بۆ بەرگری و پشتیوانی لە (شێرزاد حەسەن)ی نووسەر

0
بەیاننامەی ناوەندی هونەر و ئەدەبی کرێکاریی هانا
بۆ بەرگری و پشتیوانی لە (شێرزاد حەسەن)ی نووسەر
هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر (شێرزاد حەسەن)ی چیرۆکنووس و ڕۆماننووس، هەڕەشەیە بۆ سەر پێشکەوتووخوازی.
بزووتنەوەی کۆنەخوازی ئیسلامی سیاسی لە کوردستان بەهەموو لقوپۆپەکانییەوە، گەرچی بەدرێژایی تەمەنی نەگریسی هەر سەرچاوەی هەڕەشە و تۆقاندنی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان بوونە، تادێت زیاتر هێرشەکانیان بۆسەر کۆمەڵگە چرتڕ دەکەنەوە. ئیسلامی سیاسی لە درێژەی ئەو کارنامە ڕەش و وێرانهێنەرەی بۆ کۆمەڵگە هەیانە کە دەیانەوێت ڕووی بزووتنەوە جەهالەتخوازەکان سپی بکەنەوە، وەک پیشەی دەق پێوەگرتووی خۆیان، هەرەشەی کوشتنیان لە نووسەری ناودار شێرزاد حەسەن کردووە. ئەم هێرشە گەرچی گڵۆپی سەوزی لەلایەن دەسەڵاتی ڕەش و ستەمگەری کوردایەتییەوە بۆ پێکراوە، لەبنجینەدا هێرشە بۆ سەر ئازادی و سەرجەم ئایکۆنە پێشکەوتووخوازەکان.
ئێمە وەک ناوەندی هونەر و ئەدەبی کرێکاریی هانا، بە توندی ئەم هێرشەی ئیسلامی سیاسی جەهالەتخواز سەرکۆنە دەکەین و دژی دەوەستینەوە و لەم دۆخە هەرگیز ناهێڵین شێرزاد حەسەن تەنیا بێ و جێیناهێڵین. ئەم هەڕەشەیە لە شێرزاد حەسەن، هەڕەشەیە لەهەموو ئەو نووسەرانەی کە دڵیان بۆ ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی لێدەدات.
ڕیسوایی بۆ ئیسلامی سیاسی لە کوردستان و جیهان
بژی ئازادی
ناوەندی هونەر و ئەدەبی کرێکاریی هانا
١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١
Leave A Reply

Your email address will not be published.