« بەر لە خۆرنشین »

0
تارا ئە‌مین سە‌پان
فێرم بکە
چۆن بگەڕێم بەدوای جوانی
هەتاوا
تافێرت کەم
چۆن گەرمی خۆر بکەی
بە سێبەر بۆ عاشقان
بۆ ئەوانەی لەسوچێکی
تەنیایدا دڵ شکاون
ئالوودەی بەستەڵەک بوون
دەپێم بڵێ
کەی هۆگری تریفەی
مانگ بم
تاپێت بڵێم
هەروەکو مانگ من عاشقی
چاوەکانتم
بۆ پێم ناڵێیت
لەباخچەی ماڵی دڵت
چۆن جۆلانەت بۆ دروست کەم
ئەوسا منیش لەجیاتی گوڵ
روح و دڵمت
پێشکەش دەکەم.
Leave A Reply

Your email address will not be published.