نا بۆ جەنگ و ئاوارەیی وهەژاری ونایەکسانی

0

جەنگ واتە گەشەدان بە نایەکسانی ونابەرابەری وکۆمەڵکوژی مرۆڤە هەژارەکان وئاوارەیی و وێرانکردنی شارو شارۆچکە و ژینگەی جوان .

جەنگ لەئەنجامی هەبوونی ململانێی بازرگانانی سیاسی لەپێناوی زیادبوونی سەرمایەو پارەکانیان جەنگەکان ساز دەکەن بۆ ئەوەی پێویستی یە جەنگ و شمەک و ئامێرو کەرەسته سەربازی یەکانیان بە وڵاتانی خاوەن جەنگ ساغ بکەنەوە، دوایی کۆتایی هێنانی جەنگیش کۆمپانیاکانیان بنێرن بۆ ئاوە دان کردنەوەی شوێنی وێرانکردنەکانی جەنگ کە بە بۆم بوو وسارۆغەکانی جەنگ وێرانکراوە .

دەرئەنجام تەنها خەڵکی هەژارو زەحمەتکێش وکرێکارە بەناوی نیشتیمان پەروەری و قەومی و خۆشەویستی خاکەوە کەلەلایەن دەسەڵاتدارانی دزو گەندەڵ وسەرکوتگەر وچاوسێنەرەوه هاندەدرێت دەکرێتە قوربانی.

دەسەڵاتدارانیش لەناو کۆشک و ئەپارتمانە گرانبەهاکان بەئاسایی دەخۆن ودەخۆنەوە وڕادەبوێرن .
هەربۆیە نەفرەت لەجەنگ .نابۆ شەڕ و جەنگ .
٭ نان کار ئازادی ئیدارەدانی شورایی

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.