شاهۆ خالید دانیشتویی پیرەمەگرون کەبە بەرگی پرتەقاڵی لەتەفیزیۆنەکانەوە نیشاندرابەهۆی بەشداری خۆپیشاندانەوە تائێستا ئازاد نەکراوە

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی” کوردستان” :

شاهۆ خالید مەحمود حسێن لەدایکبوی:٢٠-٦_٢٠٠٤ ماوەی چەندین ڕۆژە زیندانی کراوە .

بە پێی سەرچاوەی زانیاری یەکان ئەم گەنجە لە کاتی دەستگیرکردنی٢٧-١٢-٢٠٢١ کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی بەیانی  بووە .هەروەها ئەو گەنجە پیشەی  کرێکاری پاکەرەوەی زبڵ و خاشاک لەپیرەمەگرونە.

بەپێی سەرچاوەی زانیاری یەکان تا ئێستا شاهۆ خالید بەرنەبووە ولەزیندانداماوەتەوە .

بەپێی هەواڵ وزانیاری یەکانی لایەنی فەرمی کەلەڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکراوەتەوە لە کوردستانی عێراق ،ئەم گەنجەو چەندین گەنجی تر بەتۆمەتی سوتاندنی کتێبخانەی پیرەمەگرون لەکاتی خۆپیشاندانەکان زیندانی کراوە بەپێی بڕیاری دادوەر هەروەها لەلایەن ڕاگەیاندنەکانەوە بەجل وبەرگی پەرتەقاڵی نیشاندراون.

ئەوەی شیاوی باسە لەدوایی بڵاوبوونەوەی ئەم گرتەڤیدۆیەی ئەم گەنجانە بەجل وبەرگی پرتەقاڵی یەوە لەلایەن داکۆکی کەرانی مافەکانی مرۆڤ وخەڵکی کوردستان ڕەخنە لەبڕیارەکەی دادگا گێرا چونکە زیاتر ئەو بەرگە پرتەقڵی یە لەبەر کەسانی زیندانی مرۆڤ کوژ وتیرۆریستی زیندانیکراو دەکرێت .

هەر لەژێر فشاری هەڵوێستی خەڵکی ئازادیخوازومرۆڤ دۆستان زۆرینەی گەنجەکانی جل وبەرگی پرتەقاڵییان لەبەر کرابوو ئازادکران.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.