بۆ هێنانەدی مافی شوفێران پێویستە:

0

٭بەهۆی ئەوەی کە سەندیکا وڕێکخڕاوەکانی شوفێران سەربەخۆنین وسەربەحیزبەکانن هەروەها زیاتر بۆ بەرژەوەندی وسوودی کەمینەیەک کارە کانیان ئەنجام دەدەن ،بەهیچ جۆرێک پەیوەندییان بەپاراستنی بەرژەوەندی ومافی شوفێرانەوەنی یە.

کەوایە پێویستە دڵسۆزانە شوفێران لەپێناوی هێنانەدی مافەکانیان و ژیانێکی باشتریان ڕێکخراوێکی سەربەخۆی شوفێران بۆ خۆیان دابمەزرێنن. بەم جۆرەیەی خوارەوە:

١-شێوازوهەیکەلی ڕێکخراوی شوفێران بەشێوازی هەڵبژاردن بێت وبەجۆری ئیدارەدانی شورایی واتە بە ڕاوێژکاری بەردەوامی هاوبەشی لەگەڵ شوفێران ئیدارەبدرێت.

٢-پێکهاتەی ڕێکخراویی پێک بێت:

٭ لە شوراکانی کۆمیتەکان .واتە لەهەر ناوچەیەک کۆمیتەیەک دابمەزرێت لەلایەن (٥یان ٧)ئەندام بەڕێوەببرێت ،کەپێشتر لەلایەن شوفێران دەنگیان پێبدرێت.

هەروەهاپێویستە لەهەر کارێک و ڕاسپاردەیەک گفتوگۆ لەگەڵ شوفێران بکرێت، بۆئەوەی باشترین ڕاسپاردە و هەنگاوجێبەجێبکرێت بۆ هێنانەدی وماف و پێداویستی یەکانی شوفێران.

٭شورکانی ناوەندی باڵای ڕێکخراو :

پێکهاتەی ناوەندلە (٩بۆ ١١)ئەندام بێت ،کەپێشتر لەلایەن کۆمیتەکانی شورایی ناوچەکان هەڵببژێرێت.

ڕاسپاردەوهەنگاوەکان بە گفتوگۆ لەگەڵ شوفێرانی ناوچەکان بچێتە پێشەوەبۆ جێبەجێ کردن وهەنگاونان لەبەرژەوەندی شوفێران.

لەقۆناغی ئێستادا باشترە بۆ بەرژەوەدی گشتی شوفێران ئەم داواکاری و خواستانە بکرێتە تێکۆشانی ڕۆژانەی شوفێران بۆ هێنانەدی مافەکانیان :

١-شوفێری بکرێتە پیشەیەکی فەرمی و بە فەرمی لەلایەن حکومەتەوە بناسێندرێت و هیچ کەس بۆی نەبێت جگە لەشوفێران شوفێری بۆ کرێی وگواستنەوەی نەفەرات بکات.واتە ڕێگا نەدرێت کەسێک لەشوێنێکی تر کاربکات و دواتر شوفێری بکات.ئەمە پێویستە بەپێی یاسا جێبەجێ بکرێت.

٢-بەردەوام چاودێری جۆری بەنزین بکرێت و ڕێگا نەدرێت بەنزینی خەراپ بەسەر شوفێران دابەش بکرێت.

٣-کردنەوە و دانانەوەی بەنزینخانە حکومیەکان.

٤- بەنزین بە مەرجی سەرەکی نرخی گشتی سنوردارکراوبێت لەبەرژەوەندی شوفێرو هاوڵاتیاندا بێت.

٥-دابین کردنی بیمەی کۆمەڵایەتی وسەلامەتی بۆشوفێران لەلایەن حکومەتەوە.

٦- دابین کردنی مووچەیەکی گونجاو بۆ ئەو شۆفێرانەی کەچونەتە تەمەنەوە(شوفێرانی بەساڵاچوو) واتە وەک خانەنشینی بەشێوازی فەرمی لەلایەن حکومەتەوەپێیان بدرێت.

٭ڕێکخراوی شوفێرانی سەربەخۆ

 

١٤/٢/٢٠٢٢

Leave A Reply

Your email address will not be published.