لە8ی مارسدا پێشانگایەکی تایبەت لەڕانیەکرایەوە

0

ڕانیە/تایبەت بەئەلتەرناتیڤی شورایی

دوانیوەڕۆی 8ی مارسی 2022 پەیمانگەی سایە بۆزانستەکانی کارگێڕی وژمێریاری لەڕانیە ،پێشانگایەکی تایبەتی بۆ هەردووڕۆژنامەنوس (فەرمان چۆمانی وعمرچاوشین )کردەوە.

 

فەرمان چۆمانی لەوپێشانگایەدا تایبەت گوتی ، وێنەی ئەوژن وکچانە لەچالاکیەکەدا خرانەڕوو کە بەهۆکاری جیاجیا لەشارەکانی کوردستان خۆیان کوشتوە یان کوژراون یان خۆیان سوتاندوە. لەساڵی 2019 تـــــا 7ی مارسی ساڵی 2022 ی تێدابوون، لەمەراسیمەکەدا سەرەتابەیاننامەبەسەرئامادەبواندا دابەشکرا،دواتر شیرینی وگوڵ پێشکەش بە ژنانی ئامادەبوو کرا.

عمرچاوشین پێی وابوو لەوڕۆژەدا ئەو بۆنەیە بەرزڕاگیراوەو لەکوردستان بەشکۆمەندی بەڕێکرا. ئەوڕۆژنامەنوسە گوتیشی،کارەکە وێنەی قوربانیانی لەسەرئاستی کوردستان لەخۆگرتبوو ،وەپێویستە ژنان وپیاوانی ئازادی خواز یەکگرتوانە بەرگری لە مافی ئینسان بکەن و ڕووبەروی کۆنەپارێزی وکلتورو دین وسیاسەتی چەوتی ناسیۆنالیستی کوردی ببنەوە،لانی کەم دادگاکان هەڵپێچن بۆناچارکردنیان تا کێشەکانی ژنان بەهەندوەربگرن و لایەنی تایبەتمەندو دیوەخانەکان شەرمەزاروناچاربکەن بۆ ئەوەی توندوتیژی و ئەشکەنجەی ژنان بەرەوکەم بروات…

 

بفەرموون ئەمەش ڤیدۆی پێشانگا کە وێنەگرومۆنتاژ، فەرمان چۆمانی

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.