەچەندین خۆپیشاندان لەچەند شاروشارۆچکەیەک لەدژی ئەوبڕیارە ئەنجامدرا و وڵاتانی دەرەوە بەتایبەتیش وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا وکەنەدا لەبەرامبەر بڕیاری سزادانی چالاکوانانی مەدەنی ڕەخنەیان لەبڕیارەکەی دادگا گرت بەڵام لە ٢٧/٦/٢٠٢١ دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی حوکمدراوانی بادینان دەرکرد، بەو پێیەش هەر یەکە لەو چالاکڤان و رۆژنامەڤانانە بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزا دران. بەم بڕیارەش نیشانی دا کە دەسەڵات وحکومەتی کوردستانی عێراق زیاتر هەنگاو دەنێت بۆ بەرتەسکردنەوەی ئازادی یەکان وئازادی میدیایی و چالاکی ڕێکخراوەیی بەتایبەتی . بەکورتی ئەم دەسەڵاتە ملهوڕە سات لەدوای سات بەرەو ملهوڕوسەرکوتی زیاترملدەنێ.
من پێم وایە ئەو جۆرەلەخۆ ڕازیبوون و خۆ ڕاوەشاندنەی بەرامبەر خەڵکی کوردستان بەتایبەت ڕەخنە گرانی سەری خۆی دەخوات و گۆڕ بۆخۆی هەڵدەکەنێت ،بەڵام کێشەکە ئەوەیە خەڵکی کوردستان بەگشتی بەهۆی ئەو دابەشکاری یەی لەڕوویی چوگرافیاوە لەنێوان ناوچەی زەرد وسەوزو پەکەکە کاریگەری نەرێنی زۆری هەیە لەلایەکی تریشەوە بەردەوام لەلایەن حیزبەکانی گۆڕان وئیسلامی یەکانیش وبەیەکێتی یەوە زۆر فرێودراوە لەئێستا بۆخەڵک دەر کەوتووە کە هەموویان داکۆکی لەهەمان سیستەمی بنەماڵەیی سەرمایەداری دەکەن دەرئەنجام خەڵکی تووشی بێ ئومێدی کردووە لەگۆڕانی سیستەم ودەسەڵات .بەتایبەت بزووتنەوەی گۆڕان زۆر کاریگەری سلبی هەبوو .دەرئەنجامی ئەمەی گۆڕان وئیسلامی یەکان ویەکێتی دەبێتە هۆی چەند ساڵێک تەمەنی دەسەڵاتدارێتی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ویەکێتی نیشتمانی کوردستان درێژبکات وێڕای ملهوڕی وسەرەڕۆکانی لەچەوسانەوە وسەرکوتەکانی.
٦٭ ڕێگاچارە :
بۆ هەڵتەکان ولەگۆڕنانی دەسەڵاتێکی لەوجۆرە تێکۆشانێکی جدی ودڵسۆزانەی کرداری پێویستە بەئەڵتەرناتیڤێکی پێچەوانەی سیستەمی کۆنەخوازوچەوسێنەری دەسەڵات. بۆئەمەشیان لەئێستادا هەنگاوی بۆ دەندرێت بەڵام بەداخەوە لە زۆر بواردا بێ تەجروبەیەهەر بۆیە پرشوبڵاوی بێ کاریگەری کردووە لەئاراستەکردنی ناڕەزایەتی یەکانی کۆمەڵگادا ،دەرئەنجامی ئەم بێ کاریگەرییەش بۆتە هۆکاری بەلێشاوی کۆچی گەنجان لەدوایی هەر ناڕەزایەتی وقوربانی دانێک .
خوێنەرانی خۆشەویست لەجیاتی گەنجان ولاوان ڕێگای هات ونەهات بگرنە بەر لەجیاتی پرشوبڵاوی خەڵکی ناڕازی بەسەرکوتی ئازادییەکان وچەوسانەوە پێویستە هاوخەباتی لەتێکۆشانی چۆنایەتی نیشانبدەین وگەشەی پێبدەین ،با وزەی ناڕازی ئاوارەیی نەبێت چیتر چونکە تەمەنی زاڵم وچەوسێنەر زیاتر دەکات.گرەوی سەرکەوتن بەسەر هەر دەسەڵاتێکی چەوسێنەر لەڕێکخڕاوبوونی هێزی ناڕازی دایە ،بەتەنها باسکردن لەتاوان وسەرکوتەکانی دەسەڵات سوودی ئەوتۆی نابێت بۆ هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشتر بەبێ ڕێکخراوبوون.تەواوی خەڵکی کۆمەڵگا زۆر باش دەزانێت تەواوی دەسەڵات لەکوردستان چەوسێنەرودزوگەندەڵە.هەربۆیەش ئەوان کە کەمینەن بەردەوام دەوڵەمند دەبن زیاتر دەبنەخاوەن پارەوکومپانیا زۆرینەی خەڵکیش زیاتر بەرەو هەژاری وبرسێتی ملدەنێ .
هەروەک کارڵ مارکس دەڵێت :کۆکردنەوەی سامان بەبێ دەست درێژی کردنە سەر مافی خەڵکی تر ئەستەمە.
هەروەها دیسان کاڕڵ مارکس دەڵێت : خۆ هەژارەکان کاری قورسیش دەکەن بەڵام لەبەرئەوەی دزنین نابنە سەرمایەداروبازرگان. کەوایە چارەسەر پێویسته چینی چەوساوە هێزی خۆی ڕێکخراوبکات وبەرەو ڕاپەرین و لەگۆڕنانی چەوسێنەرودزەکان هەنگاوی دڵسۆزانە بنێت.
کارڵ مارکس دەڵێت:ئەو مرۆڤانەی کە گەورە دیارن،هۆکارەکەی ئەوەیە ئێمە دانیشتووین کەواتە باهەستین.! بەڵام کەهەستاین با دەستی یەکبگرین لەتێکۆشان بۆهێنانەدی نان،کار،ئازادی ئیدارەدانی شورایی.
٭تێ بی نی :ئەم بابەتە لە١/٧/٢٠٢١لەبڵاوکراوەی بۆپێشەوە بڵاوکراوەتەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.