هەواڵگری پارتی لەسەر کۆمێنتێک پێشمەرگەیەک دەستگیردەکات

0
ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ دەستگیرکردنی پێشمەرگەیەک لە کۆڕێی نزیک شارۆچکەی مەسیف ئاشکرادەکات بەناوی سالم حەیدەر خۆشناو کە پێشمەرگەیە لە فەرماندەی سەفین.
ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو پێشمەرگەیە بۆ ەەدەگەڕێنێتەوە کە لە پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەھۆی ناعەدالەتی و نەبونی یەكسانی نوسیوویەتی”مردن بۆ ستەمكاران” لەسەر ئەم كۆمێنتە ماوەی بیست ڕۆژە لە ھەواڵگری مەسیف دەسگیركراوە.
تائێستاش ڕێگە بەکەسوکارەکەی نادرێت چاویان پێی بكەوێ.
سالم کۆڕیی، خێزاندارە خاوەنی پێنج منداڵە، دانیشتوی گوندی كۆڕێ یە باری دارایی زۆر خراپە.
ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ
۲۲ی نۆڤێمبەر
Leave A Reply

Your email address will not be published.