بەرپرسی تاوانەتیرۆریستی یەکان ئێران وحکومەتی هەرێمە لە باشووری کوردستان

0
عبدالرحمن رسول
کاتێک کردەوەیەکی تیرۆریستی مەحکوم دەکرێت پێویستەسەرجەم لایەنی هاوکاری و جێبەجێکاری وپیلانگێڕییەکان،باس بکرێت وشەرمەزاربکرێت.
کەهەر لایەنێکیان فەرامۆشبکرێت تیرۆرگەشەدەکات. ئێستا لەکوردستان بەوجۆرەیە کە نەتواندراوە ڕاشکاوانە باس لەتیرۆر بکرێت و مەحکوم بکرێت واتە تائێستا هیچ حیزبولایەنێک ڕاشکاوانە دژایەتی کردەوەی تیرۆریستی نەکردەوە چونکە تیشکی نەخستۆتە سەر لایەنی هاوکاری وجێبەجێکار وپلانداڕێژەری تیرۆر .هیچ حیزبێک حکومەتی هەرێم بە بەرپرس نازانێت لەپاراستنی سەلامەتی گیانی هەڵسوڕاوانی سیاسی و خەڵکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لەکوردستانی عێراقدا .
هەربۆیەش بەردەوام ئاسانترو ڕەحەت تر کردەوەی تیرۆریستی لەدژی هەڵسوڕاوانی سیاسی ومخالیفانی فاشیزمی ئیسلامی گەشەدەکات . حکومەتی هەرێمی کوردستان شانی خۆی خاڵی کردووە لەوجۆرە بەرپرسیارێتییە .خودی پارتی ویەکێتی خۆیان بەهاوپەیمانی ئەوڕژێمە دەزانن بەڵام لەکردەوەی تیرۆریستی دا ناکرێت بێ بەری بن چونکە هەمیشە فاشیزم بەهۆی هاوکاروهاوپەیمانەکانییەوە کردەوە تیرۆریستی یەکانی ئەنجام دەدات هەر بۆیەش لەهەرکوێیەک و هەر کەسێکی بوێت تیرۆری دەکات.
خودی بەیننامەی حیزبەکان سەبارەت مەحکوم کردنی کردەوەی تیرۆرتیستی زۆر لاوازە ،بەیاننامەی سەرجەم حیزبەکان لاوازن چونکە دەست لەسەرخاڵێک دانانێن وخۆیان دەپاڕێزن ئەویش ئەوەیە ئەم کردەوە تیرۆریستی یە لەکوردستانی عێراق یەیەکەمین کردەوەی تیرۆریستی نییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامی دەدات هەتائێستاش حکومەتی هەرێمی کوردستان نەی گوتووە کۆماری ئیسلامی ئێران لەکوردستانی عێراق کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات لەدژی هەڵسوڕاوانی ئێرانی .
لەئەنجام دانی سەرجەم کردەوە تیرۆریستی یەکان حکومەتی هەرێمیش بەرپرسە چونکە بەئەرکی خۆی هەڵنەستاوە سەبارەت بە پاراستنی ئەمنێتی وئاسائیش و ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی بکەرانی تاوانەکان بەتایبەتی ئەوانەی پلانی کارەتیرۆریستی یەکانیان داڕشتووە وجێبەجێ کردووە کە بەرپرسانی ئیسلامی ئێرانن بەڵام هیچ لایەن وحزبێک باسی ئەوجۆرە بەرپرسیارێتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکەن ئەمەش خاڵی،لاوازی سەرجەمیانە.

 

بۆ یە دەبێت ئەوە ڕوون بێت کە تیرۆرکردنی مووسا باباخانی یەکەمین کاری تیرۆریستی نییە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کە لەکوردستانی عێراق ڕووبدا بەڵکو بەر لەتیرۆرکردنی ئەم تێکۆشەرە ئازادیخوازە زیاتر لە٣٥٠کەس لەهەڵسوڕاوانی ئازادیخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران لەکوردستانی عێراق تیرۆر کراوە ،ساڵانە ئەم تیرۆر کردنانە چەند بارە دەبنەوە.ئەمەش زۆر باش بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وبەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ویەکێتی نیشتیمانی کوردستان زۆر زۆر باش دەزانن کە سەرجەم کردەوە تیرۆریستی یەکان کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامی داوە ،بەڵام لەدادگانی کوردستان بەهیچ جۆرێک کۆماری ئیسلامی تاوان بار نەکراوە ئەمەش گومانی زۆر دەخاتە سەر دادگاکان وحکومەتی هەرێمی کوردستان کە چاوپۆشی لەکردەوە دژە ئینسانییەکانی فاشیزمی ئیسلامی ئێران بکەن لەپێناوی بەرژەوەندی سیاسی وپەیوندییەکانیان .
بڕواکردن بە سیستەم ودەسەڵاتی فاشیزمی ئیسلامی ئێران کەهاوکاری ویارمەتی دەردەبێت بۆ هێنانەدی کوردستانێکی باشتر نەکاری دیبلۆماسی یە ونەکاری سیاسی ڕەوایە بەڵکو ئەوپەڕی گەمژی و شەریک بوونی ئەنجامدانی سەرجەم تاوان وکۆمەڵکوژی و تیرۆریستی ولەسێدارەدانەکانە.هەموو ئەوانەی کە لەگەڵ فاشیزمی نازی هاوپەیمان بوون و وێنەیان لەگەڵ هیتلەر دەگرت وبڵاودەکردەوە بەکۆتایی هێنانی فاشیزمی نازی وهیتلەر تووشی شەرمەزاری گەورەبوون نەیان دەزانی چۆن پاساو بۆ کردەوەدژە ئینسانییەکانیان بهێنەوە ،بە چ ڕووێکەوە شاگەشکە دەبن بە دۆستایەتی کردنی فاشیزمی ئیسلامی ئێران لەکاتێکدا بەردەوام وەک مار ژەهر دەڕێژێت و هەڵسوڕاوانی سیاسی ئازادیخوازی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان تیرۆر دەکات.
زۆر ڕوونە کە بەڕێز (مووسا باباخانی ) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە لە ٥/٨/٢٠٢١ دەڕفێندرێت و دواتر لە ڕۆژی شەممە تەرمەکەی لەژوورێکی هوتێلی “گوڵی سلێمانی”لەشاری هەولێری کوردستان دەدۆزرێتەوە، بەبێ هاوکاری ویارمەتی لەناو شاری هەولێری پایتەختی حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان تیرۆر نەکراوە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ،زۆریش دڵنییاین کە ئەو کردەوە تیرۆریستی یە کۆماری ئیسلامی ئێران کردوویەتی .لەوەش دڵنییام لەداهاتوو بکوژەکانی بەهیچ شێوەیەک ڕاپێچی دادگای کوردستان ناکرێن ، دەکرێت چەند کەسێک بەناوی تۆمەت بارکردن و دواتر کوشتنی زیندانی بکرێن بەڵام هەرگیز هیچ بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی لەدادگا کانی کوردستان ناوی ناهێندرێت بۆ پلان داڕێژەری کردەوە تیرۆریستییەکە هەروەک سیناریۆی دادگاییکردنی کردەوەی تیرۆریستی بەڕێز قادر قادری کە بەهیچ شێوەیەک ناوی هیچ بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی ئێران نەهات.
لەم تاوانەو کۆی تاوانە تیرۆریستییەکەی فاشیزمی ئیسلامی ئێران خودی بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسن چونکە خۆیان بەهاوپەیمان ودۆستی فاشیزمی ئیسلامی ئێران ئەژمار دەکەن وهەرخۆشیان کەم تەرخەمن لەدادگایی کردنی کردەوە تیرۆریستییەکان کەلەدژی هەڵسوڕاوانی ئازادیخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدرێت چونکە نەیان توانیووە هیچ کەسێک لەبەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە داڕێژەری پلان و جێبەجێکاری کردەوە تیرۆریستی یەکانن دادگایی بکرێن وسزا بدرێن.
Leave A Reply

Your email address will not be published.