بزووتنەوەی ئیسلامی تاڵیبان لەودوای هاتنەسەر دەسەڵات لەئەفغانستان دەستی بەکاری تیرۆریستی کردووە

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی :
لەدوایی چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەوڵاتی ئەفغانستان گرتنەوەی شارەکان لەلایەن هێزەکانی تاڵیبان هەرچەندە سەرجەم سوپای دەسەڵاتی پشوو کەمترین شەڕی نەکرد بەئاسانی دەسەڵاتی بۆ بزووتنەوەی توندڕەوی ئیسلامی تاڵیبان خۆش کرد ،بەڵام خەڵک بەتایبەت ژنان و کەسانی پێشکەوتنخواز لەچەند شارێک دەستیان بەئەنجامدانی نارەزایەتی لەدژی دەسەڵاتی توندڕەوی تاڵیبان داکرد ،هەربۆئەو مەبەستە ژنان داوایی هەبوونی ئازادییان دەکرد وخەڵک داوایی دانانی ئاڵایی فەرمی وڵاتی ئەفغانستانیان دەکرد و ڕەدکردنەوەی ئاڵای تاڵیبان لەناوفەرمانگەکانی حکومی دەکرد.
وێڕای ئەوەی فشاری جۆراوجۆر بۆخەڵک دەهێنێت تا وازلەناڕەزایەتی بهێنن لەهەمان کاتدا 
بزووتنەوەی ئیسلامی تاڵیبان لەودوای هاتنەسەر دەسەڵات لەئەفغانستان دەستی بەکاری تیرۆریستی کردووە لەدژی ئەوانەی کە ڕەخنە لەدەسەڵاتی دەگرن لەئەفغانستان .
لەتازەترین کردەوەی دژە ئینسانی ئەو هێزە توندڕە وەدا .
هەواڵنێری تەلەڤزوێنی خۆرهەڵاتی ئەفغانستان (تلوعی ئەفغانستان)، ڕۆژی هەینی ٢٠/٨/٢٠٢١ بەدەست کەسانێکی چەکدار کوژرا. تاڵەبان کوشتنی ئەم ژنە هەواڵنێرەی گرتوەتە ئەستۆی خۆێ.
Leave A Reply

Your email address will not be published.