ماوەی سێ مانگ ٦ گەنج لە لەلایەن ئاسایشی یەکێتی دەستگیرکراون ولە زیندانی کانی گۆمەئەشکەنجەدراون وتائێستا ئازادنەکراون

0

 

ناو و وێنەی شەش لەو گەنجانەی زیاتر لە سێ مانگە لەلایەن ئاسایشی یەکێتی دەستگیرکراون و لە زیندانی کانی گۆمە ئەشکەنجەدراون و تائێستا ئازادنەکراون.
ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ ناو و وێنەی ئەو گەنجانە ئاشکرادەکات کە لەلایەن ئاسایشی یەکێتی لە ڕۆژی ٨ی مانگی ۱۲ ساڵی ڕابردوو دەستگیرکراون و تائێستا نەدراونە دادگا و دادگایی نەکراون.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکانی ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات ئەو گەنجانە لە زیندانەکەی کانی گۆمە ئەشکەنجەدراون کە یەکێکە لە زیندانیە بەدناوەکان و دەیان کەسی تێدا شوێنبزرکراوە.
ڕەگەز کەمال ڕایگەیاند، بەزووترین کات لیستی ئەو ناوانە دەدەین بە ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆچ و ناوەندەجیهانیەکانی لێ ئاکاداردەکەینەوە. هاوکات، داوای دەستبەجێ ئازادکردنیان دەکەین.
لیستی ناوەکان:
١) شاهان محمود حەمە
۲) شاهۆ حەمە سەعید
۳) سەروەت محمد عبدالقادر
٤) ڕابوون یونس احمد
٥) یونس احمد ڕەش
٦) محمد عبدالرحمان
ڕێکخراوی ۱۷ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ
۱۳ی ۳ی ۲۰۲۲
Leave A Reply

Your email address will not be published.