بەریتانیا:خۆپیشاندان لەشاری لەندەن ئەنجامدرابۆ پشتگیری لە خواستەکانی خوێندکاران و ئازادکردنی سەرجەم زیندانیکراوانی خۆپیشاندەکانی کوردستان

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی :بەریتانیا

لە  ٢٩/١١/٢٠٢١  لەلایەن گەنجان ولاوان و هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیست وئازادیخوازو یەکسانیخوازەوە ناڕەزایەتی وخۆپیشاندان لە   بەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم لەشاری لەندەن  بەریتانیا ئەنجام درا.
بەگوێرەی زانیاری یەکان ئەو ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانە لەدژی زیندانی کردنی خوێندکاران وهەڵسوڕاوانی سیاسی کە لەخۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووە لە شاروشارۆچکەنی کوردستان زیندانی کراون یان لەکاتی خۆپیشاندا ئازاروئەشکەنجە دراون .
هەروەها خۆپیشاندەرانی شاری لەندەن پشتیوانی سەرجەم خواست وداواکاری یە ڕەواکانی خوێندنکارانی کوردستان دەکەن ،داوایی دەست بەجێ ئازاد کردنی بێ مەرجی سەرجەم زیندانی کراوانی خۆپیشاندانەکان دەکەن .
ئەوی شاوی باسە ئەم خۆ پیشاندان وناڕەزایەتی یە لەلایەن (رێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان)  ڕێکخرابوو .
هەروەها بەنووسراو و نامەیەکی کراوە  ئاراستەی  رێکخراوە جیهانیەکان لە؛ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەئەمنستی ئەنتەرناشیناڵ و ۆج هیومەن رایت و حزبە کۆمۆنیست و چەپەکان و رێکخراوە کرێکاریەکان،کراوە. باسی  لە هەلومەرجی خوێندکاران بۆ دەرماڵەکانیان و خواستەکانی باشکردنی ژیانی خوێندگاکانیان کە خۆپیشاندانیان کردووە، بەڵام دەسەڵات نەک وەڵامی بەخواستەکانیان نەدایەوە بەڵکو بەجیا لەلێدان و سوکایەتی پێکردن و رشتنی گازی فرمێسک رێژ بەسەریاندا، بەسەدان کەسی لە خوێندکاران و میدکاران و هەڵسوڕاوانی سیاسی دەستگیرکردو تاکو ئێستاش زۆرێکیان لەزیندانەکانی حزبەکانی کوردایەتیدا ماونەتەوە.
خۆپیشاندانەکە بەبەشداری سەدان لە کوردانی بەریتانیا لە کاتژمێر یەکونیو دەستی پێکرد بە قسەوباسی دەشتی جەمال و هەروەها ژمارەیەک لە خەڵکانی ئازادیخواز و وتنەوەو بەرزکردنەوەی دروشم بەزمانەکانی کوردی و ئینگلیزی و لەگەڵ بوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە پۆلیس بەردەوام بوو بۆ ماوەی کەتژمێرێک.
Leave A Reply

Your email address will not be published.