دیدگای مارکسیستی بۆ تیرۆریزم

0
لیۆن ترۆتسکی
جیهانی چەوسانەوە و ناعەدالەتی پێویستی بە کوشتنی فلانە وەزیر یان تەقاندنەوەی ئامانجێکی سەربازی یان هی تر نی یە، بەڵکو پێویستی بە لە ڕەگ دەرکێشانی خودی نیزامی سەرمایەداری یە .تاکە هێز کە توانای ئەنجام دانی ئەم کارەی هەبێت ئەوە هێزی هاوبەشی چینی کرێکارە.
ترۆتسکی نووسیویەتی “مانگرتن، هەرچەند بە قەبارە ناوەندیش بێت، دەوروکارکردی کۆمەڵایەتی بە دواوە دێت- پتەوکردنی باوەر بەخۆبوونی کرێکاران، گەشەکردنی ئیتیحادیەکان، وە هەروەها تەنانەت پەرەسەندنی تەکنۆلۆجیای بەرهەمهێنان”
بە پێچەوانەوە، کاری تیرۆریستی ” لە پشتی کۆمەلانی خەڵکەوە” ئەنجام دەدرێت. کەسە تیرۆریستەکان وە یان دەستەی تیرۆریستی تەنانەت پێویستیان بە پشتیوانی خەڵک نی یە بۆ چاندنی بۆمبێک، وەیان بردنی هێرشێک وە یان کوشتنی سەرکردەی دەوڵەتێک. سەرباری ئەمەش، کاری تیرۆریستی هەوڵدانێکی بێ هودەیە لە لایەن کەمایەتیەک بۆ جێگرتنەوەی کاری بە کۆمەڵ.
هەروەها کوشتار یان تەقینەوەی تیرۆریستی ئاژاوە و شێوانێکی قوول دەخاتە نێو چینی کرێکاران، بەتایبەتی کاتێک کە خەڵکانی ئاسایی دەکوژرێت یان بریندار دەبن. ئەمەش هەلومەرجێکی لە بار دەخولقێنێ بۆ هێنانە پێشەوەی شێوازی نوێ ی سەرکوت کردن لە لایەن دەوڵەتەوە. سەرباری ئەمەش، تیرۆریزمی تاکەکەسی، هەروەک ترۆتسکی دەڵێت “دەوری جەماوەر لە هۆشمەندیان کەم دەکاتەوە”. ترۆتسکی دەپرسێت ” ئەگەر چەکدار کردنی کەسێک بە دەمانچەیەک بۆ بەدیهێنانی ئامانجێک کیفایەت بێت، بۆچی ئامانجمان خەباتی چینایەتی یە؟ گەر برێکی کەم لە باروت و پارچەیەکی بچوک لە قورقوشم کیفایەت بێت بۆ برینی ملی دوژمن، چ پێویست بە رێکخراوی چینایەتی دەکات؟”.
بەم جۆرە تیرۆریزم شێوازێکی جیاواز نی یە لە خەبات دژ بە چەوسانەوە، بەلکو دژ بە رێرەوی خەبات بۆ سۆسیالیزم دەروات. هەروەک ترۆتسکی دەڵێت ” دەمانچەی قارەمانەکان لە جیاتی داس و چەکوشی خەڵک، بۆمبا لە جیاتی سەنگەرەکان- ئەمە هاوسەنگی ڕاستەقینەی تیرۆریزمە”.
Leave A Reply

Your email address will not be published.