لەسەر کرێی تەکسی پێشمەرگەیەک دەکوژرێت

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی /فەرمان چۆمانی

شەوی ١١ لەسەر ١٢ی مانگی ١٠-٢٠٢١ پێشمەرگەیەک لە بنەصلاوە لەلایەن خاوەن تەکسیەک کوژرا بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر رایگەیاند ‘’کەسێک بە ناوی بارزان نەسروللا ئەحمەد کە پیشەی پێشمەرگە بووە لەگەڵ خاوەنی تەکسیەک دەبێتە دەمەقاڵەیان لەسەر کرێی ئۆتۆمبیل لەلایەن شۆفێرەکە گووللەیەک لە سەری دەدرێت و دەست بەجێ گیان لە دەست دەدات و شۆفێرەکە رادەکات’’ پۆلیس دۆسیەی بۆ رووداوەکە کردۆتەوە بۆ ئەوەی تۆمەتبار دەستگیر بکات.

بەپێی بەدواداچونی پەیامنێرمان بارزان خەڵکی دۆڵی روستێی سەر بە قەزای چۆمانە و ماوەیەکە ماڵی بردۆتە هەولێر بۆ ئەوەی لە شوێنی دەوامەکەی نزیک بێت لەدوای کوژرانیشی تەرمەکەی هێندراوەتەوە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەوێ بەخاک سپێردراوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.