بۆ وەلادانی ھاوسەرۆکەکەی، باڤێل تاڵەبانی داوای پلینیۆم دەکات..!!

0
دڵشاد مەجید
ھەروەک پێشتر لە نووسینێکدا ئاماژەم پێکرد، کە بەھیچ شێوەیەک ئەم بارودۆخەی دوای ئینقلابەکە ناگەڕێتەوە بارودۆخی پێش ئینقلابە سپیەکەی باڤێل و قوباد لەدژی لاھور.
چونکە پلانەکە زۆر گەورەیە و لەدەسەلاتی کەس نیە گۆرانکاری تیا بکات، تەنیا دەوڵەتی ئێران دەتوانێ .
بەڵام وادیارە ئەمە دوا بریاری ئێرانە، ھەربۆیەشە ئەمڕۆ بەتەواوەتی ھەردوو کاندیدەکەی باڤێل و قوباد جێگیر کرا و دەست بەکاربوون. ھەرچی کەسی نزیک و سەربە لاھور یش بووە لەھەردوو دەزگاکە دەرکراون نێردراونەتەوە ماڵێ.
ھەر ئەمرۆ لەگەل دەست بەکاربوونی ( ئەژێ ئەمین) وەک سەرۆکی دەزگای زانیاری و، وەھاب ھەڵبجەیی وەک لێپسراوی دژە تیرۆ ،زیاتر لە ( ٦٠) کەس لەھەردوو دەزگاکە نێردراونەتەوە ماڵێ. لەڕۆژانی داھاتووش کار لەسەر لادانی دەیان کەسی تر دەکرێ.
? باڤێل داوای پلنیۆم دەکات..!!
لاھور شێخ جەنگی ھەواڵی ناردووە کە دەبێت سەرکردایەتی دابنیشێ، بۆئەوەی ئاگاداری تەفاسیلی ئەو ئینقلابە بن. بەڵام باڤێل تاڵەبانی ووتویەتی با پلینیۆم بکەین ، بۆئەوەی کێ ببێتە سەرۆکی یەکێتی. باڤێل دەیەوێ لەرێگای پلنیۆم لاھور و خەلکانی سەر بەلاھور لەسەرکردایەتی بەتەواوەتی لەیەکێتی دەربکا.
ھەرچەندە پێشتر لاھور ھەرەشەی کردبوو، ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی لێنەیەتەوە، ئەوە لەسەرۆکایەتی لیستی ھاوبەشی یەکێتی و گۆران پاشەکشە دەکات. بەلام وادیارە باڤێل تاڵەبانی لەڕێگای پلینیۆمی پێشوەخت ئەو کارتەش لەدەست لاھور دەسوتێنێ.
رەنگە کۆبوونەوەی ئێستاش لە نێوان ھەردوولا، قسەکردن بێ لەسەر پلینیۆم و کۆبوونەوەی سەرکردایەتی.
? ھەردوو لێپسراوی نوێی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر .. کۆنە بزووتنەوە ن..!!
? ئەژی ئەمین ، مەلا سەلمان مەلا ئەمین، چەکدار بوو لەڕیزەکانی بزووتنەوە ئیسلامی و پەیوەندی بەگورپە ئیسلامیەکانی وەک جوند ئیسلام ھەبوو. بەگوێرەی زانیاریەکان لەسەرەتادا سەلمان لەئێرانیەکان نزیک بوو.
? وەھاب ھەڵبجەیی، ( وەھاب مجید) کە بۆتە فەرماندەی دژە تیرۆر، کاتی خۆی لەناو بزووتنەوەی ئیسلامی ، سەردەستەی حیمایەکانی( حەمەی مەلا عەلی کوڕی مەلاعەلی رابەری بزووتنەوە) بووە کە ئەوکات حەمەی مەلا عەلی بەرپرسی مەکتەبی مەلا عەلی بوو.
پرسیار ئەوەیە بۆ دوو کۆنە ئیسلامی دەکرێنە لێپسراوی دوو دەزگای ھەواڵگری گرنگ.. ئایا ئەم پێشھاتە تا چەند پەیوەندی بە ھەژموونی ئێران ھەیە..؟؟
#وێنەی دەستبەکاربوونی وەھاب ھەڵبجەیی و ئەژێ ئەمین.
Leave A Reply

Your email address will not be published.