خەباتی شەقام بەگەشەدانی خەباتی چینایەتی سەرکەوتوودەبیت

0
عبدالرحمن رسول
لەکاتێکدا جیاوازی چینایەتی زۆر بێت بەدڵنییایی کاریگەری نەرێنی دەکەوێتە سەر ژیانی کۆی گشتی خەڵک بۆئەوەی بە ناڕەحەتی وناخۆشی ژیان بگوزەرێنن هەروەها لەگەڵ بەرزبوونەوەی جیاوازی چینایەتی یەکاندا ژیانی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش ناخۆشتریش دەبێت ولەبەرئەوەی لەگەڵ زیاتربوونی کەلێنی چینایەتی دا هەژاری وبێکاری وبرسێتی زیاتر دەکات.
پێویستە ئەوەش بزانین ئەرکی کۆی گشتی چینی چەوساوە وهەژار وکرێکارو خەڵکی ناڕازی یە کە لەدژی چەوسانەوە ونایەکسانی چینایەتی بێتەمەیدانی تێکۆشان ،کاتێکیش بەشێک لەخەڵک لەچینە بێ بەشەکەی لەماف وئازادی ،ووشیار دەبێتەوە دێتەمەیدانی تێکۆشانی جەماوەری لەجۆری ناڕەزایەتی وخۆپیشاندان ، ئەرکی کۆی گشتی یە بەرگری لەخواستە چینایەتی یەکان بکات پشتگیری وپشتیوانی ئەو بەشەبکات کە داوایی هێنانەدی ماف وئازادی یەکانیان دەکەن .
بەپشتیوانی کردنی ئەو بەشەی کەهاتۆتە سەرخیابان وشەقامەکان بۆ مافەئینسانییەکانی ئێمە ڕاستەوخۆ دەبینە بەشێکی واقیعی لەگەشەدانی تێکۆشانێکی باشتر وچالاکتر بۆ هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشتر.
بەمانایەکی ڕوونتریش بەم جۆرەیە کە کاتێک ئێمە بەرگری لەخواست ومافە چینایەتی دەکەین واتە بەرگری لەبەشی خوارەوەی کۆمەڵگا دەکەین کەبەهۆی دابەشکاری وجیاوازی چینایەتی یەوە بارودۆخی شێوەی ژیانیان زۆر نالەباروسەخت ودژوارە لەڕووی دەست ڕاگەیشتنیان بە ژیانێکی زۆر سادەی ئینسانی کەلەنێوان مەرگ مانەوەیاندا شەپۆل دەدات، کە بەشێک لەمرۆڤەکان زۆر جار ناتوانن ژەمەکانی خواردنیش بۆخۆیان دابین بکەن واتە پارەی دابینکردنی ژەمەکانی خواردنیان دەست ناکەوێت وبەردەوام بەهۆی بێ خانەولانەیی یەوە لەئاوارەیی وقارەغ شارو شوێنە کۆن وڕووخاوەکانی شارەکان ژیان بەناخۆشی بەسەردەبن.وێڕای ئەوەی کاتێک تووشی نەخۆشی دەبن هیچ جۆرە ئیمکاناتێکی ماددییان لەبەردەستدانییە.
هەربۆیە گەشەدان بەخەباتی چینایەتی بەئامانجی کەم کردنەوەی جیاوازییە چینایەتی یەکان نەک ئەرکێکی سادەیە بەڵکو ئەرک وپێویستێکی بەردەوامی یە بۆ هەر مرۆڤێک .
لێرەدا دەتوانین بڵێن ئەوانەی لەسەر شەقامن خاوەن ئیرادەیەکی شۆشگێڕانەی کردارین کە داوا و خواستی ئینسانی بەرز دەکەنەوە ،یان لەدژی هەبوونی چەوسانەوە ونایەکسانی وگەشەی برسێتی وهەژاری دێنە سەر شەقامەکان .
ئەگەر ئێمەی ناڕازی باشتر خۆمان بناسین لەناسینی هێزی ئیرادەی شۆڕشگێڕی دا ئەوا چالاکانەتر لەهەنگاوەکانی تێکۆشانی جەماوەری دا سەرکەوتوودەبین .هەر کەمتەرخەمێک وتەمەبەڵێکیش لەناخی خەڵکی ناڕازی دا هەبێت ئەوا بێ ئومێدی زاڵدەبێت وتووشی پەرتەوازەیی دەبێت ئەم تێکۆشانە چینایەتی ئینسانی یە.
هەربۆیە زۆر گرینگە بەگشتی خەڵک بەرپرسیاریێتی لەخۆ بگرێت بۆ گەڕانەوەی ئیرادەی ئینسانی بوونی شۆڕشگێڕانەی خۆی وەک مرۆڤ ،کاتێک لەدڵەوە ناڕازی دەبێت بەرامبەر هەبوونی دزی وچەوسانەوە وگەندەڵی وهەژاری زیاتر لەکۆمەڵگاکەی دا کەپێویستە ئەوبیرکردنەوە ناڕازیی یە کە لەناخی دایە لەدژی هەبوونی نادادی ونایەکسانی و هەژاری وبێکاری وسەرکوتگەری یە لەکۆمەڵگاکەدا هەیە بباتە بواری کرداری شۆشگێڕی سەرشەقامەکان شان بەشانی هاوچینەکەی خۆی.کە وەک مرۆڤێکی خاوەن ویژدانێکی زیندوو کە هەمان ئەرک دەکەوێتە سەرشانی ئەندام وکادیرانی (حیزبەکانی دەسەڵات دار وبەئۆپۆزیسیۆنەوە) کە لەچینی زەحمەتکێشادان یان ناڕازین لەهەبوونی چەوسانەوەوگەشەی بێکاری وهەژاری لەکۆمەڵگادا دەرئەنجام پێویستە دەکات کە ببنە پشتیوانی خواست وداواکارییە ئینسانییەکان،کاتێک خەڵکی ناڕازی لەمەیدانی تێکۆشانەکاندایە بۆ هێنانەدی مافە ئینسانی یەکان.
هەر کەمتەرخەمێک لەو ئاستەدا خزمەت بە ملهوڕی چەوسێنەر دەکات ودواتر ناڕاستەو خۆ بەبێ خواستی خۆیان دەبنە هاوبەشی تاوانەکانی دەسەڵاتی چەوسێنەرودزوگەندەڵکار.
هەبوونی ئەم هەستە ئینسانی یە بۆ هێزە چەکدارەکان وسوپا وپۆلیسەکانیش هەر ڕاستە ئەگەر ویژدانی ئینسانیان هەیە ئەگەر دڵیان بۆ هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشتر لێدەدات دەبێت دەست هەڵبگرن لەئازاردان وئەشکەنجە وزیندانیکردنی گەنج ولاوان و خوێندکاران وتێکۆشەرانی سەرخیابانەکان بچنە ناوهێزی خەڵکی ناڕازی یەوە پشتیوانی خواست ومافە ئینسانی یەکانیان بکەن .
هەرکاتێکیش لەسەرووی خۆیانەوە فەرمانی تەقەکردن یان ئازاردانی خۆپیشاندەران کرا جێ بەجێی نەکەن .ئاخر زۆر شەرمەزاری یە گەنج وخوێندکارێک یان کرێکارو مامۆستایەک داوایی پێدانی هەقدەستی کار کردن یان (دەرماڵە) بیمەکەی بکات بەڵام بەرشەق وزلە وبەرفیشەک بدرێت وئازاربدرێت ،ئەم کردەوەی مرۆڤە فاشیزمەکەنە ،ئەگەر ناتانەوێت پێتان بگوترێت فاشیزم ومرۆڤ کوژ چیتر بەرگری لەودسەڵاتە بۆگەن وچەسێنەرودزوگەندەڵەمەکەن بەخۆتان وچەکەکانتانەوە بچنە ناوخەڵکی ناڕازی سەرخیابان وشەقامەکان ئەودەسەڵاتە دزوچەوسێنەرە لەگۆڕبنێن دەنا لەکۆتایی ئەودەسەڵاتەدا بەدەستی خەڵک تفباران دەکرێن نەفرەتان لێ دەکرێت .
ئەم خەڵکەی کەناڕازیی یەی کە لەخیابانەکان ڕوبەڕووی دەسەڵات وحکومەت دەنگ بەرزدەکاتەوە لەدژی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری وبێکاری وبرسێتی وئاوارەیی ئەم مرۆڤانە بەهەبوونی ئیرادەی ئینسانی چمانەوەو سواڵکردن وجکڕوزانەوەی خۆیان لەبەرامبەر دزوگەندەڵکارانی دەسەڵات بەهەموو شێوەیەک ڕەد دەکەنەوە.
ئەوانە گەنج ولاوی لێهاتوویی ئازان لەسەر دەستی ئەم مرۆڤە ئازایانە کۆمەڵگایەکی نوێ تر وباشتر بەدی دێت نەک لەسەردەستی مرۆڤە دزوگەندەڵکارانی دەسەڵاتدار کەبەزۆر خۆیان بەسەر کۆمەڵگادا سەپاندووە.
ئەم چینە شۆڕشگێڕە باش تێگەیشتووە کە هێنانەدی نان کار ئازادی و کەهێنانەدی پێکەوە ژیان کەهێنانەدی ئارامی وئاسایش مەحاڵە بەبێ تێکۆشانێکی یەکگرتوانەی جەماوەری کە ئامانجی هێنانەدی یەکسانی ئابووری و نەمانی جیاوازی چینایەتی یەکان بێت.
هەروەکو کاڕڵ مارکس دەڵێت : داواکانی ئێوە بۆ ئازادی و برایەتی و ئاسایش و پێکەوەژیان، مەحاڵە بەبێ یەکسانیی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا بەبێ جیاوازیی ڕەگەز و ئاین و نەتەوە، واتە مەحاڵە بەبێ ژیانێکی هەرەوەزکاری لە کۆمۆنەکادا.زۆر جار مرۆڤ لەتێکۆشانی هێنانەدی کۆمەڵگایەکی باشتر بێ ئومێد وبێ هیوادەبێت هەربۆیە لەدەست چەوسانەوە ونایەکسانی وگەشەی بێ مافی یەکان بەناچاری پەنا بۆ ئاوارەیی دەبات،ئەمەشیان بەشێکە لەتاقیکردنەوەی ململانێکان بۆ ‌هێنانەدی ژیانێکی باشترە،ئەگەرچی زۆرجار تووشی قوربانی دانی سەختیش دەبیت لە ڕێگای هێنانەدی ئامانجەکەی دا .
مرۆڤەکان بەردەوام ڕێگای جیاواز بۆ هێنانەدی ژیانێکی نوێ تر دوور لەبرسێتی وچەوسانەوە دەگرنە بەر بەڵام دواجار بەهۆی شکست وکەوتنەکانیانەوە دەگەن بە ووشیاری چینایەتی وخۆی لەتێکۆشانی چینایەتی دا دەبینیێتەوە.کە لەئاکامدا بەتێکۆشانی چینایەتی خۆی وکۆمەڵگا ڕزگار دەکات لەدەست زوڵم ودزی وتاڵانی وچەوسانەوە.
لەبارەی ئەم جۆرە تێکۆشانەوە ترۆتسکی دەڵێت: هەڵسن بە ڕێکخستن و کۆکردنەوەی مرۆڤە یاخی یەکان. خۆتان بە دوور بگرن لە جوێندان، جوێندان میراتی کۆیلایەتی یە، خۆتان بە دوور بگرن لەو ڕەفتارە نەشیاوەو هەڵسن بە ڕێکخستن و کۆکردنەوەی مرۆڤە یاخییەکان. ببنە ناوەدێک بۆ ڕێکخراوبوون، ببنە دەنگی هۆشیاری و بەرەنگاربوونەوە، تا لە بری جوێندان و دەنگ و هاواری بێ ئەنجام، ببنە ڕێکخراوێکی سەرتاسەری و تێبکۆشن بۆ شۆڕشێکی بونیادنەر.
کەوایە کارە دروستەکە بۆ هەر مرۆڤێکی ناڕازی لەهەبوونی دەسەڵاتێکی دزوچەتەو تاڵانچی ڕێكخراوبوونە لە بزوتنەوەی جەماوەری ناڕازی چینایەتی دا کە ئامانج وخواست ومافەئینسانی یەکان بەدی بهێنێت.
ئەوە ئاشکرایە بەپرسانی باڵای دەسەڵاتەملهوڕەکان زۆر باش دەزانن وبەئاگان لەوەی کە خەڵک چی دەوێت وداواکاری چی یە کەلەخیابانەکان ناڕەزایەتی وخۆپیشاندان ئەنجام دەدات بەڵام خواست وداواکارییەکانیان بەبیانوی جۆراوجۆر بۆ جێ بەجێ ناکات کەخودی خۆشی دەزانی بیانوەکانیان هیچ وفریوکارانەیە.
پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی خواست وداواکاری یە سادەئینسانی یەکان جێ بەجێ ناکات ؟ وەڵامە دروستەکە ئەوەیە زۆر باش دەزانێت کاتێک بەشێک لەخواستەکانی جێ بەجێ کرد خەڵک دەست هەڵناگرێت لەداواکاری ونارەزایەتی لەبەرئەوەی بەردەوام داوایی ژیانێکی باشتر دەکات .
لەکاتێکیش خەڵک داوای ژیانێکی باشتر بکات وحکومەت جێ بەجێی بکات ئەوکات دەبێت هەڵسێت بەکەم کردنەوەی جیاوازی چینایەتی یەکان وزیادبوونی داهاتی ڕۆژانەی هەژار وبرسی یەکان وکرێکار وزەحمەتکێشان لەکاتێکیشدا ئەم هەنگاو بگرێتە بەر دەبێت ڕێگری بکات لە زۆربوونی داهاتی سەرمایەدار وخاوەنکۆمپانیاو بازرگانەکانی دەسەڵات ،هەرگیزیش ئەو هەنگاوەنانێت چونکە سەرۆک وبەرپرسەکانی حکومەت نایانەوێت پارەوداهاتیان کەم بکات ،تەنها ئامانجیان قازانجی وزیاتر وکۆکردنەوەی پارەی زیاترە لەوپێناوەشدا باکییان نییە بە لەبرسان مردن وخنکاندن وبەنەخۆشی مردن و قوربانی دانی مرۆڤە کرێکاروهەژارو چەوساوەکانی کۆمەڵگا چونکە لەلای دەسەڵات بەپلە دوو ئەژمار دەکرێن.
لەژێر ڕۆشنایی ئەو ئامانجە دژەئینسانیانەدایە کاتێک هەنگاو بەگەشەدانی کەرتایبەتەکانی خوێندن وتەندروستی وکارەبا وئاو وهاتوچۆو بەشەکانی تری کۆمەڵگا دەدات ،هەر بۆیە لەبێ ئاگایی یەوە نییە کە خزمەت گوزاری پەروەردەیی وتەندروستی وکارەبا وئاو بێ ئەرزش دەکات وگرینگی پێنادات وبەڵکو بەووشیاری یەوە چەندەها ساڵە هەمان هەنگاوی دژەئینسانیان ناوە بەڵام خەڵک بەگشتی خۆشباوەروساویلکانە بە بەڵێن ونووسین وقسەکانی دەسەڵاتداران هەڵخەڵەتاوە دواتر حیزبەکانی بەناو ئۆپۆزیسیۆنیش بەناوی چاکسازی وڕیفۆرمی حکومەتەوە جارێکی تریش خەڵک فرێودراو ئەمەش بۆتە هۆکاری گەشەی بێ ئومێدی لەتێکۆشانی جەماوەری بۆ ڕێکخراوبوونیان لەبزوتنەوەی چینایەتی دا بەناچاری لەدوایی قوربانی دانی سەرخیابان وشەقامەکان ئاوارەی وڵاتان دەبن کەدواتر بەشێکیان دیسان دەبنەوە قوربانی و ئازار ونارەحەتی زۆر دەبینن.
هەربۆیە دەسەڵاتەکان زۆر بێ باکن لەناڕەزایەتی یەکان چونکە خەڵکی ناڕازی ڕێکخراو نەکراون لەبزوتنەوەی چینایەتی خۆیاندا .بەئاسانی دەسەڵاتی ملهوڕی چەوسێنەردەیەوێت ئەم کردەوە دژە ئینسانی یانەی بۆ پچێتە سەر. گەر ئەمانەی بۆ چووەسەر، نەک چیتر پشتگیری ئەو دەزگاو دامەزراوانە ناکات کە خزمەت بە زۆرینەی هاوڵاتیان دەکەن، بەڵکو هەوڵ ئەدا، ئەوەی پێی دەڵێن جۆرەکانی دەرماڵەیە یان (بیمەیە) بۆ مامۆستا وخوێندکارو کرێکارو فەرمانبەرو خانەنشین نەیدا، یان کەمی بکاتەوە، هەروەها هەوڵ ئەدا، کار بۆ پێدانی هیچ جۆرە بیمەیەک نەکات، بیمەی بێکاری، بیمەی تەندروستی ئەوانە دەبێتە خەون .لەژێر ئەم جۆرە سیستەم ودەسەڵاتە کۆنەخوازو چەوسێنەردا .
بەکورتی وکوردی ئامانجی ئەم جۆرە دەسەڵاتانە تەنها کۆکردنەوەی سەرمایە وپارەوپولێکی زیاترە بۆئەوەی ئەوانەی لەناوحکومەت وپەرلەمان وحیزبەکانی دەسەڵاتدان هەرزیاترو زیاتر ببنە خاوەن پارەو کۆمپانیای گەورەی جهیانی .
چارەسەر بۆ دەسەڵاتێکی بەم جۆرە تەنها ڕاماڵین وڕوخانێتی بەڕاپەرین وتێکۆشانی شۆڕشگێڕانەی جەماوەری کەبتواندرێت لەبزوتنەوەی جەماوەری شوراکاندا ڕێکخراوبکرێت وکۆمیتەی چەکداری وکۆمیتەی نهێنی بۆ دابمەزرێندرێت بۆئەوەی هەنگاو بە هەنگاو باشتر پارێزگاری لەخەڵکی ناڕازی وخۆیشاندەران بکرێت ،شێوازێکی جیاواز ترلە کاری حزبی بێتەکایەوە کە بتوانێت ڕادیکاڵانە وچالاکانەتر گۆڕانکاری بکرێت لەسیستەم ودەسەڵات وکۆمەڵگادا. بۆهەتا هەتایی سەری ئەوزێرابەی دەسەڵاتی مهلوڕ دابخرێت.خەڵک خۆی ئیدارەی کۆمەڵگا بە هەرەوەزکاری لەحکومەتی شورایی دا بەڕێوەبەرێت .
٭تێ بی نی :ئەم بابەتە لە ١/١٢/٢٠٢١ لە بڵاوکراوە وڕۆژنامەی بۆپێشەوە بڵاوکراوەتەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.