ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ شورایی هاوپشتی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ڕای گشتی‌

0
هه‌ر وه‌ک‌ ئاگادارن‌ له ماوه‌ی‌ چوارساڵ لە کارو چالاکی‌ماندا،ئێمە وەکو شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان له پێناوی بەرقەرارکردنی ئاشتی سیاسی لە نێوان حیزب وڕێکخراو ولایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لەئێستا و داهاتوویی لەدوایی ڕوخانی فاشیزمی ئیسلامی ئێرانی لەدەسەڵاتدا .
 کە بەهیچ شێوەیەک لەژێر هیچ بیانوێکدا پەنا بۆ شەڕی ناوخۆنەبەن . دەستمان بەئەنجام دانی کاروچالاکی کرد ،یەکێک لە چالاکی یەکانمان خستنە ڕوویی نەخشە ڕێگایەک بۆئەوەی گفتوگۆ بکرێت لەگەڵ حزب وڕێکخراوەکان هەتاوەکو بەڵێننامەیەک واژۆ بکەن کە بەهیچ شێوەیەک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکانیان هیچ لایەن وحیزبێک پەنا بۆ شەڕی چەکداری لەگەڵ حیزبی مخالیف وجیاواز نەبات لەبەرئەوەی شەڕی ناوخۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا نییە.
هەر بۆیەئێمەوەکو شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان زۆر سوپاسی ئەم  حیزب و ڕێکخراوانەی خوارەوە دەکەین کە بەدەنگ بانگەوازەکەمانەوەهاتن ،لەئێستادا ئامادەن کە گفتوگۆ بکەن لەبارەی ئەوەی کە ئەوان کە دەست بەشەڕی ناخۆ نەبن.
حیزبەکان بریتین لە :
١- حیزبی‌ دیموکراتی کوردستان
٢- حیزبی کومه‌ڵه‌ی‌ زەحمەتکێشانی کوردستان
٣ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (په‌ژاک )
٤ پارتی ئازادی‌ کوردستان
٥-حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان 
٦-کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
٭زۆر سوپاس بۆسەرجەم ئەو هاوڕێ یانەی کەهاوکارمان بوون چ بەنهێنی و چ بەئاشکرا بۆ بەرەوپێشچوونی هەنگاوەکانی هێنانەدی ئامانجەکانی شورایی هاوپشتی خەڵکی کوردستان.
هەر سەرکەوتووبێت تێکۆشان بۆ هێنانەدی نان،کار ،ئازادی ئیدارەدانی شورایی
٢٨-٥-٢٠٢٢
Leave A Reply

Your email address will not be published.