زارا و زاناکانی ئێمە و زارا و زاناکانی ئەوان

0
_زاناکانی ئێمە، لەناو ئەشکەوت و بن تاشەبەرد و پێدەشت و لوتکەی چیا بە بێ نان و ئاو لە هەڵدێری مان و نەماندا بۆتاقە جارێک ئامادە نەبوون بلێن سەدام، عەلێ کیمیایی، عوودەی یا قووسەی پێشەوامانن. _ زاناکانی ئەوان لە کۆشک و تەلارەکانی سەلام، لەناو خشڵ و زێر و زێودا، لە ژێر لێفە و بالنجی پەری قودا، بە بوونی ژیانێکی سەربەستانە و سەرمەستانە بەڵام رەزیل و داماو پلە نزم و سەر شۆڕ خوومەینیان کردە پێشەواکەیان و سوجدەیان بۆ برد.
_ زاناکانی ئێمە ئامادەن بە زگی برسی و بۆ پارۆە نانێک لە ژێر رەهێلەی رەگبار دووژمندا کۆڵبەری بکەن و یەکدەنگ هاوار دەکەن کە کەس لێرە نیشتمان نافڕۆشێت لە پێناویدا دەمرێ بەڵام ئامادە نێن سەر شؤڕ بکەن.
_ زاناکانی ئەوان پووشتە پەرداخ بە هەموو جۆرە چەکەکانی ناتۆ و ئەمریکی و رووسی و چینی، تەیار بە هەمەجۆرە موبڵ و ماڵ و ماشێن و مەیەوە ئامادەن بۆ ژیانی رەزیلی و دیلی و یەخسیری دەربەدەر و سوجدە بەرن و ئامادە نین لە زێدی خۆیان شاد و سەربەرز و سەرکەوتو شەرافەتمەندانە بژین.
_ زاراکانی من لە لە ژێر پۆستالی داگیرکەردا لە نێو بەند و پەت و سێدارەدا وانەکانی زمانی شیرینی کوردی فێری لاوان دەکەن و ئامادەن لە پیناویدا سەربەرزانە وەک سەردارێک بچێتە سەردار . بەڵام ئامادە نین شانازی بە زمانی بێگانە بکەن بەڵام زاراکانی ئەوان پشت بە شانازیەکانی نیشتمان فرمێسک بۆ نەیارێک هەڵدەورێنن کە زمانی منی و بریوە جەستەی زامداری منی لە کۆت و بەند کردۆە و ڕۆژ نێ رۆلەیەکم لێی لەسێدارە نەدات. _ زاراکانی من داێکێکە کە رۆلەکانی بۆ ڕەزگاری نیشتمانەکەی پەروەردە دەکات. مەخابن زاراکانی ئەوان داێکێکە کە رۆلەکانی بۆ سەرشۆری و پلەنزمی و یەخسیری پەروەردە دەکات.
(پیرۆز بێت ساڵڕۆژیی بەسزاگەیاندنی گەورە ترۆریستی کۆماری ئیسلامی ئیران .)

Leave A Reply

Your email address will not be published.