مامۆستای زمانی کوردی لە ئێران :زارا موحەممەدی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی:
زارا موحەممەدی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ناوەندی کولتوری کۆمەڵایەتی نۆژین مامۆستای وانەی کوردی. حوکمی پێنج ساڵ زیندانیکردنی  بەسەردا سەپا.
هەروەها ناوەندی کولتوری کۆمەڵایەتی نۆژین، لە پۆستێکی ئینستاگرامیدا ڕایگەیاندووە کە هەموو هەوڵ و تێکۆشانەکانیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی زارا موحەممەدی بەرپرس و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەم ئەنجومەنە، ئاکامی نەبووە.
هەر سەبارەت بەم دۆسی یە بەڕێوەبەری گشتی بەناو دادوەری پارێزگای سنە، داوای ئەم ئەنجومەنەی ڕەد کردۆتەوەو، وتوویەتی کە دەبێت زارا موحەممەدی بۆ تێپەڕکردنی پێنج ساڵ بەندی، خۆی ڕادەست بکات.
بەپێی زانیاری یەکان مامۆستا زارا بە پێی بڕیاری دادوەری ڕژیم لە شاری سنە بە تاوانی پێکهێنانی گرووپ لە دژی ئەمنییەتی وڵات” سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.