ئێران :ناڕه‌زایه‌تی فراوانی خەڵک لەچەند شارێک بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری درێژەی هەیە
ئەڵتەرناتیڤی شورایی :
لە دووشەممە ٦/٧/٢٠٢١ لە چەند شاروناوچەیەکی ئێران ناڕه‌زایه‌تی فراوانی خەڵک ئەنجامدرا بەهۆی نەبوونی کارەبا و کەم ئاوی وچەندین پێداویستی تر .
ئەوشوێنانەی کە نارەزایەتی خۆپیساندانی تێدا ئەنجامدراوە بریتین لە شاره‌كانی (ئۆستانی گۆڵستان له‌وانه ناوچەکانی “گۆنبه‌دی كاووس“، به‌نده‌ر گه‌ز“، “به‌نده‌ر تۆركه‌مه‌ن” و “ئاق قه‌لا” هه‌روه‌ها شاری (كازروون له ئۆستانی فارس)، شاره‌كانی (“بابۆل“، “بابۆلسه‌ر“، “ئامۆل“، “قائێمشه‌هر“)، “شاری (ڕه‌ی” وشیراز، ) له شاری “كوردكووی.
خەڵک لەبەردەم ئێدارەی شارەکانیان داوایی چارەسەرکردنی هەرچی زووتری کێشەکانیان ودابین کردنی کارەبا و ئاو دەکەن .لەبەرامبەردا هەتائێستا بەرپرسان وەڵامی داواکارییە ڕەواکانی خەلکیان نەداوەتەوە ،هێزی سەربازی بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵکی ناڕازی هێندراوەتە ناو شارەکان.