بیرکردنەوە بە دەنگی بەرز دەربارەی گۆڕینی واقع

0
حەمە غەفور
تەعریفی گۆڕان یان گۆڕین (التغییر) بە شێوەیەکی سادە، بریتیە لە ڕۆیشتن لە واقعێکەوە بۆ واقعێکی جیاواز. واتە واقعێک ئەوە نییە کە ئەیبینین. جەماعەتی ئەوانەی دایم ئەڵێن، “با واقعی بین” دوو نەوعن:
یەکێکیان ئەوانەن کاتێک ئەڵێن، “با واقعی بین” مەبەستیان ئەوەیە کە ناتوانین هیچ گۆڕانێک لە واقعی ئێستادا ئەنجام بدەین. ئەم ئایدیایە بەم شێوەیە شەرحی هەڵوێستەکەی ئەکات و ئەڵێت، ئەوە واقعە کە حوکممان بەسەردا ئەکات و درێژەی ئەدەن و ئەڵێن، ئەوە واقعە کە ئێمە ئەگۆڕێت و هەلومەرج یاخۆ بارودۆخ لە ئێمە بەهێزترە! قسەکانیشیان ڕاستە بە نیسبەت خۆیانەوە.
بێگومان ئەو کەسانەی باوەڕیان بەم ئیعتیقادە هێناوە بە هەموو عومری خۆیان ناتوانن شتێک بگۆڕن. هەر بۆیە مەحکومن بەمەی کە خەڵکی دیکە حوکمیان بەسەردا بکات وە تەنانەت چارەنووسیشیان دیاری بکات.
ئەوی تریان وجهە نەزەرێکی جیایان هەیە مەبەستیان لە “با واقعی بین” ئەمەیە، کاتێک دێیت گۆڕانکاری ئەنجام بدەیت، باش مەسەلەکە لێکبدەرەوە و هەموو لایەنەکانی مەزبووت بکە بە درووستی. دەڵێ، بازی گەورە هەڵمەدە یا دەست بۆ تاشەبەرد مەبە، چونکە ڕەنگە نەتوانیت تەحقیقی بکەیت لەبەر ئەوەی ئەو توانستەت نییە و دواجار ئەو ئامادەییە حەقیقیەت نییە بۆ ئەو کارە، سەرئەنجام ڕەنگە ببێتە هۆی وردبوونی زاتی خۆت (التدمیر الذاتي) وە ئەمە زۆرتر ئەگەرێکی نزیکە.
بەڵام ڕێگا و ڕێبازی ئەهلی حەقیقی هێنانەئارای گۆڕانکاری بیلفیعل لە خەیاڵەوە سەرچاوە ئەگرێت! چۆن؟ لەبەر ئەوەی پێشەنگانی گۆڕانکاری ڕاستەقینە کاتێک باسی گۆڕین ئەکەن، باسی واقعی ئێستا ناکەن لە حاڵەتی ئەبستراکتدا، بەڵکو باسی درووست کردنی واقعێکی جیاواز ئەکەن. خوڵقاندنی واقعێکی جیاواز مانای ئەمەیە، شتێکی وەهمی و نامەوجوود دێتە بوون و ئەبێتە واقع. لە ڕاستیدا خۆی شتێکی خەیاڵییە و تۆ وەری ئەگریت و دواجار ئەیخوڵقێنیت و ئەیهێنیتە بوون و ئەبێتە ئەمری واقع.
ئەو جەماعەتانەی ناتوانن پێشوازی لەم فکر و ئایدیایە بکەن، ئەوانەن باوەڕیان وایە کە ئەو قسانە وەهم و خەیاڵن. هەروەها قسەکانیان ڕاستە بە نیسبەت خۆیانەوە. ئەوان ئیعتیقادیان وایە لە هەموو عومری خۆیاندا نابینن ئەم قسانە تەحقیق ببن! دیارە بە نیسبەت ئەوان خۆیانەوە ئەمە وایە. لەبەر ئەوەی ئەوان ناتوانن واقعێکی جیاواز بخوڵقێنن. ئەوان هەمیشە چاوەڕوان دائەنیشن تا ئەهلی گۆڕینی حەقیقی واقع لە دامەزراندندنی واقعێکی جیاواز تەواو ئەبن و ئەوانیش وردە وردە خۆیانی لەگەڵدا ڕائەهێنن (یتکیفون معە).
هەموو ئەم قسانە بەو هۆکارەیە کە خەیاڵ شتێکی وەهمی و نامەوجوودە، بەڵام هەر خەیاڵیش واقعێکی جیاواز ئەخوڵقێنێت. هەڵگری خەیاڵی مەزن خاوەنی داهێنانی مەزنیشە. هەر بۆیە لە وتەیەکی بەناوبانگیدا ئەنشتاین وتوویەتی: “الخیال اهم من العلم”.
زۆرێک لەوانەی لە ناو مەجالی علمدا کار و تێکۆشان ئەکەن، پێیان وایە بە علم حەقیقەتیان کەشف کردووە و ئەوان سەرداری حەقیقەتن. بەڵام حەقیقەت نە لە لای تۆیە، نە لە لای علمە و نە لای هیچ کەسێکی دیکەیە! حەقیقەت لە بۆتەی سەناعەی واقعێکی جیاوازدا خۆی بەرجەستە ئەکات.
ئەم خەیاڵ و ئایدیایە لە سنووری تاکەکەس تا خێزان و کۆمەڵگە تا بگات بە جیهانیش باڵادەستە و حوکم ئەکات، وە ئاکتیڤە و حەقیقەتیشە و حەقیقەتیش نییە. لەبەر ئەوەی علم پرسیار ئەورووژێنێت وە ڕێگاچارە تەرح ناکات. ڕێگاچارە لە لایەن کەسانی ترەوە ئەخرێتەڕوو. بۆ نموونە ئەهلی تەکنەلۆجیا حەقیقەتی مەزنیان خوڵقاندووە کە پێشتر باسکردنیشی کفر بووە. ئەمانە حەلەکان تەرح ئەکەن چونکە باوەڕیان بە علم نییە بە شێوەیەکی ناچاری. بۆیە خەیاڵ ئەتوانێ حەقیقەت بێت، بەڵام علمی تەجریبی ناتوانێت پێش ڕوداو بکەوێت. خەیاڵ ئەتوانێ ببێتە واقع و هۆشیاری ئەتوانێت خەیاڵ بکاتە ڕاستی.
هۆشیارییە پێش ڕووداوەکان ئەکەوێ و واقعی جیاواز بەرپا ئەکات. سەردەمانێک باسی مۆبایلی زیرەکت بکردایە ئەیانکردیت بە کێودا، ئێستا جەماعەتی “با واقعی بین” هەموویان مۆبایلی زیرەک بەکاردێنن. تەنانەت ئەوانەشی پێیان وابوو علم و خەیاڵ و داهێنان دژی خودایە، ئێستا بەرهەمی ئەو خەیاڵەیان بەدەستەوەیە – مۆبایل! هیچ شتێک نییە لە گەردوونەکاندا گۆڕانی بەسەردا نەیەت تەنیا نەفسی گۆڕان خۆی نەبێت.
پرۆسەی گۆڕانکاری تەنیا شتێکە سابتەو گۆڕانی بەسەردا نایەت. ئەو کەسانەی هەمیشە دۆعا ئەکەن خودایە لێمان تێک نەدەیت، کەچی بەردەوام بە دوو چاوی خۆیان ئەبینن کە بەردەوام گۆڕانکاری ڕووئەدات و واقعی تازە و جیاواز دێتەپێشەوە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.