لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە

0
هەمووان ئاگادارن دوای چوار ڕۆژ له خۆپیشاندانی مەدەنیانەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی کۆتایی پێهێنانی خۆپیشاندانەکان دەسەڵاتدارانی هەرێم بە بەهەموو شێوەیەکی ناشارستانی و توندوتیژی و دەستگیرکرن و ڕفاندن وڕاوەدونان کەوتونەتە گیانی خوێندکاران و خۆپیشاندەران .
بەپێی زانیارییەکانی ئێمە نزیکەی ٣٠٠گەنج و چالاکوان دەستگیرکراون و تا ئێستا لە زیندانەکاندا ماونەتەوە .
بۆیە لێرەدا بەپێویستی دەزانین هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێکدا بخەینە ڕوو .
١ــ پشتگیری داوای ڕەوای خوێندکاران دەکەین و داواکارین دەسەڵاتداران لە زووترین کاتدا و بەبێ خۆدزینەوە داوا ڕەواکانیان بۆ جێ بەجێ بکات.
٢ــ پێویستە بەزووترین کات سەرجەم دەستگیرکراوان بەبێ پڕکردنەوەی بەڵێننامە پێیان ئازاد بکرێن .
٣ــ داوا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و قونسڵی وڵاتان دەکەین و بێنە سەرخەت و فشار لە دەسەڵاتدارانی هەرێم بکەن تا بەزووترین کات سەرجەم دەستگیرکراوان ئازاد بکەن .
٤ــ بە سەربازگەکردنی زانکۆ و پەیمانگاو شارو شارۆچکەکان کۆتایی پێ بهێنرێ .
٥ــ قەرەبووی مادی و مەعنەوی دەستگیراکراوان و ئازاردراوان بکرێتەوە .
لە کۆتاییدا ڕایدەگەیەنین لە ئەگەری ئازادنەکردنی بێ مەرجی خوێندکاران و چالاکوانان و کۆتایی نەهێنان بە سەربازگەکردنی شارەکان هەڵوێستی ترمان دەبێت .
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی و
ڕۆشنبیران و چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی .
Leave A Reply

Your email address will not be published.