هەڕەشەی کوشتنی شێرزاد حەسەن نابێ بێ وەڵامی توند، تێپەڕێ!!

0
بەپێێ نامەیەکی بڵاوکراوەی نوسەری ناسراو و پێشکەوتنخوازی کوردستان شیرزاد حەسەن هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە. ئەمە دوای هەڵمەتێک دێت کە ئیسلامیەکان دەستیان پێکردوە لە زۆر مەیدانەوە بەتایبەتی لە میدانی پەروەردەو فێرکردن دا، بەتایبەتی بەدژی مامۆستا شێزادا.
هەروەها خەریکی هەڵدانەوەی کتێبەکانی خوێندن و هەرچیەک بە ئیسلام پەیوەست بێت و بۆنی ڕەخنەی لێوە بێت لەبەرامبەر ئیسلامدا، بەتایبەتی بە ڕووی هەڵگری دینەکانی ترو یەزیدیەکان بە تایبەت، دەیانەوێ ڕووی داعش سپی بکەن، ئەمجارە ئیزیدیەکان بە لباد سەرببڕن.
ئیسلامیەکان دەیانەوەێ بەم کارەیان ڕێگە بگرن لەهەر ڕەخنەیەک کە ڕوو بەڕووی دینی ئیسلام دەبێتەوە لەژێر ناوی “بریندارکردنی هەستی موسڵماناندا”، دیانەوێ دەمی خەڵک ببەستن، بەربگرن بە بزووتنەوەی دژ دین کە لە گەشەکردنێکی فراواندایە ، ڕێگە بگرن لەڕەخنە هەمەلایەنە لە کۆنەپەرستی ئیسلامی و فاشزمی ئیسلامی کە ناوچەکەی کردوەتە دۆزەخ. ئیسلامیەکان هەرچیان پێ بکرێ بۆ ئیسلامیزەکردنی کۆمەڵگە درێخیان نەکردوە وکۆمەڵگەیان چەندان فرسەخ بردوەتە دواوە و قوتانخانە و زانکۆ و شوێنە زانستیەکانیان کردوەتە شوێنی بڵاوکردنەوەی دواکەوتویی و خورافات و شوێنی هێڕش کردن بۆ سەر ژنان و منداڵان و تەواوی کۆمەڵگە.
ئێمە بەتوندی ‌هەڕەشکردن لە نوسەری پێشکەوتنخوازی کوردستان شێرزاد حەسەن مەحکوم دەکەین، حکومەتی هەرێم بەرپرسیار دەکەین لە پاراستنی ژیانی شێزاد حەسەن و دەبێ ئەو کەسەی ‌هەڕەشەی لێکردوە دەسگیر بکرێ و ئەولایەنەی لەپشتی ئەو ‌هەرەشەوە یە ئاشکرا بکرێ. بانگەوازی کۆمەڵانی خەڵک دەکەین بۆ دیفاع لە گیانی شێڕزاد حەسەن.
هەروەها دەبێ ئازادی ڕەخنەگرتن بۆ تەواوی کۆمەڵانی خەڵک بەڕەسمی بناسرێت و قورعان و پێغەبەر و ئیسلام هەموو دینەکان هیچ قودسیەتێکیان نیە، بۆ کەس نیە ئازادی دەربڕێن و ڕەخنە گرتن سەرکوت بکات لە ژێر هیچ بیانویکدا.
قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان جێگای زانست و پەروەردە و و هونەر و بارهێنانی نەوەکانای کوردستانن. بۆ دەستەبەرکردنی ئەوەی دەزگاکانی پەروەردە و فێرکردن ئەم ئەرکەی خۆیان جێ بەجێ بکەن تەنها ڕێگا جیاکردنەوەی دینە لە پەرەوەردە و فێڕکردن و بڕێنی دەستی ئیسلامی سیاسیە ودین و پیاوە ئاینیەکانە لە چارەنوسی خوێندن و زانست و بارهێنانی خەلاقانەی نەوەکاندا.
حزبی کۆمۆنستی کرێکاری چەپی عێراق
١٤ کانونی یەکەم ٢٠٢١
Leave A Reply

Your email address will not be published.