لەڕوانگەی چینایەتیەوەخۆپیشاندانی قوتابیان وسیستەمی سیاسی

0
لەسیستەمی سۆشیالستیدا خوێندن لەسەرجەم
قۆناغەکاندا بەخۆڕاییەو حکومەت پێداویستی و خەرجیەکانی دابین دەکات :
عوسمان زیندانی 
لەدنیای مۆدێرندا چەند جۆرێک سیستەمی حوکمڕانی هەیە بەڵام لەڕوویی سیاسی و ئابووریەوە دوو جۆر نیزامی سەرەکی هەیە کەئەوانی تریش هەرلە دەرئەنجامدا دابەش دەبن بەسەرلایەکیاندا ئەویش
( سیستەمی سۆشیالیستی و سەرمایەدارییە ).
ئەوەی ئەمڕۆ لەهەرێمی کوردستان ڕوو دەدات ململانێ نێوان دوو جۆر لەبیرکردنەوەیە بۆ ماف و بەڕێوەبردنی ژیانی گشتی کۆمەڵگە بێ ئەوەی ناوی لێ نرا بێت یان ناسنامەی ململانێکە دیاریکرا بێت .
لە ڕووی دەرەوەی ناکۆکیەکەدا خستنە ڕووی چەند داخوازیەکە کە بەدرێژایی دەیان ساڵە لەعێراقدا وەک مافێکی ڕەوایی خوێندکاران جێبەجێکراوە بەڵام لەناوەڕۆکدا شتێکی ترە ،
لە ئێستادا حکومەتی هەرێم بڕوای بەو مافە نیە و خۆی بەبەرپرسیار دانانێ بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکاریەو بەبەرنامە کار بۆ جێخستنی سیستەمێکی سیاسی و ئابووریەکی تر دەکات کە حکومەت بەرپرسیار نەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی بۆ هاونیشتمانیان، بەتایبەت پێدانی دەرماڵە و خەرجی پێداویستیەکانی قوتابیان بەئەرکی خۆی نازانێت بەڵام بەپاساوی قەیرانی دارایی وئابووری دەرماڵە و خەرجی بەشە ناوخۆیەکانی بڕیوە ، بەڵام ڕاستی ئەم مەسەلەیە ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت هەردووحزبی ( پارتی و یەکێتی ) بڕوایان بەم جۆرە نیزامە نیە کە حکومەت خزمەتگوزاری خوێندن بە خۆڕایی و لەسەربودجەی خۆی دابین بکات بەپێچەوانە وە کاردەکات و هەنگاوی گەورەیشی ناوە لەم بوارەدا بۆ هەڵوەشانەوەی ئەم شێوازە لەبەڕێوەبردنی پرۆسەی خوێندن و ئامانجەکەشی بۆ چەسپاندنی نیزامی سەرمایەداریە کەلە ژێر سایەیدا خوێندن وەک هەر کەرت و بوارێکی تری بازرگانی و ئابووری بازاڕ ئازاد بەکار بێنێت ، نموونەی کردنەوەی چەندین زانکۆ و پەیمانگای ئەهلی کە بەرپرسانی حکومەت و ژمارەیەک لەسەرکردەکانی ئەم دوو حزب و دوو ئیدارەیە خاوەنیەتی و کاسبی بەخوێندنی جەماوەرەوە دەکەن و دەیانەوێ لەم ڕێگەیەشەوە سامان وداهاتی زیاتر کەڵکە بکەن کەئەمە خەسڵەتێکی سەرەکی خاوەن کارو سەرمایەدار و سیستەمەکەیەتی .
هەرچی قوتابیان و خانەوادەکانیان و تەنانەت زۆر پارت ولایەن وکەسایەتی چەپ هەیە ڕوانگەیەکی تریان هەیە بۆ ڕێکخستنی ژیانی ناو کۆمەڵگە لەم قۆناغەدا حکومەت بەبەرپرسیار دادەنێن لەدابین کردنی خزمەتگوزاریە گشتیەکانی وەک:
[خوێندن و تەندروستی و ئاو کارەبا و گەشتوگوزار ] کەبەشێکە لەسیستەمی سۆسیالیستی بێ ئەوەی هەزاران خێزان و قوتابی ئەم حەقیقەتە بزانن،
بەڵام بەکردەوە هاتونەتە مەیدان و خۆپیشاندانی بۆ دەکەن کە ئەوە سیستەمی سەرمایەداریە وەک حکومەتی (حارس – پاسەوان ) سەیری خۆی دەکات
و هاوڵاتی بەبەرپرسیار دەزانێ بۆ پڕ کردنەوەی پێداویستیەکانی و دەبێت لەچوارچێوەی ئەو بازاڕە بێ ڕەحم و پڕ لەچەوسانەوەیەدا ژیان و پێداوویستیەکانی دابین بکات نەک حکومەت بۆی دەستەبەر بکات.
بۆیە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لەناوەڕۆکدا دەکەوێتە خانەی ململانێی چینایەتیەوە و جیاوازی بیرکردنەوەیە لە شێوازی ژیان کردن و ئەرک و مەسئولیەتی حکومەت وتاکی ناو کۆمەڵگە کە ئایە کامیان لێ بەرپرسیارە ؟
و ڕەتکردنەوەیەکی ڕوون وڕاستەوخۆی ئەو فەلسەفە ئابوورییە کە ئێستا حکومەتی هەرێم بەبەرنامە کاری بۆ دەکات دەیەوێت بواری خوێندن بکات بەکەرتی تایبەت بۆیە هاوکاریەکانی بڕیوە تەنانەت قوتابخانە و زانکۆ پەیمانگای نوێی حکومی ناکاتەوە و ساڵانە هەزاران دەرچووی قۆناغەکانی سەرو بنەڕەتی وەرناگیرێن لەزانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان ئەمە سیاسەتێکی بڕیاردراوی دەسەڵاتی سیاسیی هەرێمە و پیادەی دەکەن تاکو خوێندکاران بەناچاری ڕوو بکەنە کەرتی تایبەت کە لەبنەڕەتدا کەرتی تایبەت موڵکدارێتی تایبەت بەرهەم دەهێنێت ئەوەش جەوهەری سیستەمی سەرمایەدارییە .
ئەم سیستەمە ستەمکارەی هەرێم تەنانەت کە ئێستا بەناچاری و لەژێر فشار خۆپیشاندەران و ترسی لە فراوان بوونی ناڕەزایەتیەکان کە کۆی کۆمەڵگە بگرێتەوە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردوە
و بڕیاریان داوە کە بودجە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا دابین بکەن بێ ئەوەی ئاشکرای بکەن بودجەکە چەندە وەناویان لێ ناوە هاوکاری و دان نانێن بەدەرماڵە دا چونکە نیازیان نیە بگەڕێنەوە سەر ئەو ڕێبازە وبەردەوامی بدەن بەدەرماڵە و پشتیوانی پرۆسەی خوێندن وەک ئەرکێکی حکومەت بەرپرسیارێتی تەواوی خوێندن بخاتە ئەستۆ خۆی چونکە ئەگەر وایان کرد زانکۆکانی خۆیان بێ بازاڕ دەبێت و بەرنامەی بەسەرمایەداری کردنی حکومڕانی هەرێم دەکەوێتە بەر مەترسیەوە .
بۆیە ئەرکی ڕاستەقینە چەپ و کۆمنیست و ئازادیخوازانە کە ئەم خۆیشاندانە بەئەرکی خۆیان بزانن و ڕوونکردنەوەی تەواو بدەن بۆ هۆشیار کردنەوەی سیاسیانە ئەم جۆرە لەناعەدالەتی و بێنەدانی دەرماڵە و خەرجی خوێندن لەچ بیروباوەڕ و سیستەمێکی سیاسیەوە سەرچاوەی گرتووە .
کە لێمان دەخوازێ کارو خەبات وخۆپیشاندان لەپێناو بنبڕکردنی سەرچاوەی ئەم جۆرە سیاسەت و بەڕێوەبردنەی حکومڕانیە و هاوتاکردنی تێکۆشانی پیشەیی ومەتڵەبی لەگەڵ خەبات بۆ گۆڕانکاری سیاسی دەبێتە ڕێگە چارەسەری تەواوەتی .
۲۰۲۱-۱۱-۲٥
Leave A Reply

Your email address will not be published.