پشتیوانی شاراوەی میدیا,لە بەكارهێنانی توندوتیژی و كوشتنی ژنان.

0
وەستا جەلال
میدیای هەرێمی كوردستان بەتایبەتی میدیای حیزبە دەسەلاتدار و سیاسیەكانی سەر بەدەسەلات، بونەتە پشتیوانی بەهێزی شاراوەی بەكار هێنانی توندوتیژی، كوشتن، تیرۆر ، زەڵم و ستەم دژ بە كۆمەلانی خەلكی كوردستان.
میدیا بۆتە دەزگایەك لەپاڵ كۆمپانیا تایبەتەكانی،نەوت، غاز و دەرمان، لە پێناو بەرژەوەندی سیاسی ئابوری و كۆمەلایەتی حیزب و دەسەڵات، شان بەشانی پۆلیس و ئاسایش و سیخورەكانی سەر بە دەسەڵات،بۆ شێواندن و سەركوتكردنی ناڕەزایەتی و بەدەست هێنانی داخوازیەكانی ژنان، لاوان، خوێندكار، مامۆستا،كرێكار و خەڵكی زەحمەتكێش،كار دەكەن.
میدیا لە هەرێمی كوردستان، لەجیاتی لێكۆلینەوە و ئاشكرا كردنی ڕاستی پشت ڕوداوەكان و گەیاندنی زانیاریەكان وەكو خۆی، بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ لە پێناو بەرژەوەندی دەسەلات و بیروباوەڕی هێزە كۆنەپەرستەكان هەواڵ و ڕوداوەكان دەگۆڕێت، كێشە و گرفتە سەرەكیەكانی ڕوداوكان،لە خەڵك دەشارێتەوەو پەردەپۆشیان دەكات.
كاری میدیا، پێش ئەوەی كاری ڕاگەیاندنی هەواڵ، زانیاری، گڤتۆگۆ و لێكۆلینەوە بێت لە ڕوداوەكان، ئەركێكی ئینسانی، ئەخلاقی و بەرپرسیارەتیە، لە بەرامبەر گەیاندنی زانیاری و ئاشكرا كردنی ڕاستی ڕوداوەكان.
كاری میدیا بەشێكە لە پەروەردە كردنی كۆمەڵگەی زانستی، بۆ باشتر كردنی پەیوەندی خۆشەویستی و میهرەبانی خێزان، بۆ پەروەردە كردنی زانستی منداڵ و لاوەكان، ئەركی میدیا بەرگری كردنە لە ،ئازادی، سەربەخۆی، دادپەروەری و پاراستنی شكۆی هاولاتیان. ئەركی میدیا بردنەپێشەوەی ئاستی وشیاری كۆمەڵگەیە، پێشگرتنە لە بیروباوەڕی غەیرە، ئەقڵی، واقیعی و زانستی،كە دەبنە هۆی پەرەدان بە فەرهەنگی كۆنەپەرستانەو ڕەگەز پەرستی، توندوتیژی، زوڵم و ستەم لە كۆمەڵگەدا.
ئەو ڕۆژنامەنوسەی كە بەهۆی ئاشكرا كردنی دزی و گەندەڵی دەسەلاتداران تیرۆری دەكرێت،
میدیای پێی دەڵێت ئاژاوەگێڕ!
ئەو ژنەی داوای ئازادی و بەرابەری دەكات ،لە بەرامبەر ئەقڵی پیاو سالاری دەوەستێتەوەو دەكوژرێت ،میدیا پێی دەڵێت بێ ئەخلاق!
میدیا دەزگایەكی شاراوەیە بۆ پشتوانی كردن لە دەسەلاتێكی مافیایی و فەرهەنگی كۆنەپەرستانە ،بۆ كوشتنی ژنان و تیرۆر كردنی چالاكوانی سیاسی و مەدەنی.
Leave A Reply

Your email address will not be published.