نا بۆ شەری ئیمپریالیستی لە ئۆکرانیا

0
ئەوەی پیویستە ئەنجامدانی ململانی سەربەخۆیە دژ بە مۆنۆپۆل وچینە بورژوازیەکان، لە پێناو رووخاندنی سەرمایەداری و پتەوکردنی ململانی چینایەتی.
دژی شەری ئیمپریالیستی، لە پێناوی سوسیالیزم دا !
١/ ئێمەی حزبە شیوعیەکان و کریکاریەکان کە ئیمزامان کردووە لەسەر ئەم بەیانە هاوبەشە ریز دەبەستین دژی پێکدادانی ئیمپریالی لە ئۆکرانیا، وەک یەکی لە ئەنجامەکانی دوخێ کارەستباری میللەتان کە دوای رووخانی سوسیالیزم و هەڵوەشاندنەوەی یەکیتی سوڤیەت هاتۆتە پێش.
ئاشکرایە کە هێزی بورژوازی و هەڵپەرستی کە دژایەتی یەکیتی سوڤیەتیان کرد بۆ چەندین ساڵ، بەم دوایی یە ئاهەنگیان گێڕا بە یادی سی ساڵەی هەڵوەشاندنەوەی، بێدەنگیان پێشان دا سەبارەت بە هەڵکەوتی سەرلەنوێ جێگیرکردنی سەرمایەداری بە واتای هەڵوەشاندنەوەی دەستکەوتی میژوویی و کریکاری و میللی و گەڕانەوەی گەلانی یەکیتی سوڤیەتە بۆ سەردەمی چەوساندنەوەی چینایەتی و شەڕەکانی ئیمپریالیزم .
٢/ پەرەسەندنەکان لە ئۆکرانیا لەسەر زەمینەی سەرمایەداری مۆنۆپۆلی بەرێوە دەچێ، پەیوەستە بە پلانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاو پەیمانی باکووری ئەتلەسی و یەکیتی ئەوروپا و دەستێوەردانیان لە ناوچەکەکە شانبەشانی کێ بەرکێ وەحشیانەی ئەم هێزانە لەگەڵ روسیای سەرمایەداری لە پێناو کۆنترۆڵی بازارو کەرەسەی خاو و تۆڕەکانی پەیوەندی لە وڵات دا.
ئەم هێزە پێکدادراوانە هەوڵەکانیان دەشارنەوە لە رێگای خستنە رووی هەر یەکێکیان بیانووی جۆراوجۆر وەک ( داکۆکی لە دیمۆکراسی ) ( داکۆکی لە خود ) ومافی ( هەڵبژاردنی هاوپەیمانیەتی ) و پاراستنی پرنسیپی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپا، یان وەک دەگوتری ( بەرهەلستکاری فاشیزم ) کە بە ئەنقەست فاشیزم جیا دەکەنەوە لە سیستەمی سەرمایەداری کە هەم زادەیەتی و هەم دەیقوازێتەوە.
٣/ ئێمە مەحکومی هەڵسوڕانی هێزە فاشیەکان و نەتەوەییەکان دەکەین لە ئۆکرانیا لە دژایەتی کردنی شیوعیەت و گەڕان بە دوای شیوعیەکان هەروا جوداخوازی پەیڕەوکراو دژی ئەو خەڵکەی بە زمانی روسی قسە دەکەن هەروا هێرشی چەکدارانەی حکومەتی ئۆکرانیای دژ بە گەڵ لە دونباس هەروا مەحکومی هەڵکەوتی چەوساندنەوەی هێزە سیاسی یە کۆنەپەرەستەکان دەکەین لە ئۆکرانیا تا دەگاتە دروستکراوانی فاشیەت، لە لایەن هێزی ئەورو ئەتلەسی یەوە بەمەبەستی جێبەجێ کردنی پلانەکانیان، لەهەمان کاتدا جێگای قەبوڵ نییە گوتاری دژە شیوعییەت و ئاراستەکراو دژی لینین وبەلشيفیەکان ویەکیتی سوڤیەت، کە سەرکردایەتی روسی پەنای بۆ دەبات لە پێناو پاساوی پلانە ستراتیژیەکانی لە ناوچەکە لەگەڵ ئەوەش دا هیچ شتێک نییە توانای ئەوەی هەبێ بەرهەمی مەزنی سوسیالیزم بشێوێنێ لە یەکیتی سوڤیەت کە یەکیتی یەکی هەمەجۆرەی شوناسنامە بوو لە کومارەکانی سوسیالیستی یەکسان .
٤/ بریاری یەکیتی روسیا سەرەتا بە دانپیان بە ( سەربەخۆیی ) وەک ناونراوە ( کۆمارە میللی یەکان ) لە دونباس دواتر دەستپێکردنی دەستێوەردانی سەربازی روسی بە بیانووی ( روسیا داکۆکی لە خوی دەکا ) یان ( داماڵینی چەک ) یان ( داماڵینی فاشیزم ) لە ئۆکرانیا.
ئەم بریارە وەرنەگیراوە لە پێناو پاراستنی گەلانی ناوچەکە یان لە پێناوی ئاشتی بەڵکو لە پێناو پاڵپێوەنانی بەرژەوەندی مۆنۆپۆلی روسی لەسەر خاکی ئۆکرانیا، لەسەر زەمینەی کێ بەرکێ یی توند لەگەڵ مۆنۆپۆلی روژئاوایی، ئێمە هاوسۆزی و هاوئاهەنگی لەگەڵ شیوعیەکانی روسیاو ئۆکرانیاو هەردوو گەلەکەی دەردەبڕین و لە پاڵیان دەوەستین لە پێناو پتەوکردنی بەرەی دژە خولیای نەتەوەیی کە هەردوو چینە بورژوازیەکە بایەخی پێ دەدەن.
کەهیچ بەرژەوەندییەکی تیا نییە بۆ گەلانی هەردوو وڵات، ئەوانەی کە بەئاشتی ژیان و پەرجوویان ( معجزات ) بەدی هینا پێکەوە لەچوارچێوەی یەکیتی سوڤیەت- بەڵام بۆ گەلانی دیکەش کە ریز ببەستن لە پاڵ ئەم ئیمپریالی یان ئەوی تر یان ئەم هاوپەیمانیەتی یە یان یەکێکی تر کە خزمەت بەبەرژەوەندی مۆنۆپۆلەکان دەکا .
٥/ ئێمە دووپاتی ئەوە دەکەینەوە کە ئەو وەهمانەی هێزەکانی بورژوازی بڵاوی دەکەنەوە مەترسیدارە کە دەڵی ئیمکانیەتی بوونی ( ئەندازەیەکی ئاسایشی باشتر ) لە ئەوروپا جیاوازە، بەدەستیوەردان لە لایەن یەکیتی ئەوروپاوە یان پەیمانی باکووری ئەتلەسی .
( بەبێ پلانی جەنگی و بوونی مەنزومەی چەکی هیرشبەر لەسەر خاکی دا ) یان بە بوونی ( یەکیتی ئەوروپای ئاشتیخواز ) یان ( جیهانێکی ئاشتیخوازی چەند جەمسەری ) یان لەم شێوەیە، ئەم هەموو مەزەندانە پەیوەندی بەواقیعەوە نییە، بەشێوەیەکی ئەکتیڤ و ئاراستەیەکی چەواشە کاری ململانی یە کانە دژی سەرمایەداری و ئیمپریالیزم، هەوڵ ئەدا وێنەیەک بخەمڵێنێ دەربارەی ئەوەی پێدەگوتری ( ئیمپریالیزمی ئاشتیخواز ) وێرای ئەوەش ڕاستی ئەوەیە کە ناتۆ و یەکیتی ئەوروپا هەر وەک هەر یەکیتی یەکی سەرمایەداری نیودەوڵەتی یە، هەردووکیان بریتین لە هاوپەیمانیەتی گورگ کە مۆرکێکی کۆنەپەرەستانەیان هەیە، ئیمکانی نییە لایەنگری گەلان بێ، بەردەوام ئەبێ لە کاری دا دژ بە مافەکانی کریکاری و میللی و دژی گەلانە وەک شیوەی ڕاستی ڕەگداکوتانی شەڕە ئیمپریالیسیەکانە لە سەرمایەداری دا.
٦/ داواکارین لە گەلانی وڵاتان کە حکومەتەکانیان تووش بووە بە تایبەتی لە رێگای ناتۆ و یەکیتی ئەوروپاوە هەروا لە رێگای روسیاوە لەم پەرەسەندنە بۆ دژایەتی کردنی پروپاگەندەی هێزە بورژوازیەکان کە پاڵ دەنێت بە گەلانەوە بۆ ( ماشینی گۆشت ) و شەری ئیمپریالیستی بە بیانووی جۆراوجۆر، داوا بکەن بە داخستنی بنکەی سەربازی و گەڕانەوەی هێزەکان بۆ دەرەوەی وڵات هەروا پتەو کردنی ململانی لە پێناو وازهینانی وڵاتان لە پلان و هاوپەیمانیەتی ئیمپریالیستی وەک پەیمانی ناتۆ و یەکیتی ئەوروپا .
٧/ بەرژەوەندی چینی کریکار و توێژە میللی وادەخوازی سەپاندنی پتەوکردنی پێوانەی چینایەتی یە لە شیکردنەوەی گۆرانکاریەکان، بەشیوەیەک رێگای سەربەخۆمان ڕەنگ رێژ بکەین دژ بە مۆنۆپۆل و چینە بورژوازیەکان لە پێناو رووخانی سەرمایەداری وپتەوکردنی ململانی چینایەتی، دژی شەڕی ئیمپریالیستی، لە پێناو سوسیالیزم کە وەک پیویستییەکی هەنووکەیی دەمێنی لە هەر کاتێکی پێشوو تر .
ئیمزای لایەنەکانی solidnet لەسەر بەیانی هاوبەش
حزبی شیوعی ئازربایجانی
حزبی کاری نەمساوی
حزبی شیوعی بەنگلادیش
حزبی شیوعی بەلجیکی
حزبی شیوعی سلڤادور
حزبی شیوعی فلەندی
حزبی شیوعی یونانی
حزبی شیوعی کوردستان – العراق
حزبی کاری ئیرلەندی
بزوتنەوەی سوسیالیستی کازاخستانی
حزبی سوسیالیستی لاتیڤیا
حزبی شیوعی مەکسیکی
حزبی شیوعی نوێی هولەندی
حزبی شیوعی پاکستانی
حزبی شیوعی بیروفی
حزبی شیوعی فلپینی pkp 1930
حزبی سوسیالیستی رومانیا
حزبی شیوعی کریکارانی سپانیا
حزبی شیوعی لە سوازیلاند
حزبی شیوعی سوئیدی
حزبی شیوعی تورکیا
یەکیتی شیوعیەکان لە ئۆکرانیا
ئیمزای لایەنەکانی تر لەسەر بەیانی هاوبەش
بزوتنەوەی ( جیڤارا ) یەکیتی شیوعیەکان لە بولغاریا
بەرەی شیوعیەکان ( ئیتالیا )
حزبی شیوعی شورشگیری فەرەنسی PCRF
Leave A Reply

Your email address will not be published.