بۆچی ئاردی سفر گرانکرا..؟

0

دڵشاد مەجید 

حکومەت ڕێگا خۆش دەکات کە بازاری ئارد و گەنم بۆ ھەردوو کۆمپانیای ( قەیوان و خۆشناو)قرۆخ بکات.!!
?حکومەت لەھەر تەنێک گەنم لە ٨٠ ھەزار تا ١٠٠ ھەزار دیناری لەجوتیارانی کەمکردۆتەوە بۆ بەرژەوەندی ھەردوو کۆمپانیا..!!
?داوای ٧٥ دەفەتەر دۆلارو ٪‏٣٠ شەراکتیان لەکۆمپانیاکی ئەھلی کرد، تاناچاری بکەن پاشەکشە بکات.
وەزارەتی کشتوکاڵ و خودی وەزیری کشتوکال (بێگەرد تاڵەبانی) دەلالی کۆمپانیاکانی حزبە.. بەناوی پرۆژەی ( بەبازارکردنی گەنمی جوتیاران) ئەم سەرچاوە گرنگەی خەڵکی تەسلیم بەو دوو کۆمپانیای حزب کردووە.
لەھەمووی ترسناکتر ئەم دوو کۆمپانیایە، بەتەواوەتی قرۆخی بازاری گەنم و ئارد دەکەن لەکوردستان.
ئەم دوو کۆمپانیایە ھەموو گەنمی کوردستان دەکڕنەوە ،بەمەرجێ نابێت ھیچی تر ئارد لەتورکیا و ئێران بێت، ھەروەھا خۆشیان گەنمی (بنەتۆ) بەبێ گومرگ ھاوردە دەکەن و ھەرخۆشیان دەیفرۆشنەوە بە جوتیاران .
ئەم گرانکردنەی ئارد لە?بازار، ڕێگا خۆشکردنە بۆ ئەوکاتەی کاتێ بەرھەمی ئەو دوو کۆمپانیایە ( قەیوان و خۆشناو) دەکەوێتە بازار.
ئەم دوو کۆمپانیایە لەگەل کۆمپانیایەکی تر بەناوی (کاروخ )، ئامادەییان پشاندا کە گەنمی جوتیاران بکڕنەوە.
?کۆمپانیای قەیوان گەنمی جوتیارانی سلێمانی و ھەڵەبجە بکڕێتەوە.
?کۆمپانیای خۆشناو گەنمی ھەولێر بکڕێتەوە.
?کۆمپانیای کاروخ کە کۆمپانیایەکی ( ئەھلیە) وحزبی نیە، گەنمی دھۆک بکڕێتەوە.
?بەڵام کۆمپانیای کارۆخیان ناچارکرد کەپاشکشە بکات، داوای (٧٥) دەفتەر و شەراکەتی (٪‏٣٠) لێکرد. کاتێ کۆمپانیای کاروخ نەچووە ژێر بار، کرڕینەوەی گەنمی دھۆکیان لەو کۆمپانیایە وەرگرتەوەو دایان بە کۆمپانیای خۆشناو.
?مەرجی ئەو کۆمپانیانە ئەوەیە،
?کەنابێت ھیچ ئاردێک یا گەنمێک داخلی ھەرێم بێت.
?ھەروەھا ھێنانی گەنمی باش و ڕەسەنیش بۆ ( بنەتۆ) لەدەرەوە تەنیا لەڕێگای ئەو دوو کۆمپانیایە بێت.
?وەدابەشکردنی ئەو بنەتۆیەش تەنیا لەڕێگای ئەو دوو کۆمپانیایە بێت.
?وەنابێت حکومەتیش ھیچ گومرگێک لەسەر ھێنانی گەنمی بنەتۆ دابنێ.
ئەگەر دیقەت بدەن بەم مەرج و ڕێکەوتنە، تەواوی پرۆسەی گەنم چاندن و بەپیشەسازی کردن و بە بازارکردنی گەنم و ئارد لەڕێگای ئەو دوو کۆمپانیایە دەکەوێتە دەست حزب. لەزۆر ڕێگاو سەرەوە قازانجێکی خەیالی دەکەن. چۆن؟
?گەنم بەھەرزانتر لەنرخی حکومەتی عێراق لەجوتیاران دەكڕنەوە.
▪️یەک تەن گەنمی دەرجە یەک، حکومەتی عێراق بە ٥٦٠ ھەزار دینار دەیکرێ، ئەم دوو کۆمپانیایە بە ٤٧٥ ھەزار دەیکڕن.
▪️یەک تەن گەنمی دەرەجە دوو عێراق بە٤٨٠ ھەزار دینار دەیكرێتەوە، دوو کۆمپانیاکە بە ٤٠٠ ھەزار دینار.
▪️یەک تەن گەنمی دەرەجە سێ عێراق بە ٤٢٠ ھەزار دینار دەیكرێتەوە ، دوو کۆمپانیاکە بە ٣٢٥ ھەزار دینار.
?کۆمپانیاکە لەھێنانی گەنمی بنەتۆ بەبێ باج دەھێنن، و بەنرخێکی گرانتر دەیدەنەوە جوتیاران، لەولاوەش بەدزی دەیفرۆشنەوە بە بازرگانەکان.
?ھەروەھا ئەو گەنمەی لەجوتیاران بەو نەنرخە وەردەگرنەوە، ھەمان گەنم بەفرتوفێڵ و بەنرخی عێراق دەفرۆشنەوە عێراق.
——————————
ئەگەر دیقەت بدەین لە پەراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ، لەڕۆژی ٧/٢٢ ی ئەمساڵ پرۆسەی کڕینەوەی گەنم لەلایەن ئەو دوو کۆمپانیایە تەواو دەبێت. کەچی دوای مانگێک لە ٨/١٨ نرخی ئاردی سفر لەبازار گران دەبێت. ئەمەش خۆ ئامادەکردنێکی ئەو دوو کۆمپانیایە بۆ مانگەکانی داھاتوو، کاتێ بەرھەمەکانیان دەخەنە بازار.
ئەوکات ھیچ گومانێک لەسەر ئەو دوو کۆمپانیایە دروست نەبێ.
لێرەوە بۆمان دەردەکەوێ کەئەم حکومەتەو سەرجەم وەزیرو دامودەزگاکانی دەلالی کۆمپانیاکانی حزبن.
# پەراوی وەزارەتەکەی بێگەرد تاڵەبانی، سەبارەت بەنرخی گەنمی جوتیاران. #وەپەراوێکی تر سەبارەت بەلێ خۆش بوونی باج وگومرگ لەکۆمپانیای خۆشناو.
#لەسێیەم پەراویش وەزارەت داوای لەدوو کۆمپانیایە کردووە، کاتێ (بنەتۆ) دەفرۆشنەوە جوتیاران بە٪‏٢ کەمتر بفرۆشنەوە جوتیاران.
Leave A Reply

Your email address will not be published.