٢٧پەنابەر لەناو ئاوی فەرەنسا وبەریتانیا خنکاون بەهۆی غەرق بوونی بەلەمەکەیانەوە

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی :فەرەنسا

بە پێی ڕاگەیاندنەکانی وڵاتی فەرەنسا ئەمڕۆ بەلەمێک بەرە و وڵاتی بەریتانیا ڕوویی شتووە بەڵام لەناودا بەلەمەکە غەرق بووە ئەمرۆ ٢٥/١١/٢٠٢١ بەوهۆیەوە ٢٧ پەنابەر خنکاون. 

کەناڵی ١٥ی فەرنسا بڵاوی کردەوە کە ٣١ پەنابەر لە شاری کالاس بەرەو دۆڤەر و وڵاتی بریتانیا ڕوویی شتوون بەڵام بەلەمەکەیان غەرق ئەبێ و ژێر ئاو ئەکەوێت ژنێکی دوگیانیشی تیا ئەبێ و مناڵیش تێدایە.ئەوە نیشانەی ئەوە کە ڕێگای کۆچ بەران ڕێگای مەرگ وپڕ کارەساتی تراژدیایە.

ئەوەی شیاوی باسە وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی دا رایگەیاند سەبارەت بەم کارەساتە ئینسانی یە  گوتی :قاچاخچییەکان بەرپرسیارن لەم تراژیدیایە.
ئەوەش بە گەورەترین کارەساتی لەو جۆرە ناساند کە لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا روویدابێت. 
هەرەوەها جیڕاڵد دارمانیان، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لە تویتێکدا رایگەیاندووە : “ئەمشەو هاتوومەتە کالێی بۆ ئەوەی بەناوی حکومەتی فەرەنساوە هاوسۆزیی قووڵم بۆ قوربانیانی تراژیدیای خنکانی ٢٧ ژن و پیاو لە نقومبوونی بەلەمەکەیان لە کەناڵی ئینگلیز دەربڕم”.
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا قاچاخچییەکانی بە روودانی ئەو رووداوە تۆمەتبارکرد و گوتی: “قاچاخچییەکان بەرپرسیارن لەم تراژیدیایە، کە ژیانی خەڵکی  بێگوناح دەخەنە قوربانی ومەترسی یەوە.
هەر سەبارە بەم کارەساتە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، ئێمە  نا‌هێڵن ئەو رێڕەوە ئاویی یە ببێتە “گۆڕستان”، بەڵێنیشیدا ئەو کەسانە بدۆزێتەوە کە لەو تراژیدیایە بەرپرسن و بە تۆمەتی کوشتنی مرۆڤ دادگاییان بکات. ماکرۆن گوتی، “مرۆڤایەتیی و رێزگرتن لە شکۆی هەموو کەسێک، بریتین لە قوولترین بەهاکانی ئەوروپا.”
سەرۆکی فەرەنسا هەروەها داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی نێوان وەزیرانی  وڵاتە ئەوروپیاکانی کرد،سەبارەت بە روبەڕووبوونەوەی لێشاوی کۆچبەران .
جیڕاڵد دارمانیان، وەزیری نێوخۆی ئەو وڵاتەش رایگەیاند “کاردانەوەیەکی بەهێزی نێودەوڵەتی”یان دەبێت.دارمانیان گوتیشی چوار کەس کە “راستەوخۆ پەیوەندییان بە رووداوەکەوە هەبوو” دەستگیرکراون.
هەروەها ژۆن کۆرتێکس، سەرۆکوەزیرانی فەرنەسا بڕیارە سەرەتای رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەک بە کابینەکەی بکات.
بە گوێرەی سەرچاوەی ڕاگەیاندنەکانی  پۆلیسی وڵاتی فەرەنسا، ئەو کۆچ بەرانەی کە خنکاون بەشێک بوون لەو ٣١ کەسەی کە بە سواری بەلەمێک لە رۆژهەڵاتی بەندەری شاری کالێی فەرەنسا بەرەو بەریتانیا بەڕێککەوتبوون.
لەئێستادا پۆلیس بەردەوام دەگەڕێت بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی کۆچ بەرانی کەلەناو بەلەمەکەدابوون.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.