مووچەی كرێكارانی ژینگەپارێزی تاكەی دابەش ناكرێت !

0
كرێكارانی ژینگەپارێزی سەرەرای خراپی ژینگەی كاركردنیان و كەمی مووچەكانیان، ماوەی سێ‌ مانگە مووچەی مانگانەشیان پێ‌ نادرێت لە لاین كۆمپانیاكان و لاینە پەیوەندارەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان .
دابین نەكردنی مووچەی سێ‌ مانگی كرێكارانی ژینگەپارێزی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەكانی راپەرین و گەرمیان، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بژێوی رۆژانەی هەزاران كرێكارو خێزانەكانیان هەیە، ئەركی بە پەلەی كۆمپانیاوحكومەتی هەرێمی كوردستانە مووچەی كرێكاران دابین بكەن لەگەڵ مافی بیمە كۆمەڵایەتییەكانیان .
رێكخراوی بیمە بۆكافە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكان، پاڵپشتی خۆی بۆ بایكۆت و مانگرتنی كرێكارانی ژینگەپارێزی دووپات دەكاتەوە، داواش دەكات مافی خۆرێكخستنی پیشەیی كرێكاران و ئازادی رادەربرین وەك سەرەتایترین مافەكانی مرۆڤ پێشێل نەكرێت، كە لەماوەی رابردوو چەندین رێگری و هەرەشەی دەركردنی كرێكاران لەكارەكانیان كراوە لە لایەن كۆمپانیاكانەوە، بەجۆرێك هەندێك لە كۆمپانیاكان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی خۆیان مامڵەیان لەگەڵ نارەزایەتییەكان كردووەو بەكاریان هێناون، هەندێك كات رێگەیان بە نارەزایەتی داوە كە خۆیان ویستویانە لە هەندێك كاتی تر، بە پێچەوانەوە هەرەشەی دەركردن لەكارەكانیان لێكراوە .
رێكخراوی بیمە بۆمافە ئابوری و كۆمەڵایەتییەكان
1ی ئازاری 2022
Leave A Reply

Your email address will not be published.