ژنێک لە لوتکەدا

0
تایبەت بە ئەڵتەرناتیڤی شورایی:
ئامادەکردنى : سامان کەریم
ئەفراح، شێوەکارێکى خاوەن پێداویستى تایبەتە. ئەو لەگەرمیان دەژى.
نمونەى ژنێکى سەرکەوتووە کە هەرچى کۆسپ و ناجۆرییەکانى ژیان هەیە، نەیانتوانیوە لە وزەى پڕ بەهرەى کەم بکەنەوە.
ئەفراح دەڵێت: نە بارى فیزیکى خۆم و نە کۆمەڵگاکەم و نە ڕەگەزەکەم، ڕێگریم ناکەم هەتا بگەم بەو حەز و ئاواتەى لەپێناویدا تێدەکۆشم.
ئەو جگە لەوەى شێوەکارێکى ناسراوى گەرمیانە، مامۆستایە لە یەکێک لە باخچەکانى ساوایانى شارى کەلاریش. هەمیشە کە دەیبینیت، گەشبینە و بۆ ئاسۆ دەڕوانێت.. لەڕوانینەکانى ئەوەوە ژنێک لە لوتکەدا دەبینرێت.

 

تایبەت بە ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی لەم ڤیدۆیە دا 

( ئەفراح  )باسی شێوەی کاروهەوڵ وتێکۆشانەکانی خۆی دەکات.

Leave A Reply

Your email address will not be published.