فاشارەکانی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر هاوڵاتیان درێژەی هەیە

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی :

لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، ئیدارەی ئەمنی ئیتلاعاتی مەریوان دەستی کردووە بە بانگهێشتکردنی ژماره‌یه‌كی زۆر لە خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردوون.
بە پێی سەرچاوەی زانیارییەکان  هێزە ئەمنییەکانی ئیتڵاعات  بەڵێنییان لە هاووڵاتییانی گوندی “نێ” وەرگرتووە کە له‌مه‌وبه‌دوا لە هیچ جۆرە ڕێوڕەسمێک کە لە گوندی “نێ” بەڕیوە دەچێت بەشداری نەکەن و هەڕەشەیان لێکراوە کە لە ئەگەری پێبەندنەبوون بە بەڵێنییەکانیان دەستبەسەر و زیندانی دەکرێن.
Leave A Reply

Your email address will not be published.