ژنان و بەربەستەکانیان لە ئێران

0

وەنەوشە کەریمزادە

بارودۆخی ژنان لە ئێران مێژوویەکی پڕ لە ھەوراز و نشێوی بۆ، مێژوویەک کە ئەو ھەورازو نشێوەی بە مانای باشتر بوونی دۆخی ژنان لەو وڵاتە نەبوو و زیاتر ئاسایی کردنەوەی سەرکوت کردن و زەبروزەنگی ئەوان ئەژمێردە دەکرێ، ھەڵبەت ئەوە لەبیر نەکەین کە ئەو بارودۆخە تەنیا ژنانی ئێران ناگرێتەبەر و بە درێژایی مێژوو ژنانی تەواوی دونیا لەگەڵ ئەو دۆخە دەست و پەنجەیان نەرم کردوو چ لە وڵاتانی پێشکەوتوو و چ لە وڵاتانی دواکەوتوو و ژنان ھەردەم ھەوڵی خۆیان داوە کە لە سەر مافەکانیان دەنگ ھەڵبرن و تا ڕادەیەک سەرکەوتوو بوون بەڵام ژنانی ئێران و جیاوازن و تاکوو ئێستا بەردەوام لە ھەوڵ دابوون بەڵام بە بچووکترین مافی خۆیان نەگەیشتوون ژنانێک کە لە ژێر دەسەڵاتداری حکوومەتی ئیسلامی و تەواو دیکتاتۆری دان کە ھەر لە سەردەمای ھاتنەسەرکار تەواوی ھێزی خۆی خستەسەر سەرکوت کردنی ژنان و تاکوو ئێستا و زیاتر لە ٤٠ ساڵە بەردەوام ژنانی خستووتە ژێر گۆشارەوە و بە بەھێزکردنی پیاوسالاری لەو وڵاتە چ بەخۆی و چ شێوازی پیاوسالاری بە سەر ژنان لە دوو لایەنەوە زەختیان داوەتە سەر ژنان و کچان، بەڵام ژنانی ئێرانیش وەکوو ژنانی وڵاتانی تر بە بوونی ئەو ھەموو زوڵمە ھیچکات بێدەنگ نەبوون و بەربەرەکانیان لەگەڵ ئەو دوو دەسەڵاتە کردوو( حکوومەت، پیاوسالاری).

لێرەدا بە کورتە سەرکردنەوەیەکی مێژوو لە ئێران ئاماژەیەک دەکەین بەسەر بارودۆخی ژنانن ھەر لەسەردەمای ھاتنەسەرکاری ئەو حکوومەتە تاکوو ئێستا، بێ گومان دۆخ، جێگەو پێگەی ژنان سەرچاوە دەگرێ لە چەشنی حکوومەتەوە دەبێ یانی حکوومەتەکان لە ئێران ئاسەوارێکی ڕاستەوخۆیان بەسەر دۆخی ژنان ھەبوو، بۆ ئاگاداری لە دۆخی ژنان لە ئێران پێش شۆڕشی ١٣٥٧ و پاشان تاوتوێ بکرێ.

شاکانی پەھلەوی لە ساڵانی ١٩٢٥ تا ١٩٧٩ حاکمی ئێران بوون و گۆڕانکاریەکی زۆریان لەبواری مافی ژنان ئەنجام دا، یەکێک لەو گۆڕانکارانە کە لەلایەن ڕەزاشا کردرا لابردنی رووپۆش بوو کە بە بڕیارێکی تایبەتی لە ساڵی ١٩٣٦ دەرکرا، ڕەوتی دەستێوەردانی ژنان لە کۆمەڵگا زۆر بوو و ژنان بە شێوەیەکی بەربڵاو لە بواری ئابووری، فێرکاری و ڕاھێنان و ھێزی کار بەشداریان بوو، ئاستی خوێندەواری باش بوو، ڕەزاشا بە رێکخراوە ڕاھێنەرەکانی ڕاگەیاند بە تایبەت زانکۆکان کە دەبێ نێونووسی لە کچان بکرێ، لە دەورانی مەحەممەدڕەزا شا زۆر گۆڕانکاری دیکە سەبارەت بە مافی ژنان ئەنجام درا بۆ نموونە لە ساڵی ١٩٦٣ پەسندکرا کە ژنان مافی ئەوەیان ھەیە و دەتوانن ڕای بدەن و ماوەیەک دوای ئەو بڕیارە ھەوەڵین پاڕێزەرانی ژن لە مەجلیسی شۆڕای نەتەوەیی لە ھەڵبژاردەکانی سەرانسەری ڕایان ھێناوە و توانیان بچنە مەجلیسەوە و وەکوو دادوەر و وەزیر لە دەفتەری ھەڵبژاردن بن، نموونەیەکی تر کە دۆخی ژنانی ئەوکات بەرەو باشی برد یاسایەک بوو کە لە نێو یاسای مەدەنی جێبەجێ کرابوو کە بۆ لایەنگری کردن لە ھاوسەران، منداڵان و ژنانی تەڵاق دراو داڕێژرابوو و ئامانجی ئەو یاسایە بۆ چوونەسەرێ پلەی بەرامبەری ژن و پیاو لە نێو کۆمەڵگا بوو، لە کۆتایی دەورانی پەھلەوی ھەروەھا یاسای لایەنگری بنەماڵە لە ساڵی ١٣٥٤ پەسندکرا کە ئەرکی ئەوە بوو سەبارەت بە تەڵاق بەجگای ڕاگەیاندی تەڵاقی ناڕوونی شەرعی ئیسلام کە دەڵێت” ئەمن تۆ تەڵاق دەدەم” بۆ دادگا بڕوات ئێزن بە ھاوسەرەکی دەدا تەڵاق دەست پێ بکا و ئێزنی ھاوسەری ئەوەڵ بۆ مێرد بۆ ئەوەیکە داخوازی ژنی دووھەم بێ، سەرپەرشتی منداڵ پێش ئەوەی بە بابی بدرێ بکەوێتە بەر دادگاکانی لایەنگری لە بنەماڵە، تەمەنی ھاوسەرگیری کچان لە ١٣ بە ١٥ ساڵ و ١٨ ساڵ گەیشت دروست پێش شۆڕشی ١٣٥٧، ٥١٠٠ ژن ڵە پۆستی گەورەی بەڕێوەبەری لە سەرانسەری وڵات، ٢٢ ژن لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، ٥ ژن شارەدار و ٣٣ کاری راھێنانی بەرزی ئێران لە سەر ژنان بوو و ھەروەھا دوو ژن بە ناوەکانی فەڕخڕو پارسا و مەھناز ئەفخەمی لە پۆستی وەزارت خزمەتیان دەکرد ھەروەھا ژنانێکی زۆر لە نێو گرووپە سیاسێکان چالاکیان دەکرد کە ناسراوترینیان ئەشرەفی دێھقان بوو. بەسەر ھەڵدانی شۆڕشی ١٣٥٧ دەورانێکی نوێ پۆ ژنان لە ئێران دەستی پێکرد، دەورانێک کە زۆربەی پەسندکراوانێک کە بۆ ژنان دیاری کرابوو لە دەورانی پەھلەوی خەتی سووری بەسەردا کێشرا ھەرچەند ژنانێکی زۆر کە ئاستی خوێندەواریان لە سەرێ بوو و لە شۆڕشی ١٣٥٧ بەشداریان کرد بەڵام ڕێبەرایەتی خومەینی بابەتی نەسازاوی بۆ،ژنان بەدواوە بوو لە ڕاستی دا لە دەورانی پاش شۆڕش ژنان لە گەڵ گرفتی سیاسی زۆر سەبارەت بە بەرامبەری لەگەڵ پیاوان بەڕەوڕوو بوون، بۆ نموونە لە ساڵی ١٨٩١ حیجاب بۆ ژنان بوو بە زۆرەملێی و بەرھەمی کەلوپەلی جوانکاری ژنان حەرام و قەدەغە کرا و جەوازی دروست کردنیان پووچەڵ کرا و سزای زۆر قورس لە لایەن پۆلیسی ئەخلاق بۆ لابردنی سووراوی لێو بە تیغ بەکاربردرا، دادیاری بۆ ژنان قەدەغەکرا و مافی بریکاریان لێ وەرگیرا و ھەر لە سەردەمای ھاتنەسەر کاری دەوڵەتی ئیسلامی ئێران,

یاسای لایەنگری لە بنەماڵە کە ژمارەی چەند ھاوسەری سنووردار دەکرد و مافی تەڵاقی بە ژنان دەدا و تەمەنی ھاوسەرگیری کە چوو بۆ سەرێ ھەڵوەشاندەوە، کۆماری ئیسلامی پێشگیری لە دووگیانی قەدەغە و تەمەنی ھاوسەرگیری کچانی لە ١٥ ساڵ ھێنا سەر ٩ ساڵ و ھەروەھا ژنانی لە خوێندەواری لە ھێندێک ڕەستی جۆراوجۆر خوێندن و کار بێبەش کرد.
بە مردنی خومەینی سەرکۆماری ئەوکات تاڕادەیەک جێگەو پێگەی ژنانی بەھێز کرد بەڵام بەردەوام ژنان لە ئێران لە مافی بەرامبەری لە گەڵ پیاوان بەھرەمەند نەبوون و زۆربەی کێشە و گرفتەکانیان بێ چارەسەری مابوو ھەرچەند کە ژنان ھاتنە نێو کابینەی دەوڵەتی بەڵام ھیچ جیاوازیەک نەبوو سەبارەت بە بارودۆخی ژنان، بۆ نموونە لە ساڵی ٢٠٠٩ فاتێمە بوداغی کە بوو بەجێگر و ڕاوێژکاری ئەحمەد ئەحمەدی نەژاد تا ڕادەیەک وا بیر دەکراوە کە چۆن ئەو ڕاوێژکارە ژنە بەڵکوو لە سەر دۆخی ژنان گۆڕانکاری بدات بەڵام ئەوە بەو مانایە نەبوو کە کەش بۆ ژنان کراوەتر دەبێ، چۆنکە ژنان لە زۆربەی چالاکی کۆمەڵایەتێکان بێبەش بوون و لەو ڕێگایە لەگەڵ بەرھەڵستی زۆر ڕووبەڕوو بوون، یەکێک لەو بەرھەڵستانە ئامادەبوونی ژنان لە یاریگاکان بوو بۆ بینینی کێبەرکێ تۆپی پێ ھەرچەند کە لە مانگی یاسای لایەنگری لە بنەماڵە کە ژمارەی چەندھاوسەری سنووردار دەکرد و مافی تەڵاقی بە ژنان دەدا و تەمەنی ھاوسەرگیری کە چوو بۆ سەرێ ھەڵوەشاندەوە، کۆماری ئیسلامی بابەتی بەرھەڵستانەی دیکە بۆ چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنان لە ئێران حیجاب بوو، ناڕەزایەتی دژی حیجابی زۆرەملێی بوو بە ھێمای خۆڕاگری لەبەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران کە ژنان بە شێوازی جۆراوجۆر ھەڵمەتیان دژ بە حیجاب و دژ بەکردەوەی کۆماری ئیسلامی وەڕێخست، بۆ نموونە ھەڵمەتی ” ئازادی بە نھێنی” کە لەلایەن ڕۆژنامەوانێکی ژن بە ناوی مەسیح عەلی نەژاد وەڕێکەوت کە ژنانی ئێرانی ھان دەدا کە بە بێ حیجاب وێنەی خۆیان بڵاوکەنەوە کە دوای ئەو زیاتر لە ٥٣ ناڕەزا تەنیا لە تاران دەستبەسەرکران ژنانێک کە بەتاوانی خۆپێشاندانی دژی حیجابی زۆرەملێی دەستبەسەر دەکرێن کە کەوتنە بەر ئەشکەنجە و لێدان و ڕاگرتن لە ژووری تاکەکەسی، ئەو ناڕەزایەتیانە دژ بە حیجاب بە تێپەڕبوونی دەم گەورەتر بوو، و لە دێسامبری ٢٠١٧ و ژانویە ٢٠١٨ ھەر سەبارەت بە حیجابی زۆرەملێی لەچکی خۆیان ھەڵگرت کە ئەو ژنانە بە ” کچانی ئێنقیلاب” ناسران و لە زۆربەی شارەکان ژنان و کچانێکی زۆر بەرھەڵست بوون و بەرامبەر بە ئەو حکوومەتە دیکتاتۆرە کە ئێستاکەش بە تاوانی دژی حکوومەت لە بەندیخانەکانی ژێر دەستی دەسەڵاتداری زاڵم و دژ مرۆڤایەتی کات و ساتی ژیانیان لە بارودۆخی خراپ و ژێر ئەشکەنجە تێپەڕدەکەن، ئەو حکوومەتە نەشیاوە نەتەنیا تاوان بۆ کەسانێک کە نازەزایەتی دەردەبڕن دابین دەکا بەڵکوو بۆ کەسانێک کە لایەنگریش دەکەن دەردەکا، یەکێک لە لایەنگرانە نەسرین سوتوودە پارێزەری ماڤی مرۆڤی ئێران کە لایەنگری لە ژنانێک دەکرد کە بەتاوانی حیجابی زۆرەملێی کە دەوڵەتیان بەدواە بوو، و بە ٨٣ ساڵ بەند و ٨٤١ زەربە شەڵاق مەحکووم کڕا ئەو بەتاوانی پێکھێنان و کۆکردنەوەی خەڵک دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی، بانگەشە دژبە سانکا و حکوومەت، بەشداربوون لە گرووپە جۆراوجۆرەکانی ماڤی مرۆڤ و تێکدانی تەکووزی و تەکووزی گشتی وبڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسەی بە نیازی خراپییەوە لە دادگا بێ دادگایەکەنی کۆماری ئیسلامی مەحکووم کرا، یانی تاوانێک کە بۆ دانە دانەی ئەو کەسانەی کە بە شێوازی جۆراوجۆر دژ بە حکوومەت دەستبەسەردەکرێن دەردەکرێ، و یەکێک لە ٧ پارێزەری مافی مرۆڤە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە ئێران دەستبەسەرکرا، کاردانەوەی دەوڵەت سەبارەت بە ئەو بابەتی خۆپێشاندانی دژی حیجابی زۆرەملێی توندبوو و ئاوا بڕیار درابوو کە ھەرکەس لە خۆپێشاندانی دژی حیجابی زۆرەملێی بەشداری بکا تا ١٠ ساڵ بەندکرانی بۆ دەبڕنەوە و بارودۆخی ژنان لەوماوەیە دا زۆر کەوتبوو ژێر تەوژمی ئەندامانی ژنی گەشتی رێنوێنی ژنان کە لە شەقامەکان و شوێنە گشتێکان ژنانێک کە بە دڵخوازی حکوومەت حیجابیان نەبوو ئازار دەدا و ژنانیان دەخستە ژێر لێدان و زلە و فەرمانیان پێ دەدان و بە بیانووی رێنوێنی کردن ژنان ھەر جۆرە ھەڵسوکەوتیان دەکرد کە تاکوو ئێستاش درێژەی ھەیە و توندترین توندوتیژی دژی ژن بوو کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی بڕیار درابوو و گەشتی رێنوێنی ھەڵبژاردەی ڕاستەوخۆی حکوومەتە کە ئێزن پێدراون ژنان تەمبێ و تەنانەت دەستبەسەریشیان بکەن و تاکوو ئێمڕۆکە ئەو گرفتە چارەسەر نەکراوە ۆ ژنان بەترس و نیگەرانی لە شوێنە گشتێکان ئامادە دەبن.
ھەر ئەوجۆرە کە ئاماژەی پێکرا بارودۆخی ژنان پاش شۆڕشی ١٣٥٧ نەتەنیا باش نەبوو بەڵکوو بە پشتیوانی کۆماری ئایینی ئیسلامی زۆر خراپتر بۆ و ئەو گۆڕانکاریانەی بۆ ژنان لە دەورانی پێش شۆڕش بۆ ژنان دەرکرابوو چۆن بۆ جێگە و پێگەی ژنان بوو لە لایەن کۆماری ئیسلامی ھەڵوەشاوە، زۆر جێگای خەم و خەفەتە کە لە دونیا ژنان پێ بە پێ پیاوان و لە پانتایی زانست و فەرھەنگ دەڕۆنە پێشێ، ژنانی ئێرانی لە ژێر سێبەری ڕەشی کۆماری ئیسلامی دژە ژن دەبێ زەوت بخەنە سەر حیجاب و ئەوەیکە لە یاریگەکان دا ئامادە بن یا نەبن، کە چکۆلەترین مافی سەرەکیە، داببن. مانای وەھا بارودۆخێک بۆ ژنانی ئێرانی زاراوەی ژنانی مودێڕنی نەریتیە یانی ژنێک لە ئێران دەتوانێ ھاوکات ھەم نەریتی بێ و ھەم مۆدێڕن، بەومانایە کە حکوومەت ڕۆڵێکی کە بۆ ژنانی بە وێنە کێشاوەتەوە ماڵداری و ئاگاداری لە منداڵ و بنەماڵەیە، لە حاڵێک کە ئەوان لە دونیایەکی مۆدێڕن ژیان دەکەن، ڕوون نییە کە ھەوڵی بزووتنەوەی ژنان لە بۆ گەیشتن بۆ مافەکانیەن بۆ کوێ دەکێشرێ.
Leave A Reply

Your email address will not be published.