ماوەی هەفتەیەکە بکوژی ژن و پیاوەکەی ڕانیە دەستگیر نەکراون

0

عومەر چاوشین

ڕانیە/ئەلتەرناتیڤی شورایی

 

دوای هەفتەیەک لە کوژڕانی ژن و پیاوێک لە ڕانیە بەبیانوی شەرەف ،بەناوەکانی (غ.ک) لەگەڵ (ش.ش) لەگوندی تیتۆکە ،کەتا ئێستا بکوژەکەیان دەستگیر نەکراوە و پۆلیس لە سەر ڕووداوەکە هیچ زانیاریەکی بڵاو نەکردۆتەوە.

 

لە نیوە شەوی ٥-٢-٢٠٢٢ لە ڕانیە ژن و پیاوێک کە هاوسەری یەکتر نەبوون بەیەکەوە کوژران لەلایەن کەسوکاری ژنەکە بە بیانووی شەڕەف. شایانی باسە پیاوەکە لە دایکبووی۱۹٨٨ ژنەکەش لە دایکبووی ۱۹۹۲ هەردووکیان هاوسەر و منداڵیان هەبووە.

ئەو ڕوداوە هاوکاتە لەگەڵ ئەوڕووداوانەی کە لە کوردستان لەماوەی هەفتەیەکدا واتالەبەرواری ٤/٢/٢٠٢٢تا ١١/٢/٢٠٢٢کە دەکاتە ئێورەی ئەمڕۆ هەینی١١ ژن وپیاوو منداڵ لەهەردووڕەگەزەکە بەهۆکاری جۆراوجۆرکوژراون یان خۆیان کوشتوە،لەناویاندا کرێکارێکی منداڵ لەکارگەیەکی بلۆک بەرئامێری کابیسەی کەوت٤ ژن هەیە کەدوو کەس خۆی کوشتوەودوو دانەکەی ترکوژراون، بەهۆکاری جۆراوجۆر ٤ پیاویش کوژراون یان خۆیان کوشتووە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.