نەخۆشی دەروونی و کۆمەڵگەی کوردەواری

0

د.لاڤە دارا علی / پسپۆری نەخۆشی یە دەروونی یەکان

 

نەخۆشی دەروونی بەعەیبەدادەنرێت لەزۆربەی کۆمەڵگەکانی جیهانداونەخۆش بەچاوێکی سوکەوە سەیردەکرێت ، هەندێک جار دەگاتەئەوڕادەیەی کە ئازاربدرێت ولەمافەکانی خۆی بێبەش بکرێت.
کۆمەڵگەی کوردەواریش بێبەش نەبووەلەم هەڵسوکەوتانە بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنج وتێڕامانە لەکۆمەڵگەی خۆماندا هەوڵ دراوە نیشانەکانی نەخۆشی یەکە بشاردرێتەوەبۆخۆدەربازکردن لەعەیبەوتانەوتەشەری خەڵکی ، ئەوەش بەهێنانەوەی پاساو بۆ هەڵسوکەوتەکانی کەسەکەوپەردەپۆش کردنی نیشانەکانی کەئەمەش زیانی زۆری لێ دەکەوێتەوە وەک دواکەوتنی چارەسەر و کێشە بۆ دەورووبەرو و خودی کەسەکەش درووست دەبێت بەهۆی هەڵسووکەوتە نەشیاوەکانی. هەندێک نموونەی زۆر باوکەبەکاردەهێنرێت، مەرج نی یە هەموو کەسێک کە ئەم شتانەی پێ دەووترێت نەخۆشی دەروونی هەبێت بەڵام زۆربەی جار بۆشاردنەوەی نیشانەکان کەس وکاروو هاوڕێ نزیکەکان ئەم پاساوانە دەهێننەوە:
۱.دایکی بەقوربانی بێت زۆر شەرمنە لەڕووی نایەت قسەلەگەڵ کەس بکات هەرسەیری کەس ناکات و ئەمەنە موئەدەبە هەرلەژووری خۆی نایەتە دەر، لەڕاستی دا کە زیاتر پرسیاردەکەیت بۆت دەرئەکەوێت ئەم کەسە گۆشەگیرەو نەخۆشی یەکی دەروونی زۆر قورسی هەیە وەک خەمۆکی، شیزۆفرینیا، ترسی کۆمەڵایەتی….هتد.
۲.دایکی بمرێ زۆر پاکژە تەبیعەتی بەزۆرشت تێک ئەچێ(تەبیعەتی کشمیشی)، (پاکژی لەباوەڕەوەیە) ئەم جۆرە دەستەواژانە زۆربەکاردەهێنرێت کاتێک سەیری ئەکەیت نەخۆشی وەسواسی و عەمەلی هەیە ئاوبەشی ناکات و توێغێکی دەستی لێ بۆتەوەلەدەست شوشتن.
۳.کابرانەخۆشی شیزۆفرینیای گوماناوی یان وەهمی لادرووست بووە بەڵام دەڵێن کابرا زۆر موحافیزەو ناهێڵێت خێزانی دەرکەوێت یان جۆرەهاپاساوی ئاینی بۆهەڵسوکەوتەنەشیاوەکانی دەهێننەوە.
٤.هەندێک نیشانەی نەخۆشی پەشێوی مەزاجی دووجەمسەرهەیە وەک زۆرقسەکردن و گاڵتەوگەپ و پارەسەرف کردن دەڵێن هیچ نی یە کابرایەکی سوعبەت چی و خۆش مەعشەرە ، دەست و دڵی زۆر باشە پارەلای خۆی گل ناداتەوە.
٥.کەسەکە قسەی زۆر ڕەقەو هەست وسۆزی دەووروبەر لێک ناداتەوەو کێشەی لە درووست کردنی پەیوەندی وخۆگونجان هەیە لەگەڵ دەورووبەر بەڵام پاساوی بۆدەهێننەوە و دەڵێن زۆر سەرڕاست و ڕاستگۆیە دووڕوو نی یەو کەسی والەم زەمانەدا دەگمەنە.
٦. کەسەکە داخراوەو هاوڕێی نی یەو متمانەی بەکەس نی یەوتەنانەت پەیوەندی لەگەڵ خزم وکەس وکاریشدا زۆرکەمەکە لەوانەیە وەهمی هەبێت بەڵام دەڵێن بەخوا واباشترە ئەم زەمانە زۆرخراپە هەر هاوڕێت نەبێت سەرت ڕەحەتە.
چەندەهانموونەی تری لەم شێوانە هەیە بەڕاستی ئەمەکێشەیەکی گەورەدەنێتەوە چونکە ئەوکەسەخۆی بەنەخۆش دانانێت وچارەسەر وەرناگرێت بێجگەلەوەلەوانەیە کەسەکە بێەوێت ژیانی هاوسەری پێک بهێنێ بەوشێوەیە کەسی بەرامبەر بەلا ڕێدا دەبرێت و کاتێک ڕاستی یەکانی بۆدەردەکەوێت کارلەکاردەترازێت و پەشیمان بوونەوە درەنگ دەبێت، لەوانەیە منداڵ بکەوێتە بەینەوە وکێشەکە قورس تر بێت.هەر بۆیەواباشترە پاساو نەهێنرێتەوە بۆ هەڵسوکەوتەکان و دان بنرێت بەڕاستی یەکان ، داواکردنی چارەسەر باشترین ڕێگایەهەروەهاکۆمەڵگا مامەڵە لەگەڵیان بکات وەک نەخۆشێک کەنەخۆشی یەکی جەستەیی هەیەو دوورکەونەوەلەتانەوتەشەر چونکە لە کۆتایی دا ئەویش مرۆڤە.
Leave A Reply

Your email address will not be published.